لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

گەندەلیەکانی هاتوچۆی گەرمیان

Thursday, 04.18.2024, 09:38 AM


لەڕاپۆتی ڕابردوو بەگشتی باسی گەندەڵی وخراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتمانکرد لەهاتوچۆی گەرمیان بەڵام ئەمجارە بەووردی باس لەدوو کارەکتەر دەکەین کە داینەمۆی کارکردنی مێشکی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیانن و بەبێ قسەو پلانی ئەوان(عەمید محسن مەنسور ) تەنانەت ئیمزایەکیش ناکات، چونکە ئەو دوو زاتە عەقڵی کۆکردنەوەی پارەکانی( عەمید محسن مەنسور)ن بەهۆ نزیکیان و هەبوونی دەسەڵاتیان توانیویانە پارەیەکی زۆر بۆ بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان دەستەبەر بکەن و خۆشیان لەتەنیشتی دەوڵەمەند بکەن. ئەوانیش (مقدەم دانا هیدایت)بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لەهاتوچۆی گەرمیان
وە (مفوزئارازاسماعیل) سکرتێری بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیانە.
تەنانەت ئەم دوو کارەکتەرە سەرچاوەی کێشەکانی پشت ئەفسەروکارمەندانن.



■ دانا هیدایەت》
*کەسایەتیەکی دوو جۆرە لەڕواڵەت کەسێکی چاک و بەدۆستی ئەفسەروکارمەندان دەردەکەوێت خۆی بەخشندە پیشاندەدات بەڵام ڕووی ڕاستەقینەی ژەهرێکی کوشندەیەبۆگیانی ئەفسەرو کارمەندان بەتایبەتی ئەوئەفسەروکارمەندانەی تێوەنەگلاون لەکارەقیزەونەکانیان .
* خاوەنی ڕاستەقینەی نوسینگەی سروەیە بەپاڵپشتی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان سەرپەرشتی پاسەوانێکی محسن مەنسور.
* لەهەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ١١ فایل حیسەی خۆی هەیە بەپارە لەڕێگەی دەڵاڵەوە ئەیفرۆشێت.
* بەهۆی نزیکی لەبەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان و کارکردن بۆی هەرلەو رێگەیەوە توانی ١ساڵ پێشخستنی پلە بۆخۆی دەستەبەربکات چونکە بەشی مۆڵەتی کردووە بە مارکێتی فرۆشتنی مۆڵەت و بەڕادی ئۆتۆمبیل کەلەڕاپۆرتی پێشتر باسمانکرد قازانجەکەی دابەشدەکرێت لەنێوان خۆی محسن و ئاراز.
* یەک ئەفسەر لەئەفسەرەکان ئەو مەسەلەیە نازانن بەدزی هاوڕێکانیەوە بە واسیتە زەوی لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە وەرگرت وفرۆشتی بە١ دەفتەر دۆلار.
* هاتوچۆی گەرمیان ئەو هەموو ئەفسەرە باش و چالاکانەی لێیە چونگە دانا هیدایەت گرنگن بوو بۆ پەیداکردنی پارە لەگەڵ ئەوەش پلەکەی شمولی مدیر بەشی نەکرد ٢سال بەوەکالەت کرابە مدیر بەشی مۆڵەت و تائێستاش بەردەوامە لەپۆستەکەی.

* سەرەڕای ئەمانە لەسایەی پۆستەکەی و پەیداکردنی پەیوەندی چەندین کاری تری بزنس دەکات دواهەمین کاری کەخەریکی دانانی قوتابخانەیەکی ئەهلیە بە سەدان هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت .




■ئاراز اسماعیل》
* هیچ گۆڕانکارییەک لەهاتوچۆی گەرمیان تایبەت بە جێگۆڕکێی ئەفسەروکارمەندان بەبێ ڕەزامەندی و ئۆکەی پێش وەختەی ئاراز اسماعیل ناکرێت .
* ماوەیەک جارێ ئێواران دێتە کەلار کیایەکی بارهەڵگر دێنێت کامیرای بارەگای بەڕێوەبەرایەتی دەکوژێنێتەوە لەگراجی دەست بەسەراگرتن دەیان ماتۆڕسکیل باردەکات لەخانقین ساغی دەکاتەوە هەمووی دەفرۆشێت بۆخۆی.
* مووچە خۆر ٣مانگ جارێ مووچە وەردەگرێت چەند کرێ خانوویان بۆ نادرێت ئاراز بەس دەستێ جلی سەرتاپای ٥٠٠ دۆلارە، خۆی ووتەنی خەڵک نازانێ بژی جلی مارکە لەبەرناکات من بس قەمسەڵەکەم٤٠٠ دۆلارە ئەمە بەدزی و سەرانە لەعەرەب نەبێت لەپرسگە بەچی ئەیکرێت.
* پێش ئەوەی محسن مەنسور ببێت بە بەمدیرو ئاراز ببێت بە سکرتێر خاوەنی ئۆتۆمبیلیکی جۆری شۆفرلێت ئەڤیۆ  بوو ئێستا حسابی خۆی نازانێت خانوو زەوی و شوقەی سلێمانی و سەیارەو بزنسی خۆی.
* ئەفسەرێک بیەوێ لەبەڕێوەبەرایەتیەکی تر ئەرکەکەی بگوازێتەوە بۆ هاتوچۆی گەرمیان ئەگەر محسن مەنسوریش ڕازی ببێت ئاراز ئەتوانێت ڕەفزی بکات مەگەر ئایفۆنێک لەپاکەت هەدێ بکات نکۆڵی بکات ناوی ئەفسەرەکەش بڵاو دەکەینەوە.
* زۆرێ کاری لابەلا بەدزی محسن مەنسورەوە دەکات بۆ بەرژەوەندی خۆی بەپارە.
* سەدا ٥٠ واژووی نوسراوەکانی هاتوچۆی گەرمیان لەپرسگە ئاراز اسماعیل  دەیکات ئەمە کارێکی پێچەوانەی یاسایە لەبری مدیر واژووبکرێت.
* لەو ڕۆژەوە بووە بەسکرتێر ئۆتۆمبیلێکی هاتوچۆی گەرمیانی لایە ١سەعات ناوەستێ لەخانەقین و سنوری دیالی بە سوتەمەنی هاتووچۆی گەرمیان.
* بەئاشکرا و بەدەنگی بەرزەوە لەپرسگە کوڕە شەهیدی نەکردووەتە ژوورەوە بۆلای بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان ووتویەتی لەکوێ شکات دەکەن بێمنەت بن.

ئەو کارمەندە بەڕێزانەی لەڕاپۆرتی پێشوو کۆمێنتیان کردبوو لەو کارمەندانەن کەلەشوێنەکەی خۆیان دەترسن چونکە شیاوی شوێنەکەی خۆیان نین ماستاو دەکەن تابمێننەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: وردەکاری تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاوی کوردستان بە ژمارەیەک کۆمپانیاو بازرگانی نزیک لە پارتی و یەکێتی تەڤدا -پرێس: ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر ئــیـــســرائیل ئەوە بۆ ئێمەی پارتی زۆر باشە زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا تەڤدا پرێس: لاهور جەنگی بە نەهێنی لە لەندەن رێکەوتن لەگەل مسروور بارزانی دەکات لەسەر هەلبژاردن تەڤدا پرێس: مەلا مستەفا لەهەر ژنێك چەند كچی هەبووە؟ تەڤدا پرێس: دیموکرات گەمارۆ دەدرێت، ھێزێکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات زانکۆ ناصر احمد بگ: هێزی زێرەڤانی لەزیندانی چاکسازی کشایەوە. تەڤدا پرێس: وتارەکەی زێباری لە بادینان نیشانی دا کە حیزب بە گرتن و ئەشکەنجەدان و تۆقاندنی نەیارانی ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت زانکۆ ناصر احمد بگ: ئەمڕۆ حەمەی حاجی محمود لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتیەوە ڕاو دەنرێت گۆهدار زێباری دوای ئازادبوونی یەکەمین پەیامی بلاوکردەوە

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟