TEVDA Press

دانا ڕەشید

عادل باخەوان لە ناڵ دەدات لە بزماریش

| Monday, 09.06.2021, 11:03 AM |


سەبارەت بە (غەنوشی یان هەیبەتوڵا) کەی عادل باخەوان
عادل باخەوان  دانیشتوی فەرەنساو فەرەنسی زان ، هەرچەندە خۆی بە عەلمانی دەخاتە بەرچاو وەلی لە ناوەخندا  ئیسلامی ئیخوانی یەو  لە هەندێ باریشدا  دەبێت بە  مەحەلیلی پارتی و  وەک کادرێکی پارتی دەکەوێتە وەسفی بارزانیەکان ، بۆ نمونە کاتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەم بابایە وتی ( نێجیرڤان چۆتە ناو عەقڵی ماکرۆنەوە ) نازانم بە چ عەقڵێک ئەم قسەیەی کرد ،  
خوازیار بووم سەبارەت بەم  ئەزمە نوێیەی  ئەفغانستان و  هاتنەوە سەرکاری  بزوتنەوەی تالیبان و  روخانی حکومەتی ئەفغانستان ، شرۆڤەیەکی عاقڵانەو  بیرتیژانەی بکردایە ، وەلی لێرەوە کاتێ  کرمی فکرە ئیسلامی ئیخوانیەکەی دەجوڵێ ، لە جوانترین پایتەختەکانی جیهان کە پاریسەو  خاوەن مێژوی رێنسانس و  شۆرش و ئەدەب و شانۆ و هونەرە ، دەبێت بە هاوڵاتیەکی  لەخێڵ بەجێماوی مصری یان لیبی و تونسی  بۆ  تێکشکانی پلانی جەهەنەمی ( مورسی ، ئەردۆگان ، غەنوشی ) دەگری کە  ئەگەر سەری بگرتایە  وا وەیلا بە حاڵی  کورد و کوردستان و کورد نشینان لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن ، ئاخر  ئەردۆگان هەر زوو وتی کورد لە جنوبی ئەفەریقاش بن من دژی دەبم .
دەمەوێ خاڵ بە خاڵ لەسەر شرۆڤەکەی  هەڵوێستە بکەم بە کورتی
یەکەم ،
باخەوان دەڵێ پاش بیست ساڵ لە خەرج کردنی دوو ٢ هەزار ملیار دۆلار ئێمە لەبەردەمی دوو فاکتداین ، گەرانەوەی تالیبان بۆسەر حوکم و  لە تونسیش دوور خستنەوەی نەهزەی ئیسلامی لە سەر حوکم ،
جاباشە کاک عادل بۆ سەیرت لێ هاتوە و خۆت خستۆتە بەینی دوو فاکت ،  هیچ سەیر نی یە چونکە تالیبان  ئەوەڵ تا ئاخر لە ناو ئەفغانستان بوە و هیچ هەرەشەیەکی لە جیهان نەکردوە ، لە ١١ ی سەپتەمبەر ئەمەریکا بۆ تالیبان نەچوو بۆ قاعیدەی ئیخوانی و  ئوسامە بن لادن چوو کە بە تیرۆری جیهانی هەرەشەی لە جیهان دەکرد ، ئەگەر تالیبان قاعیدەی تەسلیم بکردایە هەر ئەوکات  مویەکیان لەسەری مەلا عومەرو جەماعەتەکەی لار نەدەکردەوە . وەلی  تونس لەگەڵ ئەفغانستان ئاسمان رێسمانی بەینە ، غەنوشی  بە سیاسەتێکی ریویانە  دەیویست خەڵک بگەوجێنێ تا پلانی مورسی ئەردۆگان و غەنوشی سەربگرێت و بە لیبیادا ئیمپراتۆری عوسمانی دروست کرێتەوە  هەڵبەتە  روخاندنی مورسی لە مصر تێکشکاندنی یەکەم هەڵقەی ئەو پلانەیە بوو .
دوەم،
راستە تالیبان  سەر بە هەمان مەدرەسەی تیرۆری ئیسلامی یە وەلی  بە کردەوە  لە ناو سنوری ئەفغانستان تێنەپەریوە و  نەبۆتە هەرەشە بۆسەر ئاسیشی جیهان ، بەو پێەی کە قاعیدەو ئیخوان  بوە بە ترس و دڵەراوکێ بۆ هەموو جیهان و  لە  زۆربەی وڵاتە ئیسلامی وە ئەوروپیەکان خەریکی چنینی تەونی  تیرۆرو  پیشەسازی دروست کردنی ترس و تۆقاندنە ، فەرق دەکات
سێەم ،
لێرەدا هەڵەیەکت کردوە کە حیزبی نەهزەی ئیسلامیت بە بزوتنەوە چواندوە ، نەهزە حیزبە نەک بزوتنەوە لەکاتێکدا حیزب  بەرنامەو پەیرەوێکی  تایبەتی هەیەو دەبێت  پێشرەوی چینێک یان چەند توێژێک بکات و  پشتیوانی بکات لە کۆمەڵگەدا ، لەم چوارجێوەیەشدا بوار بدرێت بە چین و توێژەکانی تر کە  ئازادانە  تەعبیر لە ڕای خۆی بکات و بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات ،  لەوە گەرێ کە نەهزە دەکەی بە رەفیقی حیزبە  سۆسیال مەسیحی و دیمۆکرات مەسیحیەکانی ئەوروپا  کە موقارەنەیەکی نابەجێ یە لەبەر یەک هۆ، ئایا دینی ئیسلام وەک مەسیحی  بە قۆناغەکانی سەردەمدا تێپەریوە و ریفۆرم کراوە ؟  ئایا عەقڵی کادرێکی نەهزە هەمان عەقڵی کادرێکی دیمۆکرات مەسیحە لە ئەوروپا ؟ ئایا ستراتیجئی حیزبێکی ئیسلامی ئیخوانی وەک نەهزە بەرامبەر  خەڵک و خوا و  ئایندە هەمان تێروانین و ستراتیجە ؟ کەواتە  موقارەنەیەکی نامەعقولە ، تەنانەت تۆ خۆشت سەربە هەمان عەقڵیەتی ئیخوانیت و بۆت بلوێ ئەو فەرەنساو پاریسە جوانە دەکەی بە  مزگەوت و  هەرچی ئاسەوارە دەیشکێنی .
چوارەم ،
دەڵێی بۆگەیشتن بەدەسەلات نەهزە کەسێکی نەکوشتوە ، من نازانم ئەو  دڵنیایەیەت لە کوێ هێناوە من دڵنیا نیم کە کەسێکی نەکوشتبێت ، چونکە سیاسەت گۆمێکی زۆر لیخن و  لێڵەو بنی دیار نی یە ، جا کاتێ دین و شەرع و خواو  پێغەمبەر ببێت بە حیزب و  لە حیزبیشدا لە وڵاتێکی  وەک تونسدا  هەوڵی دەسەڵاتی دابێ ئەوە خوا عالمە چی کردوە لە ژێرەوە ، لەسەریشەوە بینرا کە چۆن لەگەڵ ئەردۆگان دەستی تێکەڵ کردبوو ، مەگەر ئەردۆگان بە حسابی ئێوە بە ئاشتی و دیمۆکراسی هاتە سەر حوکم و ئەم ماوە دوورو درێژەش هەر کەسی نەکوشت و  خەتاو تاوانی ئەنجام نەدا ؟
پێنجەم ،
لێرەدا من تێناگەم بۆچی ئەفغانستان و تالیبان و هەیبەتوڵا لە قورگت گیر بوە ، هەر گیژاوی دەدەیت لەگەڵ نەهزەو  بەجۆرێک نوشوستی ئیخوان و  قاعیدەو داعش، ئاخر  بەرێز  لە ئەفغانستان بەردەوام تالیبان بە درێژایی ئەم ٢٠ ساڵە  هەر مابوو وە لە گفتوگۆدا بوون ، ئەوە گەندەڵی و  بێ توانایی و  خاک فرۆشی ئەم حیزب و دەسەڵاتە بوون کە پاش ئەو هەموو ساڵە نەیانتوانی مۆدیلێک دروست بکەن کە تالیبان نەبێتە  بەدیلیان ، هەروەک حکومەتە فاسدەکەی  هەولێر  ، ئەی لێرەدا بۆچی  حوکمی بنەماڵەی بارزانیت لێ بوە بە  دەوڵەتی فەرەنساو  کە ١٠٠ جار لە  ئەفغانستان گەندەڵ ترو خاک فرۆشترن دەڵێی نێچیرڤان چۆتە عەقڵی ماکرۆنەوە ، خەندەدارە ، نێچیرڤانێکی نەخوندەو خێڵەکی و بێ سەواد لە عەقڵی  پەروەردە کراو بە فەلسەفە و  کلتورو فەرهەنگی فەرەنسی ماکرۆندا دانیشتبێت ، بەڵێ عەجایبە کاک باخەوان .
حەوتەم ،
دەڵێ لە رێگەی ئەم ستراتیجە هەڵەیەوە رۆژئاوا باجی هەڵەیەکی قورس دەدەن ، بە حساب ئیسلامی میانرەو  و دەگۆرنەوە بە ئیسلامی جیهادی ،  کاک باخەوان ئیسلامی میانرەو وە توندرەوی نی یە ، هەموی بۆ یەک وێستگە ئیش دەکەن ، ئەویش گیربونی دەستیان بە دەسەڵاتێکی موتڵەقی شەرعی ئیسلامی کە لە دووبارە دروست کردنەوەی دەوڵەتی عوسمانیدا خەویان  پێوە دەبینی  ، میانرەوەکەی بە رێویانە بۆی دەجێ بە فێڵ و تەڵەکەو توندرەوەکەی گورگانە بە  شمشێرو خوێنرشتن ،  ئەی باشە  ئیخوان لە مصر کە بوە بە  جیهانی لەم ماوە درێژەدا کە نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ ساڵ  گەلۆ هەر کەسی نەکوشت و  بەری بوو لەم هەموو  کوشت و کوشتارو جیهادە ئەدی سەید قوتبت لێ دیارە .
هەشتەم ،
پێم وا نی یە رۆژئاوا ناراستەوخۆ هانی نەوەی نوێێ ئیسلامی بدات بۆ رادیکاڵ بوون و گرتنە بەری رێگەی زەبروزەنگ ، ئەوە دین و شەرعی ئیسلامە ئەو هانە دەدات ، ١٤٤٣ ساڵە  ئەمەریکاو ئەوروپا بەم شکڵە لە گۆرێ نەبوە کاتێ قورئان سورەتی ئەنفالی نوسیوە
نوەم ،
منیش وەک تۆ بەداخەوەم کە کوردستانیش هیچ وانەیەکی جوانی وەر نەگرت  دەی بۆ بۆ نشوستی ئیخوان بەداخەوەی وەلی بۆ ٣٠ ساڵ  دزینی خاک و موقەدەراتی کوردستان بەداخ نیت هەر کە بارزانیەک دێتە فەرەنسا ئیتر جەنابت وەک کادرێکی پارتی دەکەویتە مکیاجکەرو  قەرەرۆزی پارتی ، منیش بەداخەوە بۆ ئێوە کە نەبوە مامۆستایەکی باش لە مەدرەسەی  بیرو هۆشیاری بۆ  نەوەی نوێی کورد .
دانا ڕەشید