وتار
دین وەک قوربانیی جەنگی سارد کاتێک پیرۆزییەکان دەکرێنە ترێند
Thursday, 02.19.2026, 02:13 PM
من هەرگیز لەسەر بابەتە ئاینییەکان نانووسم چونکە باوەڕم وایە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، ئایین بە هەموو جۆرەکانییەوە چ ئیسلام، مەسیحی، زەردەشتی، کاکەیی یان ئێزیدی هەرگیز نەبووەتە مایەی نیگەرانی و کێشە لەنێوان باوەڕدارانیاندا و مێژووی ئێمە پڕە لە پێکەوەژیان بەڵام هەمیشە کێشەکان و کارەساتەکان لەو خاڵەوە دەست پێ دەکەن کە دین دەخزێنرێتە ناو سیاسەتـەوە و دەکرێتە ئامرازێک بۆ مەرامی دونیایی و پەیداکردنی زۆرترین بینەر بۆ کەنالەکانیان و رەیتی دەزگاکانیان یەرزبکەنەوە بۆ ئاستی زۆرترین بینراو و بیسراو.
ئەوەی لەم ڕەمەزانەدا دەیبینین نموونەیەکی زەقی ئەم تێکەڵکردنە مەترسیدارەیە شەڕی میدیایی ئاڤا تیڤی و ڕووداو کە لە جەوھەردا شەڕێکی بە وەکالەتی نێوان باڵەکانی دەسەڵاتە وە بە دیاریکراوی ململانێی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانییە بەداخەوە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلامیان کردۆتە سووتەمەنی و کەرەستەی ئەم ململانێ قێزەونە.
لایەک بە ناوی ستایلی نوێ بابەت دروست دەکات و لایەکەی تر بە کاریکاتێر و زمانی زبر و وێنەی نەشیاو وەڵام دەداتەوە لەم نێوەندەشدا کۆمەڵێک خەڵک بە زانین یان نەزانین بوونەتە بەشێک لەم یارییە سیاسییە و سۆزی ئاینییان بەکاردەهێنرێت بۆ لێدان لەم باڵ یان ئەو باڵ کە دەرەنجامەکەی تەنها بریندارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی پیرۆزییەکانە بۆ شەڕێک کە هی خەڵک و هی ئاینیش نییە.
ئەوەی لەم دۆخەدا گرنگە تێی بگەین ئەوەیە کە ئایین کاتێک جوانە کە لە دەرەوەی ململانێی حیزبەکان بێت ئەم شەڕە میدیاییەی ئاڤا و ڕووداو دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی ئەویش ئەوەیە ڕێگە نەدەین باوەڕ و پیرۆزییەکانمان بکرێنە ترێند و سووتەمەنی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە خێزانی و سیاسییەکانی دەسەڵات پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەوەوە دەست پێ دەکات کە بینەرێکی هوشیار بین و ڕێگە نەدەین سۆزی ئاینیمان بەکاربهێنرێت بۆ لێدان لە براکانمان تەنها لەبەر ئەوەی ئەجێندایەکی سیاسی لە پشتەوەیە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک
دلێر محەمەد نوری: گۆڕانی بۆماوەیی نەتەوایەتیمان لە نێوان جاش نەتەوە و جاش عەقیدەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: لە چەترە ئەتۆمییەکەی ماکرۆنەوە بۆ دیپلۆماسیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد
مەکی ئامێدی: بۆچی دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دووبارە دەستی پێکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیەندرا بەرنامەکەی وێران کراوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: لە هاوسەنگیی هێزەوە بۆ ژێر سێبەری ردێن سۆر و گەڕانەوەی ٣٠ ساڵ بۆ دواوە
ڕەنجدەر گڕاوی: لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمرۆ باسی چیکرا بە کورتی و پوختی
ڕەنجدەر گڕاوی: ئاین وەک قەڵغان و سیاسەت وەک ئامانج
ڕەنجدەر گڕاوی: شیرینیی شەرمەزاری و سێڵفیی سەرشۆڕی کاتێک جاشایەتی دەبێتە هونەری دبلۆماسی
ڕەنجدەر گڕاوی: لە نێوان ستەیجە بریقەدارەکانی جیهان و سفرە خاڵییەکانی کوردستاندا
ڕەنجدەر گڕاوی: The Risk of ISIS Resurgence Amid Kurdish Abandonment and Prisoner Releases




