وتار

لە دادگای هەولێر چی دەگوزورێ

Wednesday, 09.22.2021, 04:44 PM


بەشی یەکەم

بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر چەند ڕۆژێک لەوەوبەر  بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بەناوی ( م ع و سوچی )  لەلایەن دادگای ھەولێر ئازاد کرا.  ناوبراو دانیشتووی گەڕەکی تەیراوەی ھەولێرە وە پیشەی کارمەندی چێتخانە و حانووت بووە لە نێو زیندانی چاکسازی گەوران ناسراو بە زیندانی ( محتە) .

چەند مانگێک لەوەوبەر  مەنجەڵێک ماست پڕکراو لە ماددەی ھۆشبەر جۆری کریستاڵ دەبات بۆ نێو زیندان بەمەبەستی ڕادەستکردن بە چەند زیندانیەکی دیاریکراو بۆ بازرگانیکردن ، بەڵام لە کۆتا خاڵی چونەژوورەوەی زیندانەکە دەستگیردەکرێت. ئەم دەسگیرکردنەش ئەنجامی گۆڕانکاری  بو لە ئیدارەی زیندانی چاکسازیەوە لە ماوەی ڕابردودا. پاشان  دەدرێتە دادگا کە ڕێککارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەنجام بدات و سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.

گومان ھەیە پارە  م .ع سورچی چەندین جارە ئەم بازرگانیەی کردبێ و لە بەرامبەر  بە بڕێک پارە  . جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە کە ئەوتۆمەتبارە   لەبڕی دادگایی کردن و وەرگرتنی سزاکەی پاش ماوەیەکی کەم ئازاد دەکرێت!.

لە پەراوی ئەو تۆمەتبارەدا ھاتووە کە بازرگانی بە ماددەی موخەدەرات کردووە  و بەپێی ماددەی ٢٥ ڕاگیراوە، ئەم ماددەیە حوکمەکەی زۆر قوڕسە. بەڵام لە بڕیارێکی سەیرو سەمەرەدا دادگا و دادوەرەکان چاوپۆشی لێدەکەن و  ئازادی دەکەن! بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەیشتووە ئەم ئازادکردنە ناڕەوا و نایاساییە  بەرامبەر چەند دەفتەر دۆلارێک  بووە بەناوی  دیاری بۆ ھەر ٣ دادوەرانی دادگاکە، کە پێکهاتبون لە داوەر ( یەریڤان زەنگەنە ، سەرکەوت خۆشناو ، فازل ) ...ئەم جۆرە داوەرانە یاسا وەک چەکێک بەکاردەھێنن دژ بە خەڵکی ھەژارو بێ تاوان و رۆژنامەڤانان ، بەڵام  بازرگانانی موخەدەڕات ئازاد دەکەن و گیرفانی خۆیان گەرم دەکەنەوە بەرامبەر چەند دەفتەر دۆلارێک و  ویژدان دەفرۆشن. مەخابن ئەم دادوەرە  نادادپەروەرانە مامۆستاو ڕۆژنامەڤان و خەڵکی بێ تاوانیان ڕاگرتووە لە زیندانەکاندا لەسەر کۆمێنت و داواکردنی مافەکانیان و یاسا  وەکو ئامرازێكی سیاسی بەکاردێنن بۆ ئازاردانیان . ئێمە ڕۆژانە لە نزیکەوە لەم کەیسانە بە تایبەت لە دادگاوە ئازار دەکێشین بە دەست ئەم نا دادی و جیاوازیە ناڕەوایانەی  کە لە دادگاکاندا زۆر بە  زەقی دیار و لەبەرچاون. مەخابن بەرتیلدان بە ھەندێ لە دادوەران بۆتە دیاردە!  ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ خودی پایەکانی یاسا و خەڵکی سڤیل بە گشتی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟