لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دین وەک قوربانیی جەنگی سارد کاتێک پیرۆزییەکان دەکرێنە ترێند

Thursday, 02.19.2026, 02:13 PM



من هەرگیز لەسەر بابەتە ئاینییەکان نانووسم چونکە باوەڕم وایە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، ئایین بە هەموو جۆرەکانییەوە چ ئیسلام، مەسیحی، زەردەشتی، کاکەیی یان ئێزیدی هەرگیز نەبووەتە مایەی نیگەرانی و کێشە لەنێوان باوەڕدارانیاندا و مێژووی ئێمە پڕە لە پێکەوەژیان بەڵام هەمیشە کێشەکان و کارەساتەکان لەو خاڵەوە دەست پێ دەکەن کە دین دەخزێنرێتە ناو سیاسەتـەوە و دەکرێتە ئامرازێک بۆ مەرامی دونیایی و پەیداکردنی زۆرترین بینەر بۆ کەنالەکانیان و رەیتی دەزگاکانیان یەرزبکەنەوە بۆ ئاستی زۆرترین بینراو و بیسراو.
ئەوەی لەم ڕەمەزانەدا دەیبینین نموونەیەکی زەقی ئەم تێکەڵکردنە مەترسیدارەیە شەڕی میدیایی ئاڤا تیڤی و ڕووداو کە لە جەوھەردا شەڕێکی بە وەکالەتی نێوان باڵەکانی دەسەڵاتە وە بە دیاریکراوی ململانێی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانییە بەداخەوە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلامیان کردۆتە سووتەمەنی و کەرەستەی ئەم ململانێ قێزەونە.
لایەک بە ناوی ستایلی نوێ بابەت دروست دەکات و لایەکەی تر بە کاریکاتێر و زمانی زبر و وێنەی نەشیاو وەڵام دەداتەوە لەم نێوەندەشدا کۆمەڵێک خەڵک بە زانین یان نەزانین بوونەتە بەشێک لەم یارییە سیاسییە و سۆزی ئاینییان بەکاردەهێنرێت بۆ لێدان لەم باڵ یان ئەو باڵ کە دەرەنجامەکەی تەنها بریندارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی پیرۆزییەکانە بۆ شەڕێک کە هی خەڵک و هی ئاینیش نییە.
ئەوەی لەم دۆخەدا گرنگە تێی بگەین ئەوەیە کە ئایین کاتێک جوانە کە لە دەرەوەی ململانێی حیزبەکان بێت ئەم شەڕە میدیاییەی ئاڤا و ڕووداو دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی ئەویش ئەوەیە ڕێگە نەدەین باوەڕ و پیرۆزییەکانمان بکرێنە ترێند و سووتەمەنی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە خێزانی و سیاسییەکانی دەسەڵات پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەوەوە دەست پێ دەکات کە بینەرێکی هوشیار بین و ڕێگە نەدەین سۆزی ئاینیمان بەکاربهێنرێت بۆ لێدان لە براکانمان تەنها لەبەر ئەوەی ئەجێندایەکی سیاسی لە پشتەوەیە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟