TEVDA Press

خۆشەوی کەمال

تێكچوونی كەسایەتی نارتسیستی (النرجسیە) و سەرانی كورد

| Sunday, 09.12.2021, 07:33 PM |


نارتسیزم چییە؟؟
ساتێك مروڤێك وا خۆی نیشان دەدات كە خۆی زۆر خۆش دەوێت. ئەمانە هەڵە هەمیشە لە كەسانی تردا دەبینێن, لە بری ئەوەی دان بە هەڵەكانی خۆیی دا بنێن. لەم حاڵەتە دا باس لە نارتسیزم دەكرێت.

ئەو كەسانی تووشی تێكچوونی كەسایەتی نارتسیزم دەین، رادە بەدەر خەون بەوە دەبینن كە بایەخی بێ پایانیان پێ بدرێت، بەشان وباڵیان دا هەڵبدرێت، و خەڵكی تر زۆر سەرسام بن پیان. زۆربەیان لوت بەرزن و خۆیان بە كەسی نموونەی دەزانن. رازی نابن رەخنەیان لێ بگیرێت و لە كاتی شكست دا تووشی كێشەی دەروونی گەورە دەبن. ئەو كەسانەی تووشی ئەم تێكچوونی كەسایەتییە دەبن، بە زەحمەت دەتوانن خۆیان بخەنە جێگای كەسێكی ترەوە، و هەردەم بە كەم سەیر خەڵكی تر دەكەن.

جیاوازی نێوان لە نارتسیزم و تێكچوونی كەسایەتی تارتسیستی خۆ لەوەدا دەبینێتەوە كە ئەوەی تووشی تێكچوونی كەسایەتی دەبێت، دەبێتە بەڵا بۆ خودی كەسەكە خۆی و بۆ ژینگەی دەوربەری.
لە لێكۆڵینەوەیەكی رۆس و هاوكارەكانی كە لە ساڵی 2008 دا ئەنجامیان داوە، ئەو نەخۆشییە بەسەر 3 جۆر دابەش دەكات.
1. نارتسیزمی مەترسیدار (grandios-magliner Narzismus)
2. نارتسیزمی ناسك (vulerabel-fagiler Narzismus)
3. نارتسیزمی خۆنیشاندەر (echibitionistischer Narzismus)

ئەوەی ئێمە لەم ووتارەدا مەبەستمانە باسی بكەین نارتسیزمی مەترسییدارە.
بۆ ماوەیەكی درێژ پسپورەكان وا بۆی دەچوون كە ئەو كەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبن بەهایی خۆیان زۆر بەرز دە نرخێنن. بەڵام توێژینەوەی نۆییەكان ئەوە نیشان دەدەن، كە ئەو كەسانە خۆیان زۆر بە كەم دەزانن. ئەم بە كەم زانینەی خود بەخۆهەڵكێشان بە خودەوە پەردەپۆش دەكەن, نارتسیزمی مەترسیدار تێكەڵەیەكە لە نارتسیزم، هەڵچوون و پەنابردن بۆ توند و تیژی (العنف)،، پارانویا واتە بەدگومان كردن لە خەڵكی تر و گومانیان لەوە دەكەن كە هەردەم راۆدوو دەكرێت (جنون الارتیاب)، و كەمایەسیان هەیە لە دروست كردن پەیوەندی كۆمەڵایەتی.

ئەوەی ئەم جۆرە نەخۆشییەیان تێدا بێت، زۆر هاندەردەبێت بۆ ئەنجامدانی كاری وەحشیگەرانە. ئەو كەسانە زۆر لە خودی خۆیان رازین و پێیان وایە خەڵكی وەك پێویست بایەخیان بۆ دانانێن و هەر بۆیە بێ بەزییانە تۆڵە دەكەنەوە..ئەم هەستە كە خەڵك وەك پێویست بایەخیان پێنادەن, مەرج نییە راست بێت, بەڵام بەد گومانیان ئەو هەستەیان لادروست دەكات. ئەمەش وایان لێدەكات كە خەڵكی دەورەبەریان بە دوژمنی خۆیان بزانن، هیتلەر، ستالین، سەدام حسین سێ نموونەی زەقن بۆ ئەم جۆرە نەخۆشانە.

بەپێی ئەم تۆێژینەوەیە ئەوە دەبێت ئەو كەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشیی دەبن، بەلایەنی كەمەوە 5 لە خسلًەتانەیان تێدا بوونی هەبێت
• هەستێكی زۆر بەهێز بە گرنگی خۆیان دەكەن
• خەون بە سەركەوتنی بێسنوور/ بە دەسەڵاتداری، بە جوانی و بە خۆشەویستی نموونەی دەبینن.
• باوەریان بەوە هەیە، كە ئەوان تاكن و تەنها كەسانێك زۆر تایبەت لەوان تێدەگەن
• چاۆەڕوانی ئەوە دەكەن كە خەڵك زۆر مُعجب بن پێیان
• چاۆەڕوانی ئەوە دەكەن كە خەڵكی مامەڵەی تایبەتیان لەگەل دا بكەن و هەردەم چاوەڕوانییەكانیان جیبەجێ بكەن
• خەڵكی تر بۆ بەدیهێنانی مەرامەكانی خۆیان بەكار دەهێنن
• كەم هەست بە خەڵكی تر دەكەن و توانای ئەوەیان نییە خۆێان بخەنە جێی خەڵكی تر.
• .زۆر جار حەسوودی بە خەڵكی تر دەبەن و هەست دەكەن كە خەڵكیش حەسوودی بەوان دەبەن.
• خۆ بەزل زانین و بە زمانی زبر قسە لەگەل خەڵكی تر دەكەن.

من گەرچی پێم وایە كە كۆی سیستێمی سیاسی لە كوردستان سەرلەبەری شكست خواردووە و هۆكاری شكستەكەش تەنها بۆ تووش بوونی “سەرۆكی” حیزبێك و یان دوان و یان “سەرۆكی” حكومەتێك و یان “سەرۆكی” پەرلەمانێك بەم نەخۆشیە ناگەرێتەوە, بەڵكو دواكەوتووی كومەڵا كوردی, تاكپەرستی، پیرۆزكردنی تاك وای كردووە، كە ئەو كەسایەتی نەخۆشانە بتوانن ڕۆڵی خراپ لەو شكستانە ببینن.

لە هەمان كاتدا تووشبوونی ئەو كەسانە بەم نەخۆشیە نە لە بەرپرسێارێتی و نە لە لێپرسینەو یان كەم دەكاتەوەو چونكە هەر ئەو كەسانە بوونەتە ئەندازیاری دواكەوتنی ووڵات و هەژاركردنی جەماوەری خەڵكەوە, ئەندزایار و جێبەجیكاری هێشتنەوەی ووڵات بە دواكەوتووی. كەسایەتی تێكشكاۆ یان بوار بە رەخنەكرتن لە خۆیان و سیاسەتەكانیان نادات. ووڵاتیش بەبێ پێاداچوونەوە و رەخنەگرتن هەرگیز گەشە ناكات و بەرەو پێشكەوتن ناڕوات. ئەم كەسایەتییە بە ناۆ سەركردانە نەك رخنەگرتن قبووڵ ناكەن بەڵكو رەخنەگران سزاش دەدەن و تۆڵەیان لێدەكەنەوە.

ووڵاتێك ئەم كەسە نەخۆشانە بەڕێوەی بەرن، ئابووریەكەی بە جۆڕێك ڕێك بخەن (یان باشترە بڵێین تیك بدەن) كە تەنها 5 بۆ 10% دەوڵەمەند بكات و تەنها ئەو ڕێژەی سوودمەند بێت، ئەویش بە گەندەڵی و دزینی نەوەت و دزینی سامانە سرۆشتییەكانی تر، بە قاچاغچێتی، بە بەهەدردانی داهات گشتی، بە پڕینەوەی مووچەی موفت بۆ خۆیان و كەس و كار و بنەماڵە، عێل و عەشرەتی خۆیان، بە بەخشینی پوست و پل و پایە و ڤیلا و هەر بەوان, بە بەخشینیان لە باجدان، و بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران و سەپاندنی باج ناڕەوا بەسەریاندا، بە بلاوكردنەوە ترس تۆقاندن، سیتێمێك لەو جۆرە كە ئەو ڕێژە كەمە لە سەرمایەدارنی هەڵتۆقیو دەوڵمەند تر بكات و ئەوەی تر بچەوسێنێتەوە و وا بكات كە زۆرینەی هەرە زۆری ژیان بە هەژاری و كولەمەرگی ببەنەسەر، ناتوانێت سەركەوتوو بێت. ئەو سیستێمە سیاسیە گۆڕی خۆی بەدەستی خۆی هەڵدەكەنێت.
خۆشەوی کەمال