وتار
لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک
Wednesday, 02.18.2026, 12:30 PM
ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی
عێراق ڕوویدا و پڕکردنەوەی پۆستی سوپاسالاری سوپای عێراق لەلایەن پێکهاتەی سوننەوە
دوای هەشت ساڵ لە چۆڵبوونی تەنها لەدەستدانی پۆستێکی سیادی نەبوو بەڵکو ڕاگەیاندنی
فەرمی شکستی ئەو سیاسەتە دووفاقییە بوو کە پارتی و لایەنە کوردییەکان لە بەغدا پەیڕەوی
دەکەن.
ئەم دەرەنجامە تاڵە بەرهەمی ساڵانێک لە پسکە پسک و ڕێککەوتنی ژێربەژێر بوو لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە حیزبییەکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتی کاتی بووە نەک پاراستنی پێگەی نەتەوەیی کورد لە ناوەند کاتێک پارتی پشتی کردە لایەنە کوردییەکانی تر و خەریکی مامەڵەی تەنها بوو وایکرد کە لایەنە عەرەبەکان بە هەردوو پێکهاتەی شیعە و سوننەوە هەست بە پەرتەوازەیی و لاوازی کورد بکەن و بگەنە ئەو بڕوایەی کە ئیتر پێویست ناکات حیساب بۆ مافە دەستوورییەکانیان بکەن.
ووتنی دەستەواژەی (ایدک
ولک) و ئەو سوکایەتییەی لەناو هۆڵی پەرلەمان بەرامبەر نوێنەرانی کورد کرا گەورەترین
پەیام بوو بۆ ئەوەی بزانین کە کورد لە هاوبەشێکی سەرەکی یەوە بووەتە پەراوێزخراوێکی
بێ هێز کە تەنانەت ناتوانێت بەرگری لە پۆستێکی سەربازی خۆشی بکات کە مافێکی ڕەوایە.
جێگەی گاڵتەجاڕییە ئەو
لۆژیکەی دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە سوکایەتییەوە دەیانووت بە جلی ژنانەوە لە
کەرکوک ڕایانکرد ئێستا خۆی لە بەغدا هێندە بێدەسەڵات و ڕیسوا بووە کە بە بەرچاوی هەموو
جیهانەوە پۆستە گرنگەکانی لێ زەوت دەکرێت و بە زمانێکی بازاڕی سوکایەتی پێ دەکرێت.
لێرەدا پرسیاری سەرەکی
ئەوەیە: مەسعود بارزانی لەکوێی ئەم شکستەدایە؟ ئەو سەرۆکەی کە زۆڕنای میدیاییەکەی
تەنها بۆ شەڕی ناوخۆ و شکاندنی لایەنە کوردییەکان و ئازادیخوازان وە بە خاینکردنی
نەیارەکانی ناوخۆ دەنگی بەرزە بۆچی بەرامبەر ئەم سوکایەتییانەی بەغدا کڕ و قپ بووە؟
بێدەنگی مەسعود لە بەرامبەر نەیارە عەرەبەکانی کورد و چاوشۆرکردنیان نیشانەی ئەوەیە کە پاراستنی کورسێکەی هەولێر لای ئەو گرنگترە لە شکۆی کورد لە بەغدا.
ئەم شکستە پاداشتی بێدەنگبوونیانە
لە بەرامبەر مادەی ١٤٠ی دەستوور و فرۆشتنی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لەپێناو ڕێککەوتنی
ژێربەژێر. مەسعود ی کە هەمیشە وەک مەرجەع خۆی نیشان دەدات بەرپرسیاری یەکەمە لەوەی
کوردی لە عێراقدا کردووەتە پاشکۆیەک کە تەنانەت سوننەکان کە خۆیان لە قەیراندان بە
چاوی سوکایەتییەوە سەیری بکەن
ئەمڕۆ کاتی ئەوە
هاتووە بپرسین: کێ بە جلی ژنانەوە لە بەغدا ڕایکرد؟ کێ پۆست و شکۆی نەتەوەیەکی ڕادەستی
(ایدک ولک) کرد؟
ئەوە دەیسەلمێنێت کە پسکە پسکی حیزبی تەنها بەغدای بەهێز کرد و کوردی لە لوتکەی دەسەڵاتەوە هێنایە خوارەوە بۆ ئاستی پاشکۆیەکی بێدەنگ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس




