لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە چەترە ئەتۆمییەکەی ماکرۆنەوە بۆ دیپلۆماسیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد

Saturday, 02.14.2026, 02:27 PM


کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ ٢٠٢٦ و جیهان لەبەردەم وێرانبوون و کورد لە هەوڵی چەسپاندنی پێگەی خۆیدا.

لە ناو جەرگەی ئەوروپاوە، لە شاری میونخی ئەڵمانیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بووەتە ناوەندی بڕیاری سیاسی و ئەمنی جیهان. لە کاتێکدا کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ (MSC 2026) لەژێر دروشمی "Under Destruction" (لەژێر وێرانکاریدا) بەڕێوەدەچێت، پرسی کورد و داهاتووی ناوچەکە وەک یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پەراوێزی کۆنفرانسەکە دەردەکەوێت.
کۆنفرانسی ئەمساڵ لە هەلومەرجێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت. فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە وتاری کردنەوەیدا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند کە جیهان لەبەردەم گۆڕانکارییەکی مەترسیداردایە هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە پێشنیارێکی بوێرانە جیهانی سەرسام کرد کاتێک ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ پاراستنی ئەوروپا لە ڕێگەی چەتری ئەتۆمی فەرەنساوە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ کەمبوونەوەی متمانەی ئەوروپا بە هاوپەیمانی لە گەل ئەمریکا.

ئەوەی کۆنفرانسی ئەمساڵ بۆ کورد جیاواز دەکات، ئامادەبوونی هاوکات و کارای شاندەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستانە.
من لێرەدا دەمەوێت لەسەر دوو لە گرینگترین و پڕبایەخترین ڕووداوەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخی ئەمساڵ (٢٠٢٦) بوەستم چونکە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا نیشان دەدەن ئەوانیش .
١- پێشنیارە بوێرانەکەی ماکرۆن کە ووتی چەتری ئەتۆمی فەرەنسا بۆ ئەوروپا
٢- گرنگی بەشداری مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە میونخ.

پێشنیارە بوێرانەکەی ماکرۆن چەتری ئەتۆمی فەرەنسا بۆ ئەوروپا
ئەم پێشنیارەی ئیمانوێل ماکرۆن بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ئەمنییەتی ئەوروپادا دادەنرێت لێرەدا ڕەهەندەکانی ڕوون دەکەینەوە
   کۆتاییهاتن بە پشتبەستن بە ئەمریکا: لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەوروپا بۆ پاراستنی خۆی لە هێرشی ئەتۆمی پشتی بە چەتری ئەتۆمی ئەمریکا بەستووە لە چوارچێوەی ناتۆدا
ماکرۆن پێیوایە بەهۆی گۆڕانی سیاسەتەکانی ئەمریکا ئەگەری کشانەوە یان کەمکردنەوەی ڕۆڵی ناتۆ ئەوروپا چیتر ناتوانێت ١٠٠٪ پشت بە واشنتن ببەستێت

فەرەنسا وەک تاقە وڵاتی یەکێتی ئەوروپایە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە دوای کشانەوەی بەریتانیا ماکرۆن پێشنیار کرد کە چەتری ئەتۆمی فەرەنسا فراوان بکرێت.
واتە ئەگەر وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا یان پۆڵەندا ڕووبەڕووی هەرەشەیەکی کوشندە بوونەوە فەرەنسا وەک ئەوەی هێرش کرابێتە سەر پاریس مامەڵە دەکات و هێزی ئەتۆمی خۆی وەک بەرگری بەکاردێنێت.

سەربەخۆیی ستراتیژی ئەم هەنگاوە هەوڵێکە بۆ دروستکردنی سوپایەکی یەکگرتووی ئەوروپی کە فەرەنسا ڕابەرایەتی بکات ئەمە وەک پەیامێکی توندیشە بۆ ڕووسیا کە ئەوروپا خۆی خاوەنی هێزی وەڵامدانەوەی ئەتۆمییەتەنانەت ئەگەر ئەمریکاش ئامادە نەبێت دەستوەردان بکات.

 گرنگی بەشداری مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە میونخ
ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە لە کۆنفرانسێکی وا گەورەدا چەند پەیامێکی سیاسی و دیپلۆماسی قووڵی تێدایە:
شەرعییەتی نێودەوڵەتی
ئەمە گەورەترین دەستکەوتە بۆ ڕۆژاوای کوردستان کاتێک مەزڵووم عەبدی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی زلهێز دادەنیشێت واتە جیهان وەک کاراکتەرێکی دەوڵەتی و هاوبەشێکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ دەکات نەک تەنها وەک گرووپێکی چەکدار. ئەمە گورزێکی دیپلۆماسی گەورەیە بۆ ئەو لایەنانەی وەک تورکیا کە هەوڵ دەدەن وەک تیرۆریست بیناسێنن.

بەشداریکردن لە نەخشەی داهاتووی سووریا ئامادەبوونی مزلوم عبدی و ئیلهام ئەحمەد لە میونخ نیشانەی ئەوەیە کە پرۆسەی سیاسی لە سووریا بەبێ ڕەزامەندی کورد و بەبێ لەبەرچاوگرتنی مۆدێلی بەڕێوەبەری خۆسەر ناچێتە پێشەوە. ئەوان لە میونخ وەک نوێنەری نەتەوەیەک دەردەکەون کە خاوەنی زەوی و سوپا و سیستەمی ئیدارییە نەک تەنها وەک ئۆپۆزسیۆنێکی پەراوێزخراو.

گرینگترین کارێک بە ئامادەبوونیان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کردوویانە بریتیە لە گۆڕینی هاوکێشەی شەڕ بۆ دیپلۆماسی: ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کورد دەیەوێت کێشەکانی لەگەڵ دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەتی میونخەوە چارەسەر بکات وە ئامادەبوونیان لەژێر چەتری وڵاتانی ئەوروپی بەتایبەت فەرەنسا و ئەڵمانیا پارێزبەندییەکی سیاسییان پێ دەبەخشێت بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی سەربازی داهاتوو.

هەروەها خاڵێکی تری گرینگ کۆدەنگ و هاوکاریی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان ئەمە جۆرێک لە بەرەی کوردی یەکگرتوو لەبەردەم جیهان نیشان دەدات ئەمە وای کردووە کە پرسی کورد لەم کۆنفرانسەدا وەک یەک پاکێجی ستراتیژی لە عێراق و سووریا سەیر بکرێت کە بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە.

بۆیە ئەگەر ماکرۆن دەیەوێت ئەوروپایەکی نوێ بونیاد بنێت، کوردیش لە میونخ سەرقاڵی بونیادنانی پێگەیەکی نوێن کە چیتر تەنها وەک شەڕکەری دژ بە داعش سەیر نەکرێن بەڵکو وەک هاوبەشێکی سیاسی و ئەمنی بۆ داهاتووی ناوچەکە بناسرێت


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟