وتار
دەمانچەیەک بە 11750 دۆلار! گەلێک لە چاوەڕوانی مووچەدا
Friday, 02.27.2026, 10:39 AM
دەمانچەیەک بە 11750 دۆلار! گەلێک لە چاوەڕوانی مووچەدایە و چەتەیی کوردایەتیش خەریکی موزایەدەیە!
لە کاتێکدا خەڵکی ئێمە بەدەست قەیران و بێ مووچەییەوە دەناڵێنێت، بافڵ تاڵەبانی لە موزایەدەیەکدا بە بڕی خەیاڵیی (11750 دۆلار) دەمانچەیەک دەکڕێت و بە چەپڵەڕێزانەوە شانازی پێوە دەکات.
دیارە ئەم پارەیە نە ئارەقەی بۆ کراوە و نە بە ڕەنجی کرێکاری پەیدا کراوە ئەمە داهاتی تاڵانکراو و قاچاخچێتییە ئەمە باجی خوێنی ئەو کوڕە هەژار و پێشمەرگانەیە کە سینگیان نا بە گوللەوە بۆ پاراستنی ئەم نیشتمانە کەچی ئێستا بەرهەمەکەی بووەتە دۆلاری ناو باخەڵی چەتەێکی کوردایەتی بۆ تێرکردنی حەزە شەخسییەکانی.
بینینی ئەم دیمەنانە تەنها توڕەییەکی گەورە و ئەو پرسیارە لای هەموومان دروست دەکات جەلال تاڵەبانی چ میراتێکی پڕ لە بێباکیی لە دوای خۆی جێهێشت؟ کاتێک مرۆڤ بە بەلاش سامانی نەتەوەیەکی بکەوێتە بەردەست بێگومان ئاوا بێباکانە میلیۆنان دۆلار هەڵدەدات ئەگەر کێبڕکێی زیاتر هەبوایە دڵنیام ئامادەبوو دەیان ملیۆنی تریش بەهەدەر بدات.
تا کەی سامانی گشتی دەبێتە یاری دەستی ئەم شتە سیاسیە دەسەڵاتدارانە؟ کاتی ئەوە نەهاتووە سنوورێک بۆ ئەم گاڵتەجاڕییە دابنرێت لەبری ئەوەی تەنها لە پشت شاشەکانەوە خۆڵ بکەین بەسەر خۆماندا.
بەلێ ئەو دەمانچەیە بە بەهای خوێنی شەهیدان و قوتى خەڵك و کۆیلە چاوگەشەکانە کە فلوسی لەگیرفاندا نیە و بەرگری لەم چەتانەی کوردایەتی دەکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆتایی نمایشی مەرجەعیەت, پەیامەکەی ئەمریکا بۆ سەری ڕەش لە دەباشانەوە!؟
ڕەنجدەر گڕاوی: یەکڕیزی وەک تاکە بژاردە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات چ پەیامێکی پێیە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: دین وەک قوربانیی جەنگی سارد کاتێک پیرۆزییەکان دەکرێنە ترێند
ڕەنجدەر گڕاوی: لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک
دلێر محەمەد نوری: گۆڕانی بۆماوەیی نەتەوایەتیمان لە نێوان جاش نەتەوە و جاش عەقیدەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: لە چەترە ئەتۆمییەکەی ماکرۆنەوە بۆ دیپلۆماسیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد
مەکی ئامێدی: بۆچی دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دووبارە دەستی پێکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیەندرا بەرنامەکەی وێران کراوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: لە هاوسەنگیی هێزەوە بۆ ژێر سێبەری ردێن سۆر و گەڕانەوەی ٣٠ ساڵ بۆ دواوە
ڕەنجدەر گڕاوی: لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئەمرۆ باسی چیکرا بە کورتی و پوختی
ڕەنجدەر گڕاوی: ئاین وەک قەڵغان و سیاسەت وەک ئامانج




