ئەمڕۆ بەرواری 13.08.2020 جەماوەری شار و شارۆچکەکانی کوردستان دژی هەلومەرجی نالەباری باری گوزەرانیان بەهۆی دزی و گەندەڵیەکانی سەران و بەرپرسانی حکومەتی دو بنەماڵە بەدناوەکەی کوردستان، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا، هێزە ئەمنیەکان لە زاخۆ و دهۆك و شیلادزێ ڕێگربون لە گردبونەوە و خۆپێشاندانەکان و لە ڕانیەی شاری ڕاپەڕین درندەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی و سەرشۆڕ و جاشەکانی لاهور تاڵەبانی تەقەیان بەسەر خەڵکی تیکۆشەر و ناڕازیدا کرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران. شاری سلێمانی و هەولێر و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و كەلارو دەربەندیخان و هه‌ڵه‌بجه و ڕانیەو دهۆك و زاخۆ خۆپیشاندانی خەڵک دەستیپێکردوە و دروشمی بڕوخێ دز و جام کە پر بو لیی دەڕژێت، بەسەر دەمی خۆپێشاندرەانەوەیە.
داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتو لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.