وتار
لە هاوسەنگیی هێزەوە بۆ ژێر سێبەری ردێن سۆر و گەڕانەوەی ٣٠ ساڵ بۆ دواوە
Friday, 02.13.2026, 08:04 PM
ئەوانەی هەتا دوێنێ گوێی شەقامیان کەڕ کردبوو بە دروشمی هاوسەنگیی هێز و بەڵێنی کۆتاییهێنانیان بە تاکڕەوی دەدا، وا دیارە هاوسەنگییەکەیان لەوەدا دۆزیوەتەوە کە ببنە پاشکۆ و مۆرکێکی یاسایی بدەن بە مەرجەعییەتی مەسعوود بارزانی. پێشنیارکردنی ئەنجومەنی سیاسی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە و ڕازیبوون بەوەی بارزانی ببێتە ردێن سۆری ئەم ئەنجومەنە، ئەمە لە تەسلیمبوونێکی سیاسی لەژێر پەردەی ڕێککەوتن.
سەیر ئەوەیە نە لایەنە شیعەکان و نە سوننەکانی عێراق سەرباری هەبوونی ئەنجومەنی سیاسی ئامادە نین کەسێک بکەنە سەروەری ڕەها و ردێن سۆر بەسەریانەوە، بەڵام لە کوردستان هێزەکان پێشبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی مێژوو ٣٠ ساڵ بگەڕێننەوە دواوە.
ئەمە دروستکردنەوەی بەرەی کوردستانی نییە، بەڵکو زیندووکردنەوەی سیستەمی کێخوا و کادێنە لەناو بەرگێکی مۆدێرندا بە سپۆنسەری یەکێتی و پاڤێل تاڵەبانی .
کوردستان لەبری دامەزراوەییبوونی دام و دەزگاکانی حکومەت، کوردستان بەرەو مۆدێلێک دەچێت کە تێیدا
بڕیاری کۆتایی لای یەک کەس بێت و ئەوانی تریش تەنیا وەک پاشکۆ و دیکۆر دەربکەون.
ئەوەی ئەمڕۆ ڕوو دەدات، سڕینەوەی ئەو دروشمانەیە کە بۆ فریودانی دەنگدەر بەکارهێنران چونکە لە کۆتاییدا دەرکەوت هاوسەنگی لای ئەوان تەنیا گەیشتنە بە کورسی، تەنانەت ئەگەر لەژێر سێبەری ردێن سۆری مسعود بارزانیش بێت.
جێگەی تێڕامانە، مەسعوود بارزانی کە لە مێژووی سیاسیی خۆیدا نەیتوانیوە ببێتە چەتری کۆکەرەوەی کورد و هەمیشە وەک دیکتاتۆرێکی حیزبی مامەڵەی کردووە، ئێستا دووبارە دەکرێتەوە بە مەرجەع.
بۆچی دەبێت چارەنووسی نەتەوەیەک بخرێتە ناو ئەو سەبەتە دۆڕاو و شکەستخواردووەی بارزانی؟ پیاوێک کە لە کۆتاییەکانی تەمەنیدایە و بەبێ ڕاوێژ و تەنیا بە ئارەزووی شەخسی و عەقڵییەتی حیزبی بڕیار دەدات، نەک وەک سەرکردەیەکی دامەزراوەیی و خاوەن بڕیاری هاوبەش.
ئەم پاشەکشە گەورەیە، هەم تەسلیمبوونی یەکێتییە و هەم کوشتنی هیواکانی خەڵکە بۆ گۆڕانکاریی ڕاستەقینە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمرۆ باسی چیکرا بە کورتی و پوختی
ڕەنجدەر گڕاوی: ئاین وەک قەڵغان و سیاسەت وەک ئامانج
ڕەنجدەر گڕاوی: شیرینیی شەرمەزاری و سێڵفیی سەرشۆڕی کاتێک جاشایەتی دەبێتە هونەری دبلۆماسی
ڕەنجدەر گڕاوی: لە نێوان ستەیجە بریقەدارەکانی جیهان و سفرە خاڵییەکانی کوردستاندا
ڕەنجدەر گڕاوی: The Risk of ISIS Resurgence Amid Kurdish Abandonment and Prisoner Releases
دلێر محەمەد نوری: ژن پڕۆژەیەک بۆ کیفاح یان بو جیهادی نیکاح؟
ڕەنجدەر گڕاوی: The throwing of a Kurdish girl from a building by Jolani’s terrorist forces
مەشخەلی ژیانەوە: کورد و شەهیدو ئومەت و ئاینی لەقەتونراو!
دلێر محەمەد نوری: سڵاوێک لە جەنەڕاڵەکەی ڤێتنامەوە بۆ جەنەڕاڵ عەبدی
Mattie Moore: مۆدێلی یەکگرتن و کۆتایی سەردەمی بارزانی




