TEVDA Press

هیوا خۆشناو

گۆرانکاری گرینگ لە پەراوێزی هاتنی ماکرۆندا بۆ کوردستان دەبینین

| Thursday, 09.02.2021, 08:56 AM |


ماکرۆن دوای ڕیسوابوونی ئەمرمیکا ڕۆڵێکی نوێی پێدراوە. لە ڕاستیدا ئەو بارە گەورەیە هەم لە سوریا و هەم لە عێراق کە لە فەرەنسا بارکراوە، گرانە و پێی هەڵناگیرێ. کۆبونەوەی بەغدا لەسەر دەستپێشخەری فەرەنسا سازکرا، بەڵام لەبەر ئەوەی بارەکە قوڕسە، فەرەنسا لەلایەک ووڵاتە سونییە عەرەبیە بەهێزەکانی خستنە پشت خۆی و بەبەشداریکردنێکی لاوازتر لە ئاستی وەزیری دەرەوەدا، پاریس دەرگای سازش لەگەڵ ئەنکەرە و تارانی بە کراوەیی هێشتەوە.
ئێستا جگە لە ئاسایشی عێراق، دوو وڵاتی دیکە چەقی ململانێن ئەوانیش سوریا و لیبیان.
-لە پەراوێزی کۆبونەوەکەی بەغدا دا، بەرهەم ساڵح لەکاتی قاوەخواردنەوە بە ڕۆژنامەوانە میوانەکانی ووتوە لەو نزیکانەدا لەگەڵ بەشار الاسەد کۆدەبێتەوە.
-ئەو هەواڵە دوو شت هەڵدەگرێ، ئەوەی لە میانەی کۆبونەوەی بەغدا بۆیان نەکرا لەگەڵ ئەسەد بیکەن، دوو هێنانەوەی ئەسەد بۆ نێو باوەشی وڵاتانی عەرەبی بە دەستی دوو کورد {بەرهەم ساڵح و فواد حسێن} کە پێشتر پەنجەکانیان لەناو مەرەکەبی رێفراندۆمدا ڕەش و شین کردبوون.
-کێشەی دووەم لیبیایە،، ئێستا تورکیا ئامادەنیە هێزەکانی لە لیبیا بکشێنێتەوە، تەنانەت گارانتیش بە وڵاتانی عەرەب نادات ئەگەرهاتو ڕێگایان پێدا لە جەرابلوس بمێنێتەوە،، دەست لە کاروباری بن غازی دا وەرنەدات. سەردانی دوایی جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە بۆ لای ئەردۆغان پەیوەندی بە فایلی ئیخوان الموسلین و سەرۆکی مافیای دەوڵەتی قوڵی تورکیا {سەدات پەکەرە} کە ماوەیەکە لە ئیمارات دەژی و ڕۆژانە لە رێگای ڤیدیۆکانیدا،، کەیسە ئابڕوبەرەکانی دەوڵەتی تورکیا و چۆنیەتی تێوەگڵات لە بازرگانی ماددەی بێهۆشکەر، چەک لەگەڵ داعش و ....هتد دەکات. وادیارە ئیمارات لەوەگەیشت ئیخوان چیتر مەترسی نیە بۆ ئەوان، لەبەرانبەر بنیادنانەوەی ئالوگۆڕی ئابووری نێوانیان کە بەر لە قەیرانی ئیخوان ١٦ ملیارد دۆلار بو {واتە ١٥ جار زیاتر لە قەبارەی بازرگانی نێوان قەتەر و تورکیا} ئەوان سەدات پەکەر بێدەنگ دەکەن.

دابەشکردنەوەی هێزەکان و شوێنی کوردان

-مەرکەزی کورد لە عێراق بەتایبەتی و لە کوردستان بە گشتی، لای ئەو هێزە جیهانیانە جارێکی دیکە حەوشی پشتەوەی ماڵی بارزانییە {ماکرۆن دەیگوت دەچین سەردانی شەڕڤانان دەکەین کە دژی داعش شەڕیان کردوە، بەڵام سەردانی کەروێشکخۆرەکانی پارتی کرد و ڕەسمی لەگەڵ گرتن {نامهەوێ نکۆڵی لە شەهیدبوون و برینداربوونی هەنێک پێشمەرگە بکەم، بەڵام شەڕڤانە سەرەکیەکانی شەنگال و موسڵ کە بەرگەی داعشیان گرت و تێکیان شکاندن، یەبەشە بوو}.
- ئەگەرچی قسەکانی سەرۆک ماکرۆن لە موسڵ گرینگیش بن کە گوتی بەهۆی هێرشەکانی تورکیا خەڵکی ئێزیدی ناتوانێ بگەڕێتەوە،، بەڵام لە بنچینەدا ئەو هەم لە ناڵی دا، هەم لە بزمار کاتێک کە سەردانی شەنگالی نەکرد و لە جیاتی شەڕوانانی ئێزیدی ڕەسمی لەگەڵ ژنە مۆدەکان گرت کە جلی سەربازیان لەبەر کردبو، لەهەمان کاتدا لە دووری شەنگال بە تۆقەیەک لەگەڵ نادیا موراد {کە جگە لە کەرەستەیەک لە دەستی هێزە هەژموونگەراکان زیاتر هیچی دیکە نیە} و دوو قسە بە تورکیا ویستی دڵی ناوەندی دووەمی کوردی ڕازی بکات کە دوایی دێمە سەری.
- دەبێ بە ووریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی فەرەنسا بکرێ. {ساکینە جانسز و هەڤاڵانی، لە فەرەنسا بیرۆیان پێدرا بۆ ئەوەی کاری دیبلۆماسی بکەن، کاتێک میت تێرۆری کردن، ئیستیخباراتی فەرەنسا لە جیاتی دادگاییکردنی تورکیا لە کەسایەتی عومەر گیونەی-بکوژ،، هەڵسا ناوبراوی لە زینداندا ژەهرخوارد کرد]
-ئەگەر ناتانهەوێ پارتی بکەنە ناوەندی کورد و دڵتان بە ئێزیدی دەسوتێ، فەرموون هێرشی تورکیا ڕاگرن. رێگابدەن شەنگال نوێ بکرێتەوە،، ئێزیدی دەگەرێنەوە!!
- لە ڕاستیدا ناوەندی کێشەکانی خۆرئاوا لە تەواوی سوریا، عێراق و کوردستاندا، ترسە لە ئێران و ڕوسیا.
- کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ هەردو هاوسەرۆکی تۆراوی ماڵی تاڵەبانی،، بابەتێکی زۆر گرینگە و دەبێ ڕاوەستەی لەسەر بکەین. ئەگەرچی هەندێک ئەو دەنگۆیە بەدرۆ دەخەنەوە، بەڵام ئەوە زیاتر یەکیان ترسە لە نیگەرانی تورکیا، دوو نیگەرانی پارتیە کە مەزڵوم عەبدی {فیگورێکی گرینگی نزیک لە ئەمریکیەکان و سەربە مەرکەزی دووەمی کوردی} ڕیسەکەی سلێمانی کە ساڵێک زیاترە دەیچنن،، لێیان بکات بە خووری. بەهەرحاڵ یەکێتی خۆشی دان بەوەدا دەنێ کە کۆبونەوەکە لەسەر ڕاسپاردەی ئەو بوە.
-لەبەر ئەوەی ماڵی بارزانی نوێنەرایەتی چینی سەرو و کۆڵەکەی سەرەکی تەریقەتی نەقشبەندی {کە ئیدۆلۆژی چینی سەرووی کۆمەڵگەی فیوداڵی کوردیە} پێکدێنن و تا ئێستا ئەوانەی خۆیان بە جیاوازتر لەوان یان ئەڵتەرناتیڤی ئەوان زانیوە لە دواییدا بە ڕەسمی بێ یان بە کردار و ئەخلاق بونەتە پارتی،، وەک مەرکەزێکی کورد ماونەتەوە. ئەو بنەماڵەیە لە پێناوی دەستەڵاتی خۆیان و دەفەتی تاڵانی ئابووری لە ژێرناوی مافەکانی گەلی کورد،، باشترین یاریزانن تا ئێستا و هێزە نێودەوڵەتیەکانیش ئەوانیان پێ باشە.
- جاران یەکێتی یان گۆڕان ئەگەرچی وەک مۆدێل، هزر و سیاسەت تەجاووزی ماڵی بارزانیان نەکردبو، بەڵام هێزە نێودەوڵەتیەکان لە کاتی هەستیاردا دەیانتوانی لە ڕێگای ئەوان سەرەڕۆییەکانی پارتی بوەستێنن. دوای مردنی تاڵبانی دەرکەوت کە یەکێتی لە پارتی پارتیترە، و ئەگەر دەنگێکی {وەک پارتی دەڵێ نەشاز}یش تێدا دەرکەوێ، وەک لاهور جەنگی دەمکوتی دەکەن.
- لە دوای سەرهەڵدانی ڕۆژئاواو، خۆسەلماندن وەک شەڕکەرێکی باش دژ بە دووژمنەکانی خۆرهەڵات {داعش} و وەک مۆدێلێک لە سوریا، هێزە ئیقلیمیەکان وەک ناوەندی دووەمی کوردی قەبوڵی دەکەن. ناوەندی یەکەمی کوردی کە پارتیە،، لە رێگای ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوا دەدات، ناوەندی دووەمیش هەوڵ ئەدا یەکێتی تۆزێک لە پارتیبوون دوورخاتەوە و کێشەکانی چارەسەربکات.
- ئەو دەستپێشخەرییەی عەبدی بە ئاگاداری و هاوکاری ئەمریکیەکانە. تەنانەت ئەوەی من بیستومە، ئەرمیکیەکان بەتەنیا بۆ ئاسایشی عەبدی یارمەتی ناوبراویان داوە، بەڵام کۆبونەوەکان لەسەر دەستپێشخەری ئەو بوە. ئەرمریکیەکان تا بۆیان بکرێ {ئەگەر شکلیش بێ} حەزناکەن ئەوانەی کاریان لەگەڵدا دەکەن و وەک دۆستی ئەوان دەزاندرێن، لایەنی بە کێشە بن بۆ ناوخۆ و دەرەوە، وە ئەزموونی زۆریان وەک {گرێبەستی ٥٠ ساڵە لەگەڵ تورکیا و بوون بە کەرەستەیەک لە دەستی سیاسەتی ئەنکەرە، تاڵان و گەندەڵی بێ وێنە، پێشێلکاری مافی مرۆڤی گەورە، تا دەگاتە رێفراندم} لەگەڵ پارتی هەیە. ئەمریکیەکانیش باش دەزانن ئەگەر پیلانەکەی ٨ی تەممووز سەر بگرێ، هاوسەنگی هێز لەق دەبێ.
هیوا خۆشناو