لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کۆتایی نمایشی مەرجەعیەت, پەیامەکەی ئەمریکا بۆ سەری ڕەش لە دەباشانەوە!؟

Wednesday, 02.25.2026, 11:33 AM



لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا تۆم بارەک لە هەرێمی کوردستان چاوی بە هەریەک لە مسعود و کورەکەی مەسروور کەوت لە دیوەخانی بارەگای بارزانی و پاشان لەگەل نێچیرڤان بارزانیش کۆبووە لە دواین وێسگەشدا چاوی کەوت بە قوباد و پاڤێل، و فەرخماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە مەزڵوم عەبدی.  
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان چی بووە من لیردە نامەوێت باسی ئەوە بکەم بەلکو ئەوەی لەم نێوەندەدا جێگەی سەرنجە، گۆڕینی خێرای ئاراستەی کۆبوونەوەکان و ئەو پەیامە سیاسییە قووڵەیە کە لە پشت سەردانەکەی دەباشانەوە خۆی حەشار داووە.
خەونی مەرجەعیەت و نمایشی سەری ڕەش کاتێک لە سەرەتادا کۆبوونەوەکان لە سەری ڕەش لەگەڵ مەسعود بارزانی بەڕێوەچوون پارتی و ئامێرە میدیاییەکەی هەموو هەوڵێکیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی نمایشێکی گەورەی لێ دروست بکەن ویستیان وا وێنای بکەن کە مەسعود بارزانی بووەتە مەرجەعـی باڵا بۆ ڕۆژئاوا و باشوور و گوایە هەموو بڕیارە چارەنووسسازەکانی پەیوەست بە چارەنووسی هەسەدە و سووریا لەوێوە سەرچاوە دەگرێت پارتی دەیویست بە خەڵک بڵێت کە بارزانی ڕێپیشاندەری مەزڵوم عەبدی و ئەمریکییەکانە.
ئەم لەخۆدەرچوونە و فووتێکردن و گەورەکردنی قەبارەی مسعود گەیشتە ئاستێک کە پارتی خۆی وەک تاقە خاوەن بڕیار و پاڵەوانی نەتەوەیی دەناساند و ڕۆڵی هەموو هێزەکانی دیکەی پەراوێز دەخست.
بەڵام لە گەمەی سیاسەتدا، موزایەدە و لەخۆدەرچوون باجی هەیە ئەم هەڵسوکەوتەی سەری ڕەش نە بە دڵی هێزەکوردستانیەکان و خەلکی نارازی و تورکیا بوو وە نە تۆم بارەک وە نە ئەمریکاش ئەو وێنە ساختەیە قبوڵ دەکات کە پارتی دەیویست بەسەر ڕای گشتیی کوردیدا بیسەپێنێت
هەرچەندە پارتی بە درێژایی ٣٠ سالی رابردوو هەرچی تورکیا ویستویەتی لە جاشایەتیەوە تاوەکو داگیرکردنی خاکی باشووری کردستان بە پارتی کردووە بەلام لەگەل ئەوەشدا تورکیا نایەوێت بارزانی وەک پاڵەوان و مەرجەعی بێڕکابەری کوردانی سووریا و عێراق دەربکەوێت.
لە لایەکی تریشەوە ئەمریکییەکان زۆر باش دەزانن کە هاوسەنگیی هێز لە هەرێمی کوردستان چۆنە یەکێکیان غاز و زۆنی سەوز فەرهود دەکات ئەوەی تریشیان نەوت زۆنی زەرد فەرهود دەکات بۆیە نایانەوێت هیچ هێزێک قۆرخکاریی پەیوەندییەکان بکات
دەباشان زللەیەکی دیپلۆماسی لە دەمی پارتیدا بۆ تێکشکاندنی ئەو خەون و وێنە فوتێکراو گەورەکراوەی ناوەرۆک بۆشەی پارتی، تۆم بارەک لە رێگای و مەزڵوم عەبدی وە هەمان نمایشی دیپلۆماسی و کۆبوونەوەیان گواستەوە بۆ سلێمانی و بە دیاریکراوی بۆ دەباشان.
دیداری تۆم بارەک و مەزڵوم عەبدی لەگەڵ کورانی تاڵەبانی تەنها کۆبوونەوەیەکی ئاسایی نەبوو بۆ باسکردنی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بەڵکو لێدانێکی کەمەرشکێن و پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرای واشنتۆن بوو بۆ سەری ڕەش
پەیامەکەی تۆم بارەک زۆر سادە و ڕاستەوخۆ بوو بۆ پارتی ووتی ئێوە مەرجەع نین و نەبوونەتە تاجی سەر بۆ ڕۆژئاوا و باشوور قەبارەی ئێوە لەسەر مێزی گفتوگۆکانی ئەمریکا ڕێک لە هەمان ئاستی بافڵ ت و قوباد تاڵەبانیدایە و هیچی زیاتر نییە

کەوایە کۆبوونەوەکەی دەباشان ئەو دەددەبە فوتێکراوەی تەقاند کە پارتی بە ناوی مەرجەعیەتـەوە فووی تێکردبوو سەلماندی کە ئەمریکا جەتەکانی کوردایەیی بە یەک چاو و لە یەک ئاستدا دەبینێت و ڕێگە نادات هیچ لایەنێک خۆی بکاتە دەمڕاستی ئەوی تر.
ئەمریکا بە کردەوە بە مەسعود بارزانی گوت کە ئەگەر بیەوێت لە قەبارەی خۆت گەورەتر دەربکەوێت و بە ناوی هەمووانەوە قسە بکەیت ئەوا واشنتۆن زۆر بە ئاسانی دەتوانێت خەونەکەت پوچەل بکاتەوە وە لە کۆتاییدا نمایشەکەی پارتی لە سەری ڕەش تەنها بڵقێکی میدیایی بوو کە لە دەباشانەوە بە یەکجاری دەرزی لێدرا



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

ڕەنجدەر گڕاوی: یەکڕیزی وەک تاکە بژاردە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات چ پەیامێکی پێیە؟ ڕەنجدەر گڕاوی: دین وەک قوربانیی جەنگی سارد کاتێک پیرۆزییەکان دەکرێنە ترێند ڕەنجدەر گڕاوی: لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک دلێر محەمەد نوری: گۆڕانی بۆماوەیی نەتەوایەتیمان لە نێوان جاش نەتەوە و جاش عەقیدەدا! ڕەنجدەر گڕاوی: لە چەترە ئەتۆمییەکەی ماکرۆنەوە بۆ دیپلۆماسیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد مەکی ئامێدی: بۆچی دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دووبارە دەستی پێکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیەندرا بەرنامەکەی وێران کراوە؟ ڕەنجدەر گڕاوی: لە هاوسەنگیی هێزەوە بۆ ژێر سێبەری ردێن سۆر و گەڕانەوەی ٣٠ ساڵ بۆ دواوە ڕەنجدەر گڕاوی: لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمرۆ باسی چیکرا بە کورتی و پوختی ڕەنجدەر گڕاوی: ئاین وەک قەڵغان و سیاسەت وەک ئامانج ڕەنجدەر گڕاوی: شیرینیی شەرمەزاری و سێڵفیی سەرشۆڕی کاتێک جاشایەتی دەبێتە هونەری دبلۆماسی

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟