لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کارزان شاکری: نێچیرڤان بارزانی خاوەنی کارێزمایەکی سیاسی بەھێزە لە ھیچ دانوستاندنیکدا شکست ناھینیت

Friday, 09.24.2021, 09:38 AM



چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، ھەموو قۆناغیکی ناسک کە کوردستان تیدا کەتووە پیوستمان بە سەرکردەیەک ھەبووە دەربازمان بکات ئەویش نێچیرڤان بارزانی بووە کە پیاوی سیاسەت و سەکردەی دانوساندنەکان بووە بۆ ھەرێمی کوردستان کوردستانی دەرباز کردووە و براوەی گفتووگۆیەکان بووە بۆ ھەرێم.

کارزان شاکری، چاودێری سیاسی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: نێچیرڤان بارزانی وەک سەرکردەیەکی سیاسی ئێمە لە ڕابردوو لە قۆناغە سەختەکاند بینومانە دەرفەتی پێکەوە ژیانی سیاسی دروست کردووە بۆ دەرچوون لەتەنگژە سیاسیەکان ھەمووکات دەرچەیەکی سیاسی ھەبووە بۆ دۆخە قەیرانەکان گەر لەسەر خودی نێچیرڤان بارزانی قسە بکەین دەبینین ئیستا تەنھا سەکردەی سیاسیە کە کوردستان تووشی ھەلو مەرجی ناسکی سیاسی دێت و دەبێت، ھەمێشە جەنابیان فریاد رەسی سیاسی ھەرێم بووە ئەم قسەیە ئیستا بۆ عیراقیش دروست و راستە کە سەرۆکی ھەرێم کارەکتەریکی بەھێزی سیاسیە  لەعیراق ھاوشیوەی نیە بۆیە دەتوانین بڵێن ئیستا نێچیرڤان بارزانی کیسنجەری کوردە خودانی سیاسی و نەخشەی سیاسی کوردە  کەسەرکردایەتی ڕاستی کوردەکان دەکات بێنیمان جەنابی فاکتەری سەرەکی ھێزەکانی رۆژئاوا بوو بۆ ئەوەی ھێزە سیاسیەکانی رۆژئاوا بگەنە ڕێکەوتن ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرکردایەتی مەلەفی کورد دەکات لە رۆژئاوا و باکور و رۆژھەلات و باشوور، بۆیە ئێمە گەر دڵنیایی و متمانەی سیاسی لە خودی نێچیرڤان دا بخوێنینەوە دەتوانین ئەم خوێنەوە مێژوویە بکەین ئەویش ئەوەیە نێچیرڤان بارزانی ھەمووکات فاکتەرێکی سەرەکی بووە چەترێک بووە لە ھەلوومەرجە ناسکە سیاسیەکاندا یەک دەنگی و ھابەشی پیکەوە بوونی کاری سیاسی دروست کردوە قەیرانی گۆریوە بۆ کاری پێکەوەبوونی ھاوبەشی سیاسی.

ئەو چاودێرەی سیاسی گووتی: چوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی  بۆ بەغدا،  ئیمە گەر سەیر بکەین کوردستان بەقۆناغیکی سەختی دارایی و سیاسی دا تێپەر دەبێت، گەر سەیربکەین ھەموو قۆناغیکی ناسکی کە کوردستان تیدا کەتووە پیوستمان بە سەرکردەیەک ھەبووە دەربازمان بکات ئەویش نێچیرڤان بارزانی بووە کە پیاوی سیاسەت و سەکردەی دانوساندنەکان بووە بۆ ھەرێمی کوردستان کوردستانی دەرباز کردووە و براوەی گفتووگۆیەکان بووە بۆ ھەرێم، بۆیە ئێستا بیرمان نەچێت سەرکردە سیاسیەکان لەبەغدا لەسەر ئاستی سیاسی و حکومی کە سەیر کوردستان دەکەن بەقۆناغێکی ناسەقامگیری سیاسی خوێنەوەی بۆ دەکەن ھاتنی ڤایرۆسی کرۆنا دۆخی جێھانی گۆری بۆ ھەرێمی کوردستانیش دۆخێکی قورسی سیاسی و دارایی دروست کردووە بۆێە بەغدا فشاری زیاتر لەسەر ئەو کێشانە دەکات تاکوو کوردستان تسلیم بە ئیرادەی بەغدا بێت .

ھەروەھا کارزان شاکری، چاودێری سیاسی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە شەقامی سیاسی بەغدا شەقامیکی پر لە قەیراناوی سیاسیە لەسەر ئاستی ناوخۆو نێو دەوڵەتی بۆیە نێچیرڤان بارزانی ئەوە بە بەغدا گووتوە کەدەبێت تیگەیشتنی ھاوبەش ھەبێت بۆ دەرچوون لەکێشە ھەلواسراوەکان، عیراقیەکان تێیڕوانیان بۆ نێچیرڤان بارزانی ھەیە لەوە تێدەگەن کە ناوەندە ھەواڵە عربیەکان چۆن باس لەسەرکەوتنی سیاسی نێچیرڤان بارزانی دەکەن کە لەسەر ئاستی عیراق سیاسی ژمارە یەکە لەعیراق، چوونی نێچیرڤان بارزانی وەک کەسی یەکەمی کوردستان خۆی لەخۆیدا ئەمە پرسیاریەکی سیاسیە باش لەوە تێدەگەن نێچیرڤان بارزانی خاوەنی کارێزمایەکی سیاسی بەھێزە لە ھیچ دانوستاندنیکدا شکست ناھینیت، بۆیە سەردانی نێچیرڤان بارزانی ھەلگری پرسی چارەنوسازی سیاسیە بۆ عیراق و کوردستان.
 
رێباز یونس

کارزان شاکری: نێچیرڤان بارزانی خاوەنی کارێزمایەکی سیاسی بەھێزە لە ھیچ دانوستاندنیکدا شکست ناھینیت (zagrosn.com)


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟