لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

ڤیدیۆ

لەسەر دیواری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەم تابلۆیە شەرمهێنە هەلواسن

Tuesday, 04.23.2024, 02:20 PM



لەسەر دیواری مۆزەخانەی نیشتیمانی
ئەم تابلۆ شەرم هێنە هەڵواسن و
بگەڕێن..
شەممەیەك..
بڕۆن لە مەیدانی سێدارەی ئامەدو خارپێت ، تفی نەوەکانی شێخ سەعیدی پیران و سەید رەزای دەرسیم بێنن.
یەك شەممەیەك..
تفی زیندانی کراوانی ئامەدو باتمان و هاتای بێنن.
دوو شەممەیەك..
تفی کچە گە*ری *لا*یەکی دیل و ڕوت و قوتکراوەی بەردەستی گورگە بۆرەکانی سوڵتان بێنن.
سێ شەممەیەك..
تفی ڕەگ و قەد و گەڵای زەیتونە داگیر کراوەکانی عەفرین بێنن.
چوارشەممەیەك..
تفی دایکی شەهیدانی جولە مێرگ و مەتین و گاراو هاکاری بێنن.
پێنج شەممەیەك، بچنە مەزاری شەهیدانی بەرخودانی کۆبانێ، بە قەد گوڵی سەر مەزارەکان، تفی زیارەتکارانی بێنن.
لە هەینیدا…
تفەکان بکەنە نێو نوکی قەڵەمە جێماوەکەی موسا عەنتەر ،
با خۆشنوسێ لەسەر تابلۆکە بەو هەموو تفە، بە شێوەزارەکانی
سۆرانی و هەورامی و بادینی و
کرمانجی و لوڕ و زازاکی
بنوسێ؛
تف لە خۆتان
لە مێژووتان
لە خوێنی پیستان
لە ڕوخساری قێزەوەنتان
لە سەروەری، کە نیتتان
لە حوکمڕانیتان
لە خۆفرۆشیتان
لە حەزی پڕ جاشایەتیتان.
……..هەڤاڵ ئاکۆ……….






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟