ڤیدیۆ
شێروان شێروانى سزادراوى بادینان لەناو زینداندا سزاى زیاترى بەسەردا دەسەپێنرێت دوای
Friday, 06.24.2022, 04:47 PM
ئه‌یاز كه‌رم له زیندانه‌وه له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیه‌وه تایبه‌ت به په‌یام ئاشكرایكرد: پاشئەوەى شێروان شێروانی لێدوانى بۆ کەناڵێکى راگەیاندن داوە لەدواى بانگیان کردووەو لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووەو لە هۆڵەکەى خۆى بۆ هۆڵێکى دیکەیان گواستووەتەوەو پێیانوتووە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ دەبێت پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیشی رابگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتریش چه‌ندین جار پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانی بادینان به‌هۆی گه‌یاندنی په‌یام بۆ ده‌ره‌وه سزا دراون.
شێروان شێراوانی یەکێک بوو لەو دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانانەى بادینان کە لە ساڵى ٢٠٢٠ دا دەستگیرکراو لە رۆژى ١٦ی شوباتى ٢٠٢١ دا دادگای هەولێر به تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به ئاسایشی هه‌رێم سزای شەش ساڵ زیندانى بەسەر شێروان شێروانى و چوار لە هاوڕیێیەکانیدا سەپاند.