TEVDA Press

نێچیرڤان بارزانی ئامادەی هەموو ئاسانکاریەکە بۆ تورکیا

| Sunday, 09.26.2021, 12:36 PM |


ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی خیانەتکاری نەتەوەیی کوردستان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد موش، وەزیرى بازرگانی تورکیای شۆفێنیست هاوڕا بون کە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابورى لەنێوان هەردوولادا، چارەسەر بکرێن..
خیانەتکاری ناوبراو پەیوەندییە ئابورى و بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ تورکیا بە گرنگ و ستراتیژى باسکردووە.
هاوکات خیانەتکاری نەتەوەیی نێچیرڤان بارزانی یاساى وەبەرهێنانى لە هەرێمى کوردستان بە یاسایەکى دۆستانە لە قەڵەمدا کە هانى سەرمایەگوزاریى بیانى دەدات، ئامادەییى هەرێمىشی بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانیى تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عیراق نیشانداوە

تەڤدا پرێس