بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ زوڵم قبوڵ دەکەیت!؟

وتار » بیروڕا

شەڕی براکان

(77 بینراوە)   | Friday, 09.10.2021, 10:59 AM |



دوژمن کێیە ؟
دوژمن ئەو لایەنەیە کە دەیەوێت (خاک و ووڵاتت داگیربکات و کلتور و ڕەنگت بسڕێتەوە و مۆرکی نەتەوەیت نەهێڵێت و هەموو ڕێگایەکی نامرۆیی دەگرێتە بەر بۆ سەرخستنی پلانەکانی
شۆڕشگێڕ کێیە ؟
شۆڕشگێڕ ئەو لایەنە یاخوود گروپەیە کە بەرهەڵستکارانە ڕووبەڕووی دوژمن دەبێت و داکۆکی لە پێناس و شوناسی گەلێک دەکات
شەهید کێیە ؟
شەهید ئەوکارەکتەرەیە کە گیانی فیدا کردووە لە پێناو ئایدیایەک لای دیندارەکان و  خاک و ووڵات و نەتەوە لای عەلمانیەکان ، زیاتر ئەم دەستەواژەیە لە دیانەتەکان بەکار دێت بۆ کەسانێک کە گەشتی گیانفیدایی ڕۆح دەکەن بۆ لای پەروەرێنیان ، بەڵام حزبە عەلمانیەکان و بە تایبەت بزوتنەوەی مارکسی و لینینی کورد بۆ تیاچوەکانی خۆیان بەکاری دەهێنا
ئێستا با چاوێک بە مێژوودا بخشێنینەوە بزانین کورد سیاسەتی کردووە ، یا شۆڕشی کردووە ؟؟ یاخوود خواستی دوژمنکارانەی هەبووە ؟
گەر چاوێک بە مێژووی کورددا بخشێنین دەبینین کورد ئەو نەتەوەیەیە کە بەرهەڵستکارانە و داکۆکیارانە شەڕاوە و تێکۆشاوە لە پێناو مافەکانی وەک مرۆڤ و دۆستی هەموو گەلانبووە و خۆشی گەلانی بە خۆشی خۆی زانیوە و هاوخەمی ستەملێکراوان بووە لە هەر گەل و نەتەوەیەکی دی بەڵام لەسەروو ئەوانەوە ئەوەی کوردی پێ ناشرین بووە و یاخوود وای کردوە بە ئاوات و ئامانجەکانی نەگات شەڕی نێوان براکان بووە یاخوود کوردانەتر بڵێم خۆخۆری بووە کە لە زمانی فەرهەنگی کوردیدا پێی دەوترێت شەڕی ناوخۆ زۆر درێژدادڕ نابم کەم تازۆر ئاگاتان لەو مێژووە هەیە کاتێک کورد پێی نایە ناو جیهانی سیاسەت و درووستکردنی پارت و ڕێکخراوی بەرهەڵستکاری ئەم هەنگاوەشی هیچ کات بەبێ زیان نەبووە و هەردەم چاوی تێبڕدراوە لەلایەن دوژمنانیەوە بۆ نانەوەی پشێوی لە نێوان لایەنەکان و وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد کە دوژمن هەموو کارێکی مشروع و غیر مشروع ئەنجام دەدات تاگەلێک بسڕێتەوە و داگیری بکات بۆ ئەو هەنگاوەی کورد لە ڕووی سیاسیەوە هەردەم دوژمنانی کورد ، کوردیان وەک فاکتەری خۆلەناوبەری بەکارهێناوەتەوە ئەویش قۆستنەوەی ئەو حەزی پاوانخوازی دەسەڵاتەی کە لەناخی هەر کوردێکدا هەیە کە چاوی طموحی لە دەسەڵاتە
شەڕی براکان لە ناو کورددا بریتین لەمانەی خوارەوە
* شەڕی پارتی و باڵی مەکتەبی سیاسی کە کوژراوانی ئەو شەڕە مەزەندە دەکرێت بە ١٠ هەزار کەس لە ساڵانی نێوان ١٩٦٤ بۆ ١٩٧٠
* شەڕی پارتی و دیموکراتی ئێران
* یەکێتی و کۆمەڵەی ئێران
* یەکێتی و دیموکرات
* پارتی و کۆمەڵەی ئێران
* پارتی و حسک
* یەکێتی و حسک
* پارتی و یەکێتی و پ.ک.ک
* یەکێتی و پ.ک.ک ساڵی ٢٠٠٠ کە کوژراوی هەردولا خۆی ئەدات لە ٧٠٠٠ چەکدار
* پارتی و پ.ک.ک  
* پارتی و عەشیرەتە کوردیەکان سورچی و هەرکی و زێباری
* یەکێتی و پارتی ٣١ ئاب ٣٦٠٠٠ کەس لە هەردوولا
* یەکێتی و بزوتنەوە نزیکی 3700 چەکداری بزوتنەوە کوژران
* پشتئاشان  هێرشی یەکێتی بۆ سەر شیوعی و حسک و پارتی ٨٠٠ کەس ٦٨٠ لە شیوعی و ١٢٠ لە حسک کوژران
* هەکاری و هێرشی پارتی بۆسەر یەکێتی و لە ناوچوونی لە سەدا ٧٥ ی هێزی مرۆیی یەکێتی
* شەڕی یەکێتی و کۆمۆنیستەکان
* یەکێتی و ئیسلامیەکان (جنداللە )
مەزەندەی کوژراوی ئەم شەڕانە نزیک دەبێتەوە لە ١٤٠ هەزار کوژراو
ئەوەی سەیرە هەر کوژراوێک لەو کوژراوانە بە شەهید لە قەڵەمدراون لەناو پارتە کوردیەکان و هەندێککات بە شەهیدی سەرکردە و فەرماندەی ئازا و شۆڕشگێڕی ڕۆژە سەختەکان و چەندین نازناوی دی و تەنانەت شەقام و کۆڵان و گرد و تەپۆڵکەکان بەناوی ئەم براکوژانەوە ناونراون و لەلایەکی دی هەریەکەیان مووچەیەکی زەبەلاحیان بۆ تەرخانکراوە کە بە ناوی " شەهیدانە و سەرکردانە و پێشمەرگایەتی "..! لەکاتێکدا هیچ کامیان مۆرکی شەهید بوونیان پێوە نیە و تەنانەت مۆرکی شەڕخواز و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە نایان گرێتەوە بە هۆکاری ئەوەی ئەمانە نە لە پێناو بیرو باوەڕ کوژراون نە لە پێناو خاک و ووڵات و نەتەوە بەڵکو لە پێناو حەز و ئارەزووی پاوانخوازی دەسەڵات یەکتریان کوشتووە و لەو بڕوایەدام براکان هێندەی لەیەکتریان کوشتووە بە نیو چارەکی ئەوە زیانیان بە دوژمن نەگەیاندووە نە لە تورک و عرب و فارس بەراوردێک لە زیانی سەرانی کورد لە دوژمن و سەرانی کورد لە یەکتری بکەن ئەوکات بۆتان دەردەکەوێت ئەمانە لەکۆمەڵێک مورتەزەقە و بەڵتەجی زیاتر هیچی تر نەبوون و نابن .





وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات