وتار

کابینەی نۆیەم و جەنگی مان و نەمان

Friday, 09.24.2021, 07:53 PM


پارتی بە مەبەستی ترساندنی خەلکی بادینان، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دیموکراسیدا لە مانگی ٨ی پارسالدا بەدەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان رفاندو ئێستا ماوەی ساڵێکە بەناهەق زیندانی کراون ، لەکاتێکدازیندانییەکان ھیچ بەڵگەیان لەسەر نییە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵیان ، زیندانییەکان بە شێوازێکی ناشارستانی ووەحشیانە لەبەر چاوی خێزان و منداڵەکانیان لە نیوە شەودا بە لێدان ڕفێراون ، چالاکوان و رۆژنامەنوسەکانی بادینانلە زینداندا خواردنیان کەم و خراپە وپێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و جێگەیان تەنگ و تەسکە و لەبەر پیسی و خراپیشوێنیان زیندانیەکان توشی نەخوشی پێست بوون و چارەسەری پزیشکی یان پێنادرێت ، بەشێک لە زیندانییەکانزیاتر لە چەند مانگ لە ژووری تاکەکەسی (انفرادی)دا بوون و سزای ئەشکەنجە دراون و شەڕی دەرونیان لەگەڵدا دەکرێتو لە مافی بینینی خێزان و کەسوکارو پارێزەرەکانیان  بێبەشن ، کە بەپێ (اصول المحاكمات الجزائية) مافی ھەمووزیندانییەکە خێزان و کەسوکاری ببینێت و پارێزەری ھەبێت، دوای ساڵێک لە زیندان سەرباری دروستکردنی تومەتینارەواو سیناریۆی ڤیدیۆی گاڵتەجاری لەسەر زیندانییەکان! هێشتا پارتی نایەوێت چارەنووسی زیندانییەکان یەکلاییبکاتەوە .
لە ڕێککەوتی ٦ی ئەم مانگەوە، چالاکوان و مامۆستاو ڕۆژنامەنووسانی بەناهەق زیندانی کراوی بادینان لەژێر دروشمی" يان مردن یان ماف و ئازادی " مانگرتنی سەرتاسەرییان لە خواردن کردووە ، ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە وبەشێکیش لە زیندانییەکان زیاتر لە ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیووە ، مانگرتن ئامرازێکی ئاشتیانەیە و بریتییە لەشێوەیەک لە شێوەکانی ناڕەزایی دیموکراسییانە کە دوا بژاردەیە چالاکوانە بەناهەق گیراوەکانی بادینان پەنایان بۆبردووە ، ئامانج لە مانگرتنی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسەکانی بادینان شکاندنی کۆت و بەندی سیاسی یە لە پێناو ماف وئازادییەکانیاندا ، دووانەی ماف و ئازادی بۆ ئەوە نییە یەکێکیان هەلبژێرین ئەویترمان نەبێت بۆ ئەوەیە هەم مرۆڤیخاوەن ماف بین و هەمیش ئازادی ، ماف بە مانای ئەوەی هەر مرۆڤێک خاوەنی مافی سروشتی و مافی دیموکرسییەودواجاریش کرۆکی دیموکراسی ئازادییە کە هەموو ئەمانە بەسەر یەکەوە بۆ ووجودی ئینسان پێویستن ، ماف و نان وئازادی تەواوکەری یەکترن پێکەوە ژیانی کەرامەتمەندانە بۆ مرۆڤ دابین دەکەن .
ئێستا کابینەی نۆیەم شەڕی نان و ئازادیی لەگەڵ خەلکی کوردستاندا دەکات ، دەستکەوتی پارتی وەک حیزبی حاکم وکابینەی نۆیەم کە لەژێر دروشمی کوردستانێکی بەهێزدا ! قەیرانی نان و قەیرانی ئازادییان لە پاڵ شکستی ئابوریسەربەخۆو شکستی ریفراندۆم دا کەڵەکە کردووە لەکاتێکدا ئەمانە هەڵگری پرۆژەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی وتەڵاقدانی عیراقن !! پارتی و کابینەی نۆیەم لەپاڵ دروشمی کوردایەتی موزەیەفدا پرۆژەی زەوتکردنی نان و ئازادی وژیان و کەرامەتی ئینسانەکانیان هەڵگرتووە ، ململانێ و جەنگ لەگەڵ ئەم حیزب و کابینە فاسدە دەبێ ململانێ وجەنگی مان و نەمان و شەڕی ژیان و کەرامەت و ئازادی و نان بێت ، هەربۆیەشە چالاکوان رۆژنامەنوسانی بە ناهەقگیراوی بادینان دروشمی " یان مردن یان ماف و ئازادی " یان هەڵبژاردووە .
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئەزمونی هەرێمی کوردستانی پڕ کردووە لە قەیران و لە ناکۆکی و لە برسێتی ولەئەگەری شەڕ و پێشێلکاری بەرامبەر چالاکوانان و مامۆستایان و ڕۆژنامەنوسان ، ئەم کابینەیە بەرەو ستەمکارییەکیگەورەو حوکمی تاکڕەوییانەی خێڵەکی هەنگاو دەنێت و ماف وئازادی ئینسانەکانیان لە واتا راستەقینەکەی خۆیداماڵیوەو دابڕیووەو تەنها ماف و ئازادییان بەوانە ڕەوا بینیووە کە شەرعییەت بەم فۆڕمە تەقلیدییە خێڵەکییە ئەدەن وهەموو پرەنسیپ و مۆراڵەکان ژێر پێ دەخەن ، کاتێک باس لە قەیرانی کابینەی نۆیەم دەکرێت کەیسی دەستگیرکراوانیبادینان دێتە ئاراوە و هەموو ئەو فشارانە زەق دەبنەوە کە لەدەرەوە و ناوەوەی کوردستان ڕووبەڕووی ئەم دەسەڵاتەستەمکارە تەقلیدییە خێڵەکییە بووەتەوە ،هیچکات پارتی وەکو حیزبی حاکم و سەرۆکی کابینەی نۆیەم ناتوانن ئەوبڕیارە سەقەتە سیاسی و نایاساییەی پەیوەست بە کەیسی چالاکوان رۆژنامەنوسانی بەناهەق گیراو  پینە بکەن .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟