کوردستانی
		     
			نەک هەر ١١ کورسی کۆتاکان لەپارتی ڕۆیی بەڵکوهێزە بچوکەکانیشی لەدەست دەرچوو
Wednesday, 02.21.2024, 08:02 PM
نەک هەر ١١ کورسی کۆتاکان لەپارتی ڕۆیی 
بەڵکوهێزە بچوکەکانی وەک حسکیشی لەدەست دەرچوو،چونکە لەمەودوا لیستی پەرلەمانی نابێ لە ٣ کورسی کەمتر بەشدار بێت.
ئەمڕۆ (٢١-٠٢-٢٠٢٤ ) دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە، دواجار دادگای فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتی جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق، لەبارەى سکاڵاى یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستانو پرسى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم کۆبووەوە و تێیدا دادگای فیدراڵی بە چەند بریارێک و ناچار کردنی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم  کۆبوونەوەکەی کۆتای پێهینا . 
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بریتین لە :  
* ناچارکردن و پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە بە دابین کردن و سەرف کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم لە رێگەی بانکە فیدراڵیەکانی عێراقەوە . 
* ناچارکردنی حکومەتی هەریم بە ڕێگەدان بە چاودێری دارای حکومەتی فیدراڵی بۆ ووردبینی کردن .
* دەبێت سەرۆک وەزیرانى عێراق گەرەنتى قوتو موچەى موچەخۆرانى هەرێم بکات 
* ناچارکردنی حکومەتی هەرێم لە ڕەخساندنی یەکسانی لە دابەشکردنی داهات و سامانی گشتی بە پێی ماددەکانی ١١٦ و١١٧ ی دەستوری عێراق . 
* پێویستە حکومەتى هەرێم زانیاریی ورد لەبارەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕادەستى حکومەتى عێراق بکاتو داهاتى هەرێمى کوردستانیش بە نەوتىو نانەوتىەوە مانگانە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق .  
* پێویستە بەگوێرەى یاساى بودجەى ئەمساڵو ساڵانى داهاتوو هەماهەنگى بکرێت بۆ جێبەجێکردنى یاساى بودجە، 
* پێویستە ڕێکارى یاسایی بگیرێتەبەرو موچەخۆران لەشوێنى خۆیان موچە وەربگرن
. 
 لەبارەی هەڵبژاردن و پرسی کورسی کۆتاکان و بازنەکانی هەڵبژاردن
* یاساى هەموارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانو کۆمسیۆنى هەڵبژاردنو ڕاپرسى هەرێمى کوردستانى هەڵوەشاندەوە 
هەڵبژاردنى بەسەر چوار بازنەدا دابەشکرد. 
* هەڵوەشاندنەوەی ١١ کورسی کۆتاکان، واتا بە پێی بریارەکە چیتر پەرلەمانی کوردستان دەبێت لە ١٠٠ کورسی پەرلەمانی پێک بێت و ڕێگەنادرێت هیچ کورسیەک بەناوی کۆتاوە بۆ پەرلەمان زیاد بکرێت  
* ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم  لە لایەن کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە دەبێت   
* دادگای فیدرالی دەلێت "بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی جێبەجێکراو دەبێتو هیچ تانەیەکى لێنادرێت"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس




