لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

یەکڕیزی وەک تاکە بژاردە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات چ پەیامێکی پێیە؟

Sunday, 02.22.2026, 07:06 PM



لە هەنگاوێکی مێژوویی و چارەنووسسازدا پێنج لایەنی سەرەکیی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک، دیمۆکرات، خەبات، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و پاک) بە ئامادەبوونی باڵاترین ڕێبەرانیان پێکهێنانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران یان ڕاگەیاند ئەم هەنگاوە تەنها ڕێککەوتنێکی سیاسی نییە بەڵکو وەڵامێکی ستراتیژییە بۆ ئەو ئاڵۆزییە سیاسییانەی ئێستا ئێران و ناوچەکەی گرتووەتەوە.
گرنگیی ئەم هاوپەیمانییە لەم قۆناغە هەستیارەدا لەوەدایە کە کۆتایی بەو پەرتەوازەییە سیاسییە دەهێنێت کە ساڵانێکی زۆرە بووەتە هۆکاری سەرەکیی مانەوەی کۆماری ئیسلامی و لاوازبوونی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن چونکە یەکخستنی ئەم وزە و توانایانە دەبێتە هۆی دروستبوونی بلۆکێکی سیاسیی بەهێز کە لە هاوکێشەکانی داهاتووی ئێراندا خاوەن بڕیار دەبێت.
هاوکات ئەم هەنگاوە قورساییەکی زۆر دەداتە پێگەی کورد لە هەر قۆناغێکی گواستنەوەی سیاسیدا و زەمینە خۆش دەکات کە لە ئێرانی داهاتوودا گوتارێکی یەکگرتوو و نیشتمانی هەبێت بۆ دەستەبەرکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس و پاراستنی تەواوی مافە نەتەوەییەکان.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو ئەزموونە تاڵ و ئازاربەخشانەی لە پارچەکانی تری کوردستان و شوێنەکانی وەک کەرکووک ڕوویان دا، ئەوە دەسەلمێنن کە لێکترازان و بێهێزی ڕێگەخۆشکەرە بۆ داگیرکەران تا نەک هەر مافەکان بەڵکو شکۆ و خاکی نەتەوەکەمان پێشێل بکەن هەر بۆیە ئەم یەکڕیزییە وەک تاکە مەرجی سەرەکیی مانەوە و بەرگری لە خاک و نیشتمان لەبەرچاو دەگیرێت
بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیوایەک لەناو بێئومێدیدا ڕۆژهەڵات ساڵانێکی زۆرە بەدەست پەرتەوازەیی حیزبەکانەوە دەناڵێنن بۆ ئەوان ئەم هاوپەیمانییە لە چەند ڕووەوە گرینگ
پەیامی کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی یەکگرتنی لایەنە ناکۆکەکانی رۆژهەلات لە ژێر یەک چەتردا، دڵنیایی دەداتە خەڵک کە چیتر وزەی کورد بۆ ململانێی ناوخۆیی بەفیڕۆ ناچێت، بەڵکو دەخرێتە خزمەت خەبات دژی ناوەند هەروها ئەم هاوپەیمانییە وەک قەڵغانێکی سیاسی دەبینرێت کە لە کاتی هەر گۆڕانکارییەک لە ئێراندا نایەڵێت مافی کورد بفەوتێت.
بۆ ئەورووپا و ئەمریکا دۆزینەوەی ناونیشانێکی دیاریکراوە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ڕۆژئاوا ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئەوە بووە کە دەیانگوت ئێمە نازانین لەگەڵ کێ قسە بکەین؟ کێ نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەڵک دەکات؟
(Single Address) ئەم هاوپەیمانییە دەبێتە ناونیشانێکی سیاسی بۆ ڕۆژئاوا کاتێک پێنج لایەنی سەرەکی لە پێکەوە بن ئەمریکا و ئەورووپا بە جدیتر سەیری دۆزی کورد دەکەن وەک هێزێکی ڕێکخراو کە دەتوانێت بەدیلی ڕژێم بێت لە ناوچەکەدا سەیریان دەکات
ئەورووپا و ئەمریکا یا رۆژئاوا هەمیشە دەترسێت لەوەی دوای کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی شەڕی ناوخۆیی و توندڕەوی ببێت کاتێک ئەم هاوپەیمانییە باس لە سێکۆلاریزم، دیمۆکراسی و یەکسانیی ژن و پیاو دەکات، زمانێک بەکاردێنێت کە جیهانی دەرەوە لێی تێدەگات و پشتگیری دەکات.
ئایا دەبێتە وەڵامدەرەوەی کۆتایی بۆ دۆخی رۆژهەلاتی کوردستان؟
بەبروای من ئەمە پەیوەستە بە دوو خاڵەوە
یەکەم: بەردەوامی ئەگەر ئەم هاوپەیمانییە تەنها بۆ ڕاگەیاندن بێت و دواتر سارد ببنەوە، متمانەی خەڵک و دەرەوەش لەدەست دەدەن.
دووەم: فراوانخوازی نەبوونی باڵەکەی تری کۆمەڵە و ڕەنگە هەندێک لایەنی تر وەک کەموکوری دەبینرێت. بەڵام بژاردەی تر نییە ئەگەر ئەم پێنج لایەنە سەرکەوتوو بن، لایەنەکانی تریش ناچار دەبن یان پەیوەندییان پێوە بکەن یان هەماهەنگییان هەبێت.
بۆیە ئەم هاوپەیمانییە باشترین دەستپێکە" لە خراپترین کاتدا. بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات ئەمە نانی شەو بوو کە زۆر لە مێژوو بوو چاوەڕێیان دەکرد بۆ ئەمریکا و ئەورووپاش ئەمە کارتێکی بەهێزەکە پێیان دەڵێت کورد لە ڕۆژهەڵات ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی سیاسی و بەڕێوەبردنی ناوچەکە بە شێوەیەکی مۆدێرن.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

ڕەنجدەر گڕاوی: دین وەک قوربانیی جەنگی سارد کاتێک پیرۆزییەکان دەکرێنە ترێند ڕەنجدەر گڕاوی: لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک دلێر محەمەد نوری: گۆڕانی بۆماوەیی نەتەوایەتیمان لە نێوان جاش نەتەوە و جاش عەقیدەدا! ڕەنجدەر گڕاوی: لە چەترە ئەتۆمییەکەی ماکرۆنەوە بۆ دیپلۆماسیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد مەکی ئامێدی: بۆچی دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دووبارە دەستی پێکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیەندرا بەرنامەکەی وێران کراوە؟ ڕەنجدەر گڕاوی: لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمرۆ باسی چیکرا بە کورتی و پوختی ڕەنجدەر گڕاوی: ئاین وەک قەڵغان و سیاسەت وەک ئامانج ڕەنجدەر گڕاوی: شیرینیی شەرمەزاری و سێڵفیی سەرشۆڕی کاتێک جاشایەتی دەبێتە هونەری دبلۆماسی ڕەنجدەر گڕاوی: لە نێوان ستەیجە بریقەدارەکانی جیهان و سفرە خاڵییەکانی کوردستاندا ڕەنجدەر گڕاوی: The Risk of ISIS Resurgence Amid Kurdish Abandonment and Prisoner Releases

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟