لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

مامۆستایانی سنوری سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی عه‌لی عه‌ونی ده‌ده‌نه‌وه‌

Friday, 10.06.2023, 12:53 PM


دوای نویسینێك له‌ لایه‌ن عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی لقی 1ی پارتی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی و هێرش و سوكایه‌تی كردن به‌ مامۆستایانی سنوری سلێمانی، كاردانه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی سلیمانی لێ ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك مامۆستا وه‌ڵامی عه‌لی عه‌ونی به‌م شێوه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

مامۆستا سه‌ردار قادر:
عەونی هێندە سڕەبڕی لە عەوێنەکان مەکە!
تۆ نازانی ئەو جۆرە لە دروشمانە ئەگەر جێ بەجێ بکرێن، زامنی هەموو مافە زەوتکراوەکانمانە، سوپاس بۆ خوا کە جەنابت گەواهی ئەوەمان بۆ دەدەیت، ئەگەر پڕۆسەی خوێندن لێرە سێ مانگیش بێت، لە هەشتەکەی زۆنەکەت زۆر باشترە لەکاتێکدا یەک حکومەتە و یەک پرسیار لە یەک وەزارەت ئاراستەی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەکرێن.
ئەو ماستەی جەنابت باسی دەکەیت نەک گوریسی تێدایە، بەڵکو شۆڕە زنجیرە پۆڵاینی تێدان، چونکە ئەگەر گومانێک لە دزەپێکردنی پرسیارەکان هەبێت، پێش کەپس و کۆد کردن لە زۆنەکەت چاپ دەکرێن.
جەوهەری بابەتە ئەوەیە کە جەنابت وەک ئەستیرە کەریم وێڕای رێزم بۆی، پەلاماری هەموو شتێک ئەدەیت، سەیر نییە چونکە ئەو بنەماڵە تۆی پێویستە، بە دەردی مامۆستا ووشیار جافەرانی دەڵێت" کەسێکی بە تەمەن و ئەهلی نوێژ و جەماعەت شکات لە گەنجێکی لات و پات دەکات کە جار جارە دێتە مزگەوت، بە مامۆستا ووشیار دەڵێت "ئەو گەنجە خوێڕییە"، گەنجەکەش گوێی لێیەو جافەرانیش دەزانێت کە سلوکی گەنجەکە چۆنە، بە پیرەمێردەکە دەڵێت کێشە چییە ئەو خوێڕیەشمان پێویستە، ئەگەر تووشی کێشەیەک بووین، ئەو گەنجەیان تێبەردەدەین، لێیدەن هەر قازانجمانە، لێیان بدات هەر قازانجمانە، ڕێک بنەماڵەش هەمان ڕۆڵیان بەتۆ بەخشیووە.

مامۆستا یاسین عه‌بدولا:
عەونی لە عەوین ناکەوێ!
لەناو حزبەکانی دەسەڵاتدا کەسانێک هەن جار جارە بۆ خۆ دەرخستن و دەسکەوتنی پلە و پارە زۆر نەزانانە و نا مرۆڤانە قسە فڕێدەدەن، وێنەی گەماڵە بەرهەڵاکان دەست بە حەپە حەپ و عەوین دەکەن! هەر چەند ئەوانە شایەنی ئەوەنین وەڵام بدرێنەوە، بەڵام بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی بەڕێز چەواشە نەبن بە پێویستمان زانی بە چەند دێڕێک وەڵام بدرێتەوە.
یەکەم: ئەو دروشمە وەڵامێکی پڕاو پڕ بوو بۆ سەرۆکە نەخوێندەوارەکەت کاتێک لە وتارێکدا لە بەعشقە دوای ئەو هەموو خۆپیشاندان و داواکاریەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە جیاتی ڕێزگرتن لە مامۆستایان جێبەجێکردنی داواکاریەکان گوتی هەڵدەپەڕن چشتی دنڤیسن خەبەران د بێژن چ دکەن بکەن، پەندێک هەیە دەڵێ لە جێی سندان قوزەڵقورتە.
دووەم: ئەو دروشمە تەنها هی خۆپیشاندانی شاری ڕانیە بوو نەک سلێمانی بۆ مێژوو دەیڵێم مامۆستایانی سلێمانی و شارەکانی تر زۆر نیگەرانیش بوون لەو دروشمە پەیوەندیان پێوە کردین بەڵام ئێمە سوربووین لەسەری کە دەبێ وەڵامێک هەبێ پڕ بە وتە نەزانیەکانی سەرۆکی هەرێم سوپاس بۆ خوا کە زۆری ئازارداون .
سێیەم: ئەوانەی تۆ بە کیلاب ناویان دەبەی، بە عەوینی ئێوە سڵناکەنەوە خەڵکێکی دڵسۆز و مەرد و خاوەن هەڵوێستن، سەر شۆڕ ناکەن بۆ هیچ دەسەڵاتێک مێژوو شاهیدە هەڵوێستمان وانەیە بۆ نەوەکانمان، وانەوتنەوەمان بەوپەڕی دڵسۆزیە، بۆیە سوپاس بۆ خوا هەموو ساڵێک بەرزترین نمرە و بەرزترین ئاستی ڕێژەی دەرچون هەر لە سنوری بایکۆتە.
هەر بۆ زانیاری هەموو لایەک ڤیدیۆیەکی یوسف کیلابی لە کۆمێنت دادەنێم بزانن چۆن بەرگری لە مافی مووچەخۆرانی هەرێم دەکا با عەونی عەوینەکانی خۆمانیش هەر خەریکی دووبەرەکی و دوژمنایەتی و تەخوینبن.

مامۆستا عادل حه‌سه‌ن:
بۆ عەلی عەونی!
کە هیچ عەون و پشتیوانیەکی نییە تەنانەت لە حیزبەکەی خۆیشیدا
ئەو دروشمە (تۆ وازبێنە لە کورسی وانە دەڵێینەوە بەسکی برسی) ئەوە دروشمی یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی سەربەرزی شاری ڕانیە بوو.
بەڵام هەڵەت فەرموو
ئەوە هی کاتێک نییە کە مووچە بۆ یەک ڕۆژ دوانەکەوتبێت ، ئەوە ساڵی 2016 یە، هی کاتێکە کە دەسەڵاتە گەندەڵەکەتان بە بڕیارێکی ستەمکارانە مانگانە چارەکێکی مووچەی دەدا بە مامۆستایان ، ئەوەی هی کاتێکە سەرۆکی حیزبەکەت ڕووەو خۆپیشاندانی مامۆستایان ووتی هەڵدەپەڕن ،، دادەپەڕن چی دەکەن بێکەن .
سەرۆکەکەت بەناو وازی هێنا، بەڵام هەر خۆتان دەڵێن ئێستاش مەرجەعی باڵای کوردستانە،.کەواتە وازی لە کورسی نەهێناوە
ئەگەر نازانی، بزانە ئەو کاتە مامۆستایان گەڕانەوە ناوهۆڵەکانی خوێندن بەسکی برسی و بە چارەکێکی مووچەکانیان وانەیان ووتەوە.
بەڵام چونکە ئێوە هیچ بنەمایەکی حکومڕانی نازانن ، قەیرانەکان بە شێوەیەکی قوڵتر دەست پێدەکەنەوە و کێشەکان چارەسەر نابن
تەنها ڕێگەی ڕزگاری کورد، تەنها ڕێگەی چارەسەری کێشەکان ، کۆتایی هێنانە بەم مۆدێلە حکومڕانیەی ئێوە، تا ئێوە لە دەسەڵات بن ، گەلی کورد نە ئیسراحەت دەکات، نەمووچەخۆران بە مافەکانیان دەکەن ، چونکە ئێوە لە هەر شوێنێک دەسەڵاتتان هەبووبێت گرانی و بارگرانیتان پێوە بووە .
ئەگەر نەزان نەبێت ، گومان لە یەکەم بوونی قوتابیانی سلێمانی ناکەیت، چونکە وەزیری پەروەردە ، کادری گوێڕایەڵی حیزبەکەتە، کێشەکە خۆتانن ، نەوەکو قوتابیانی سلێمانی ، ئێوە بەزۆر و لەڕێگەی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانتان بە زۆرملی دەوام بە مامۆستایانی سەربەرزی بادینان و هەولێر دەکەن.
هیچ کارێکی زۆرەملیش ، ئەنجامی باشی نابێت.
هاوکات ئەگەر شعورتان هەبێت پێویستە لە خۆتان بپرسن بۆچی بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەناوپلاندانتان ڕێژەی هەژاری ونەخوێندەواری لەو شارەی تۆ بەرپرسی یەکەمی حیزبی باڵا دەستی لە هەموو شارەکانی هەرێم زیاترە.
ـــــ
لە کۆتایی هەموو نوسینێکدا دەڵێم والسلام ، بەڵام لەگەڵ تۆ پێویست بە سەلام ناکات

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟