لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون

Tuesday, 10.24.2023, 04:51 PM


كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
ئەگەری زۆرە كورسی كۆتای توركمان و ئەرمەن لەپەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێتەوە
ئێستا 11 كورسی پەرلەمانیی بەناوی ئەوانەوە هەیەو بوونەتە داردەست و خولام و خزمەت بەبەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی دیاریكراو دەكەن
ئەم نوێنەرایەتییە موزەیەفەی بەناوی پێكهاتەكان، زیانێكی گەورەی بەپێكهاتەكانی كوردستان گەیاندووە
ئەو كۆتایانەی لەپەرلەمانن، پێكهاتەكانیان كردۆتە بەشێك لەململانێی سیاسی نێوان حزبە سیاسیەكان
.
كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
ئەگەری زۆرە دادگای فیدراڵ پێنج كورسیەكەی بەناوی توركمان (كۆتا) لەپەرلەمانی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە، لەوانەشە كورسیەكەی بەناوی ئەرمەنیش لەگەڵ خۆی ببات و هەڵوەشێتەوە. ئەمەش گۆران لەژمارەی كورسیەكانی پەرلەمان و باڵانسی هێز لەپەرلەمان دروستدەكات.
هێشتا دادگا بڕیاری نەداوەو ئەم بڕیارە بۆ دادگا جێدەهێڵێن، بەڵام هەڵوەشاندنەوەو نەهێشتنی كورسی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان بەكورسیی ئاشورییەكانیشەوە (بەهەموو تایفەكانیانەوە) لەم قۆناغەدا گرنگ و پێویستە، چونكە تا ئەم كۆتایانە هەڵنەوەشێنرێتەوە ناتوانرێت ئەم رێڕەوە چەوتەی هەیە راست بكرێتەوە. بەدڵنیاییەوە هەموو نەتەوەو ئاینەكانی كوردستان كە ناتوانن لەڕێی دەنگدانی گشتییەوە بچنە پەرلەمان، لەڕێی كۆتاوە كورسییان بۆ دابینبكرێت و دەنگیان هەبێت لەپەرلەمانی كوردستان، بەڵام نەك وەك ئەوەی ئێستا هەیە كە 11 كورسی پەرلەمانیی بەناوی نەتەوەكانی توركمان و كلدۆ ئاشور سریان و ئەرمەنەوە دێنە پەرلەمان و نوێنەرایەتی حزبێكی سیاسی كوردیی دەكەن.
پێكهاتانە بەداخەوە ئیرادەیان زەوتكراوەو نوێنەرایەتی خۆیان ناكەن. لەبری داكۆكی كردن لەماف و حقوقی خۆیان، نوێنەرایەتی حزبێكی سیاسی كوردیی دەكەن، هەندێجار، لەبری ئەو حزبە كوردییە وڵامی لایەنە سیاسیە كوردییەكانیش دەدەنەوە.
ئەم نوێنەرایەتییە موزەیەفەی بەناوی پێكهاتەكان، زیانێكی گەورەی بەپێكهاتەكانی كوردستان گەیاندووە. لەلایەك بەناوی كۆتاوە 11 كورسی پەرلەمانیی بوونەتە پاڵپشتی ئەجێندایەكی سیاسی روون، هاوكات بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، پێكهاتەكان بوونەتە بەشێك لەململانێی سیاسی بێئەوەی هیچ پەیوەندییەكیان بەململانێی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستانەوە هەبێت!
هەق نەبوو قەت هەوڵبدرێت پێكهاتەكانی كوردستان بكرێنە داردەست یان ئیرادەیان زەوتبكرێت، چونكە هەموو رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق هەوڵیاندا خەڵكانێك لەبەغدا چ لەپەرلەمان چ لەحكومەت بكەنە نوێنەری گەلی كورد بەڵام سەركەوتوو نەبوون، سەرئەنجام گفتوگۆی چارەنوسی گەلی كوردیان لەگەڵ بزوتنەوەی چەكداری كورد دا دەكرد!
بەهەرحاڵ ئەم پرسە قسەی زۆر هەڵدەگرێت. ئەوەی گرنگە پێویستە ئێستا ئەم كۆتایانە نەمێنن، دواتر بەگفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكان و رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، بڕیار لەسەر ژمارەی كۆتاو میكانزمی هەڵبژاردنی كۆتا لەپەرلەمانی كوردستان بدرێت، بەجۆرێك گرەنتی نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكان بكات، نەك وەك ئێستا 11 كورسی پەرلەمانیی بەناوی ئەوانەوە هەیەو وەك داردەست و خولام خزمەت بەبەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی دیاریكراو دەكەن.
لانیكەم دوای دیاریكردنی ژمارەی كۆتاكان، تۆمارێكی دەنگدانی تایبەت بەخۆیان و سندوقی دەنگدانی تایبەت بەخۆیان هەبێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟