لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

ڤیدیۆ

وەلید ساڵح کوڕی بەرپرسی ئاسایشی ئاکرێ خراپەکاریەکانی باوکی ئاشکرا

Monday, 08.10.2020, 08:20 PM



وەلید ساڵح میرانی، یەکێكە لە بنەماڵەی فازڵ میرانی، لە ساڵح میرانی  باوکی دەدوێت کە ئێستا بەرپرسی ئاسیشی ئاکرێیە، چەندین تاوانی بۆ پارتی ئەنجام داوە، ئەو ڕۆڵە بوێرەی کە دەگمەنە لە مێژوی گەلەکەماندا کە لە خۆبوردوانە پەیوەندیە خوێنیەکان و باوك و کوڕی دەکاتە قوربانی ڕاستیەکان و تاوانەکانی باوکی خۆی ساڵح میرانی ئاشکرا دەکات.

لەم دیدارەدا  کاك وەلید لەوە دەدوێت کە باوکی تەنانەت شێوازێکی نارەوا و دڕندانەی بەرامبەر منداڵان و بە تایبەتی مێینەکانی خێزانەکەی ڕەفتاری کردووە، باس لەوە دەکات کە چۆن میینەکانی خێزانەکەی کەمترین ئازادیان نەبووە بەڵام لە شەرەفی کچان و ژنانی خەڵکی بە هەرزان و نزم دەڕوانی.

وەکو یادەوەریەکی تاڵ باس لەوە دەکات کە چۆن باوکی لە سەردەمانی هاوکاری لەگەڵ بەعس و پاشان هاوکاری و کارکردنی لە ناو پاراستندا دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ تەعەداکردن لە ناموسی کچان و ژنانی ناوچەکە باس لەوە دەکات کە چۆن بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کچێکی بەکاری هێناوە بەوەی کە ناچاری بکات بۆ جاسوسی کردن بۆ دەزگای ئاسایش.

چاوپێکەوتنێکی تریدا باس لەو تاوانی کوشتنی کەسانێك دەکات کە بەناڕەوا لە لایەن باوکیەوە کوژران و داوای ڵیبوردن لە بنەماڵەکانیان دەکات.






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟