ڤیدیۆ
هونەرمەندانی خۆفرۆش لە میوانداری ئەنوەر بەگی بێتواتە
Thursday, 08.06.2020, 06:55 PM
پاش تێپەڕبوونی 30 ساڵ ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەکرێتەوە، پیشانی دەدات، کەوا کۆمەڵێک لە هونەرمەندو و نووسەر و شاعیر، چوونەتە خزمەت ئەنوەر بەگی بێتواتە، ئەو کەسەی کە تاوانبارە بە یارمەتیی و هاریکاری سوپای عێراق و حکومەتی بەعس لە ئەنفالکردنی باشووری کوردستان و کیمیابارانی هەڵەبجە و زۆربەی ناوچە و گوندەکانی کوردستان،،، کەچی ئەم هونەرمەندانە بانگکراون و ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی و گۆرانی دەڵێن. لە کاتێکدا کە کوردستان ڕەش پۆشی هەڵەبجە و ئەنفال بوو. رووداوی ناو ڤیدیۆکە لە (ساڵی 1990) گیراوە. (بۆ بینینی ناوەکان لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە سەیری ئەم بابەتە بکە بەناوی، لیستی هونەرمەندانی خۆفرۆش بە ڕژێمی بەعسی لەناوچو
- ژمارە 25 تا 52)