لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا

Monday, 04.08.2024, 08:39 AM


" چەند بە ناو ڕۆژنامەنووس و چالاکەوان بە پاڵپشتی ڕەگەزنامە ئەوروپی و ئەمریکاییەکانیان کاری سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەی موڵک و ماڵ و بزنس بۆ بەرپرسان و بازرگانانی ساختە لە دەرەوەی وڵات دەکەن ''

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە لای بەندەیە ( شاسوار عبدالواحید ) خاوەنی ڕیستۆرانت و قاوەخانەیەکە لە کالیفۆڕنیا بە ناوی ( TRUE NORTH STAR )لەم ئەدرێسەی خوارەوە ( 101california st ste 2710) کە بە هاکەی ٣ ملیۆن دۆلارە لە باڵەخانەیەک کە بەهای باڵەخانەکە ١ ملیار دۆلارە و لە ناوجەرگەی گرانترین شەقامی کالیفۆڕنیایە ، ئەم ڕیستۆرانتە لەساڵی ٢٠١٧ مۆڵەتی کارکردنی لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە لایەن سەرهەنگ حارس بەرپرسی پێشووی نووسینگەی NRT لە لەندەن بۆ دەرکراوە ، هەر بە پێی بەڵگەنامەکە سەرهەنگ حارس وەک بەڕێوبەری کار و لەهەمانکات بەڕێوبەری گشتی شاسوار عبدلواحید قادر ناوی لە تۆمارەکەدا هاتوە ، ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوبراو خۆی وەک سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا و خاوەن حزب ناساندوە و بەڵام هەر لەهەمانکات ناوبراو زیاتر لە ٧٢ ملیار دینار قەرزارە لە ( قەرزی بانکی و خۆدزینەوە لە باج و خواردنی پارەی خاوەن پشکەکان ) لە ڕابردووش چەندین جار و بە بەڵگەوە ساختەکاریەکانی ناوبراومان بڵاو کردۆتەوە ، هەر شاسوار نیە کە بەو شێوەیە کار ئاسانی مامەڵە و بزنسی بۆ دەکرێت براکەشی بە ناوی( نزار عبدلواحید قادر ) بە هەمان شێوە لەلایەن بە ناو چالاکەوانێکی خۆ ناس بە ئۆپۆزسیۆن و دیاری سۆشیال میدیا خۆی و هاوسەرەکەی کە پەرلەمانتاری بەغداد بوو لەسەر حزبەکەی شاسوار کە لە ماوەکانی ڕابردوو وای بڵاو کردەوە کە سکاڵای لە بەرپرسێکی پارتی کردوە دواتریش سکاڵاکەی دۆڕاند مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیا و بردنە دەرەوەی پارەکانی بۆکراوە لە ئەمریکا بەڵام ئەو بابەتەیان بۆ کاتێکی تر دادەبەزێنین و ڕووی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆنی ساختە و بە ناو ڕۆژنامەنووسی ساختە و درووستکراوەکانی جەلالی و مەلاییتان بۆ دەخەینە ڕوو پێشتان دەڵێین ئەوەی خۆی بە دژە پارتی و بارزانی ناوزەند کردوە کار بۆ کام بەرپرسی باڵای بنەماڵەی بارزانی دەکات ، لێرەدا چەند سەرنجێکمان هەیە ئایا ڕۆژنامەنووس هاوشێوەی سەرهەنگ حارسەکان کاری ڕۆژنامەوانیە یاخوود کاری بزنس و ڕایکردنی دزی بە ناو بەرپرسانە لە دەرەوەی ووڵات ؟؟ پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ، ئایە کەسێک بەم هەموو باکگراوندە پڕ گومان و ساختەکاریەوە شایەنی بڕوا پێکردنە ؟؟ ئایا کەسێک بەم باکگراوندە پیسەوە دەتوانێت سەرانی جەلالی و مەلایی لەناوبەرێت ؟؟ تا کەی بەناو ڕۆژنامەنووس ناوی ڕۆژنامەوانی پیس دەکات و دەست تێکەڵ دەکات لە بزنسی پیسی بازرگانانی ساختە و بەناو بەرپرسان ؟؟

زانکۆ ناصر احمد بگ


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: لاهور جەنگی بە نەهێنی لە لەندەن رێکەوتن لەگەل مسروور بارزانی دەکات لەسەر هەلبژاردن تەڤدا پرێس: مەلا مستەفا لەهەر ژنێك چەند كچی هەبووە؟ تەڤدا پرێس: دیموکرات گەمارۆ دەدرێت، ھێزێکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات زانکۆ ناصر احمد بگ: هێزی زێرەڤانی لەزیندانی چاکسازی کشایەوە. تەڤدا پرێس: وتارەکەی زێباری لە بادینان نیشانی دا کە حیزب بە گرتن و ئەشکەنجەدان و تۆقاندنی نەیارانی ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت زانکۆ ناصر احمد بگ: ئەمڕۆ حەمەی حاجی محمود لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتیەوە ڕاو دەنرێت گۆهدار زێباری دوای ئازادبوونی یەکەمین پەیامی بلاوکردەوە ته‌ڤدا: ئێریڤان ئه‌و ژنه‌ ئیزدیا ژلاێ پارتیڤه‌ بڕه‌نگه‌كێ دی هاتیه‌ ئغتصاب كرن ته‌ڤدا: ڕاكێشانی چه‌ك به‌ره‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌كوسره‌ت ره‌سول تەڤدا پرێس: ئەمڕۆ 29 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر تـــیرۆرکردنی شاعیر بەکر عەلی لە سلێمانی بە دەستی ئاسایشی یەکێتی

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟