وتار
قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەسەڵات، کامیان بوون بەمەترسی سەر ئەویتر!
Monday, 05.10.2021, 07:37 PM
گرنگی ئەو پرسە لەوەدایە کە ئایا دەسەڵاتی سیاسی بەقەد قەوارە و ئەزموونی هەرێمی کوردستان پیرۆزە، یان هاودژن ؟
بوون و پاراستنی ئەو قەوارەیە پەیوەستە بەبوون و مانەوەی ئەو شێوە دەسەڵاتە ؟
پێشبینی وبژاردە سیاسییەکان لەداهاتوودا چین؟
کاتێک کەدەسەڵات دەبێتە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان !
کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان بۆ ئەوەی چیتر ئەو قەوارەیە رووبەڕووی هەڵدێری زیاتر نەکرێتەوە، ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی تاک بەتاک و هەر نیشتمان دۆستێکە، بەشێکی ئەو ئەرکە کەگەیاندنی ناڕەزایەتیەکانی ناوخۆیە بەجیهانی دەرەوە لەبەرامبەر دەسەڵاتێک کەنامۆیە بەپاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وکۆمەڵگەی کوردی، هاودژی ئەو تێڕوانینەیە کە دەڵێت لەکەدارکردنی ناوبانگی دەسەڵاتی سیاسی سەرکار لەهەرێمی کوردستان، لەکەدارکردنی خودی ئەزموون وقەوارەی هەرێمی کوردستانە.
دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان تا ئەو چرکە ساتەش کار لەسەر جێبەجێکردنی دوو جۆر لە پیلان دەکات لەسەر دوو ئاست:
لەسەر ئاستی دەرەکی/ ئەجێندای سات و سەوداکردن بەخاکی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پراکتیزەبوونی و، پەلکێشکردنی ووڵاتانی داگیرکەر هەر لەدەوڵەتی عێراق و تورکیا و ئێڕان بۆ سەر خاکی هەرێم. لەسەر ئاستی ناوەوەش پیلانی هاڕینی کۆمەڵگای کوردی بەدەستەوەیە بەسوود وەرگرتن لەگشت ئەو ئامرازانەی لەبەر دەستیدایە لەژێر چەتری قەوارەی هەرێمی کوردستان.
ئەو جۆرە لەشێوازی حوکمڕانی و ئەدایە بۆتە گەورەترین مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم، ئەگەر پاراستنی خودی ووڵاتانی هاوپەیمانی رۆژئاوایی لەلایەک و، PKK نەبێت لەخاک وقەوارەی هەرێمی کوردستان، دەمێک بوو تورکیا زۆنی زەردی وەکو پارچەیەکی داگیرکراو دەلکاند بەدەوڵەتە فاشیزمەکەی خۆیانەوە، زۆنی سەوزیش بەدەست هەژموونی ئاخوندەکانی ئێران بەهەمان شێوە. چۆن کەرکوک و بەشێکی بەرچاوی ناوچە کێشە لەسەرەکان بەپێچەوانەی مادەی 140، لەگەمەیەکی سیاسی خیانەت ئامێزی نێوان خودی pdk و puk، عێراق بەپێی پلانێکی ئێرانی، بەخۆیەوە لکاندییەوە.
لەمێژووی سێ دەیەی حوکمڕانی دەسەڵاتی کوردی، دەنگ هەڵبڕینی کونسوڵگەریی وڵاتانی رۆژئاوا (ئەڵمانیا- ئەمریکا- فەرەنسا)، کە بەیاننامەی یەکێتی ئەوروپاشی بەدوادا هات لەمڕۆدا، ئاراستەیەکی نوێی ئەوانە لەبەرامبەر هاڕینی دەسەڵات بۆ کۆمەڵگای کوردی لەناوەوە، تا ئاستی شەرمەزارکردنی مۆڕاڵیان.
لەنێو کایەی گشت ئەو کێشمە کێشمانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا، ئەو بژاردە و پێشبینیانە چین لەداهاتوودا خۆی دەسەپێنێ:
1- گریمانەی دەست پێلەکارکێشانەوەی وڵاتانی رۆژئاوا و هاوپەیمانان بەسەرۆکی کابینەی نۆ کە دواتر هەڵوەشانەوەی کابینەشی بەدوادا دێت. وەکو چۆن لەرابڕدوودا بەسەر خودی سەرۆکی هەرێمی ماوە بەسەرچووی ئەوکات، گیرایە بەر.
2- دانانی لیستێکی رەش بۆ گشت ئەو بەرپرسە سیاسیە (حیزبی + حکومی ) یانەی هەرێمی کوردستان ئهوانهى دەستیان لەپەکخستنی ئامرازە دیموکراسییەکان هەیە لە قەدەغەکردن و تیرۆرکردنی خۆپێشاندەر- زیندانیکردنی خەڵکی ئازادیخواز و چاڵاکوانی سیاسی و رۆژنامەنووسان.
گریمانەی زۆرە دانانی ئەو لیستە رەشە چەند رێوشوینی تریش بگرێتە خۆی:
٭هەڵپەساردنی میوانداری کردنی بەرپرسەکان ئەوانەی دەستیان هەیە لەتیرۆر و پێشیلکردنی ئازادییەکان، لە کۆنفرانس و سیمینار و کۆڕ و بۆنە جیهانییەکان ئەوانەی لەسەر خاکی کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکا دەبەسترێن.
٭بلۆککردنی گشت ئەو پارە سپیکراوانەی لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و سویسرا و بەریتانیا و ئەمریکادا هەیانە.
3- ناڕەزایی و خۆپیشاندانی بەرەی ناڕازی خەڵک لەگشت چین و تویژە نیشتماندۆست و بەشخوراوەکان بۆ لەکارخستنی دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستان.
4- پێکهێنانی حکومەتی تاراوگە - حكومة المنفی - Exile government دەبێتە یەکێک لەبژاردەکانی بەردەم خەڵکی کوردستان، کەبریتیە لەتێکڕای ئامادەکاری بو بنیاتنانی حکومەتێکی نیشتمانی دیموکراتخواز و مۆدێرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: هێزی ههرێمی کوردستان له دیموکراتیهتدایه
مەریوان وریا قانع: خورافەتی دادگای ئازاد و ئەفسانەکانی تر...
عیماد عەلی: تهنها پرسیارێكی بێ مهبهست
رێبوار محەمەد ساڵح: پرۆژەکەی ئەنجومەنی دادوەری و چەند سەرنجێک
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: توندوتیژی چاوەڕوانکراو ئەنجام و بەرپرسیارێتی توندوتیژی دەسەڵاتە
شوان محەمەد: من جاسوسم
ئەیهان سەعید: حەقیقەتی دانیشتنەکانمان؛ ئایا جاسوسی ئەڵمانیا و ئەمریکاین؟
دانا مەنمی: ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
عومەر عەلی محەمەد: سیاسەت و بەبازاڕی کردنی درۆ
دلێر محەمەد نوری: بانگەواز بۆ کارکردن نەک داوای لێبوردنی گشتی