لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

من جاسوسم

Saturday, 05.08.2021, 01:56 PM



لە ژیانی رۆژنامەوانیمدا کە نزیکەی ٢٨ ساڵە کارم بۆ میدیا ناوخۆییەکان و بیانییەکان کردووەو، لەگەڵ ئەم کەسانە دانیشتووم و چاوپێکەوتن و کاری رۆژنامەوانیم سازداوە:

- مەلا کرێکار ئەو دەمەی بزووتنەوە بوو، دواتر کە باڵی ئیسلاح بوو لە گوندی گوڵپ دانیشتبوو، پاشان کە ئەمیری ئەنسار ئیسلام بوو لە بیارەو زۆرێکی تر لە سەرکردە ئیسلامییەکانی ھەرێم.

- قەرەیڵان و جەمیل بایک و زۆرێک لەسەرکردەکانی پەکەکە لەوانە رۆستەم جودی و زوبیر ئایدار و ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی کۆمەڵەو دیموکراتی ئێران و .. ھتد.
- سەرکردەکانی باشوور: تاڵەبانی و بارزانی و نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی تری حیزبەکانی باشوور.
- لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عێراقی ئەیاد عەلاوی و نوری مالکی و چەندانی تر، ئەوەی مالکی لە رێگای تەلەفونەوە بوو.

- چەندانجار لەگەڵ بەرپرسان لە باڵوێزخانەو قونسڵخانەی ئەمەریکاو فەرەنسا و بەریتانیا و ھۆلندا و ئیتالیا و سوێد دانیشتووم لەسەر ئازدای بیرو ڕا و ئازادی رۆژنامەگەری و گەندەڵی ئێوە، ھەزار و یەک زەمم کردوون.

- بەکاری رۆژنامەگەری سەفەری ھەر لە کەنداوە بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ئەورپام  کردووە ھەر لەسویدەوە تا دەگات بە بەریتانیا کەم وڵاتی ھەیە سەردانیم نەکردبێت کە لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتانە و ھەندێکیان لەلایەن رێکخراوە NGO کانەوە دەعوەتکراوم، ھەروەھا چەندانجاریش سەردانی ئوردون و میسر و لوبنان و مەغریبم بۆ کاری رۆژنامەوانی کردووە.

- لەگەڵ کەسانی بیانی و عەرەبی بەدەیان رۆژ پێکەوە بووین ورۆک شۆپمان لەبارەی کاری رۆژنامەوانییەوە رێکخستووەو وەک راھێنەر رۆژنامەنووسی کوردو و عێراقیمان فێر کردووە.

- ئەمە مشتێکە لە خەرواری ژیانی ٢٨ ساڵی رۆژنامەوانیم، بەڵام پێمخۆشە زۆر بە راشکاوانە پێتان رابگەینم ھەرگیز لەگەڵ بەرپرسانی تورک و ئێران و رژێمی پێشووی سەدام دانەنیشتووم و کۆنەبوومەتەوە، کە ئێوە( پارتی و یەکێتی ) سەدو یەک ژێر بەژێرتان ھەیە و سەدان جار بە سووپای داگیرکەری عێراق و ئێران و تورکیا پاکیزەیی کوردستانتان لەکەدار کردووە، جا تواخوا پێش ئەوەی رۆژنامەنووس و چالاکوان و بەدیاریکراوی پێنج گیراوەکەی بادینان بە خیانەت و جاسوسی تاوانبار بکەن، تەماشایەکی مێژووی خۆتان بکەن، بۆ ئەوەی ھێندە بوێری نەکەن ھاوڵاتی ھەرێم بە جاسوس ناوزەد بکەن.. چونکە دڵنیام زۆربەی زۆری ھاوڵاتیانی ھەرێم لە ئێوە پاکتر و دڵسۆز ترن بۆ ھەرێمی کوردستان و پارچەکانی تر..!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟