لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕاكێشانی چه‌ك به‌ره‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌كوسره‌ت ره‌سول

Tuesday, 09.12.2023, 01:53 PM


ئەفسەرێكی سەر بە كوسرەت رەسول میلی كلاشنكوف لەشێخ ئەحمەدی نۆكان كە ئەندامی مكتب سیاسی یەكێتیە رادەكێشێت

- دەرمان و خواردنەوەی کحولی و جگەرە لە شیواشۆك ساختەدەكرێت
- سكرتێرەكەی كۆسرەت رەسول عەلی سەرپەرشتی ساختەكردنی دەرمان دەكات
-بەرپرسێكی هێزەكەی كۆسرەت رەسول میلی كلاشینكۆف لە ئەندامێكی مەكتەب سیاسی دەهێنێتەوە

شالاو ، كوڕەكانی كۆسرەت رەسول عەلی لەگوندەكەی خۆیان شیواشۆك كارگەیەكی ساختەكردنی ژمارەیەكی زۆر ماركەی دەرمان و پاكەتی جگەرەو خواردنەوە كحولییەكانیان داناوەو لەڕێی مەفرەزەو ئەو چەكدارانەی خۆیان كەرستەو بەرهەمە ساختەكان بەئاشكرا دەگوێزنەوە هەولێرو سلێمانی.
بەپێی زانیاریی تایبەت لەگوندی شیواشۆك خانوێكی گەورەیان دروستكردووە بەناوی شوێنی حەوانەوەی باوكیان، لەو شوێنە ژمارەیەك جۆری جگەرە وەك (كێنت، رۆتمەن، پلەی، میلانۆ..تد  )و خواردنەوە كحولییەكانی وەك (بلاك جاك، بلاك لەیبڵ، دەمبڵی، شیڤاز 12 و چەند جۆرێكی دیكە) لەگەڵ زنجیرەیەك جۆری دەرمان وەك (پاراسیتامۆل، پانادۆل، بیتاكۆرت، دیكلۆفیناك، ترامادۆل..تد) ساختە دەكەن و دەیخەنە پاكەت و كارتۆن و شوشەی ساختەو لەبازاڕەكانی كوردستان. زانیارییەكان دووپاتی دەكەنەوە كە سەرپەرشتی ساختەكردنی دەرمان لەلایەن شوان بانیمارانی ناوێك كە سكرتێری كۆسرەت رەسول عەلی-یەو ژمارەیەك نەخۆشخانەو كارگەی عەلەف و كۆمپانیای دەرمانی لە شاری هەولێر هەیە.
سەرچاوەكە ئاشكرایكرد كە مانگانە دەیان بارهەڵگر رەوانەی شارەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك دەكەن و بای دەیان ملیۆن دۆلار دەفرۆشن، بەر لەماوەیەكیش لەگەڵ غەفور خۆشناو كە بازرگانێكی گەورەی جگەرەیە لە كوردستان روبەرووی كێشە بوونەتەوەو ناوبراو سەردانی شاڵاوی كۆسرەت رەسول عەلی كردووە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، پێی وتوون ناكرێت ئێوە ئەو جگەرەیەی ئێمە دەیهێنینە كوردستان و وەكالەتمان هەیە ئێوە لەكۆیە ساختەی بكەن و بەنرخێكی كەمتر بیفرۆشن.

بەپێی سەرچاوەكان فەوجێكی تایبەتی چەكداریی كە فەرماندەی فەوجەكەیان (سەرباز حەمید) كە خزمی كۆسرەت رەسول عەلییە پارێزگاریی دەكات و رێگە نادەن هیچ كەس لەو شوێنە نزیك ببێتەوە. سەرچاوەكە ئەو راستیەی خستەڕوو كە بەرلەماوەیەكی كورت شێخ ئەحمەدی نۆكان كە ئێستا كراوە بەئەندامی مەكتەب سیاسی یەكێتیی، سەردانی شوێنەكەی كردووە لەوێ‌ ناڕەزایی خۆی دەربڕیوەو گوتویەتی ناكرێت ئەم كارە بكرێت بەبێ‌ ئاگاداری یەكێتیی و بەبێ‌ ئاگاداری ئیدارەی گشتیی. لەوێ‌ لەگەڵ ئەفسەرێك بەناوی دلشاد بووە بەشەڕی و ئەو هێزەی ئەوێ‌ میلیان لەو ئەندام مەكتەب سیاسیە هێناوەتەوەو خەریك بووە ببێت بەگرفتی گەورە.
ئەو ئەندام مەكتەب سیاسیەی یەكێتیی یەكێكە لەكەسە نزیكەكانی بافڵ تاڵەبانیی و بەدزە گەورەكەی ناوخۆی یەكێتی ناسراوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟