لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

وتارەکەی زێباری لە بادینان نیشانی دا کە حیزب بە گرتن و ئەشکەنجەدان و تۆقاندنی نەیارانی ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت

Sunday, 02.18.2024, 09:05 PM



گۆهدار زێباری {یەکێک لە زیندانییەکانی بادینان} کە بۆ جاری دووەم دەستگیرکرا، ئازاد کرا.
  وتارەکەی زێباری لە بادینان نیشانی دا کە حیزب بە گرتن و ئەشکەنجەدان و تۆقاندنی نەیارانی ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.
ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ڕاوێژکاری حزبی (فوتێکراوی خاوەند دیپلۆمی بەتاڵ) بەشداریم لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کرد. لەوێ گوتم: "من لە برۆکسلەوە نزیکم، کە هەموو دامەزراوە گرنگەکانی جیهان لێیە". ئێمە لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەمانەوە دەستمان بە چەندین فایل دەگات. دوای دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان، هەرێم دۆڕاندی و جیهانی لەدەستدا".
جەنابی ڕاوێژکار: هەروەکو بڵێی لە نوسینگەی حیزب دانیشتوە، وتی (پۆڵەندا و سعودیە مافی مرۆڤ پێشێل ناکەن؟، ئەی بۆ هێشتا هاوپەیمانی ئەمریکان؟).
نەزانی ئەوەیە کە نازانێت پۆڵەندا تاکە دەروازەی فیزیکییە بۆ گەیاندنی یارمەتیدانی جەنگ بۆ ئۆکرانیا. نەزانی و جەهالەت ئەوەیە تۆ تا ئێستاش نازانێت سعودیە چۆن یاری بە کارتی نەوت،  ڕوسیا و چین دەکات لەگەڵ ئەمریکا. بەڵام ئێوەی حکومەتی هەرێم هەموو هێلکەکانتان خستە سەبەتەی ئەردۆغان. مەسەلەکە ئەوەیە مرۆڤ نەتوانێ لەهەولێر دوو دارسنەوبەر ئاو بدات، تەنانەت نەتوانێ مووچەیەکیش بدات، بەڵکو خۆی بخاتە ڕێزی پۆڵەندا و سعودیە.

🔻دوای ١٢١٣ ڕۆژ لە زیندانیکردنی و تەواوکردنی سێ جاری ماوەی سزای بەسەر سەپێنراوی ، ڕۆژنامەنووس گوهدار زێباری ئازادکرا.

🔴سزای سەپێنراوی یەکەم:ـ دوای ئەوەی لە١٦ی ٢ی ٢٠٢١ گوهدار زێباری و هەریەک لەئەیاز کەرەم و شێروان شێروانی و هاریوان عیسا و مەلا شڤان لەدادگای هەولێر بە شەش ساڵ زیندانی سزادران و دواتر لەمەرسومێکی تایبەتی سەرۆکی هەرێمدا سزاکەیان بەرێژەی لەسەدا ٦٠ لەسەر سوککرا.
🔴 سزای سەپێنراوی دووەم:ـ ڕۆژنامەنووس گوهدار زێباری دەبوو لە ١٦ـى مانگى ئادارى ساڵی ڕابردوو ئازاد بکرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو کات دۆسییەکى دیکەی لە دادگای کەتنی هەولێر بۆ کرایەوە، بە تۆمەتی گۆرینی لۆگۆى ئۆتۆمبێلەکەی، پێنج مانگی دیکە سزای بەسەردا سەپێندرا.
لەکاتێکدا بەووتەی پارێزەرەکەی گوهدار زێباری یەکەم کەسە لە عێراق لەسەر شتێکی ئاوا سزابدرێت و دەبوو بە غرامەیەکی ماددی کەم سزابدرێت نەوەک ٥ مانگ .
🔴سزای سەپێنراوی سێیەم :ـ لە بەرواری ١٦ـ٨ـ٢٠٢٣ بڕیار بوو ئازادبکرێت بەڵام لە ١/١٠/٢٠٢٣ سێ بارە و بەهۆکاری کردنەوەی کەیسی تاپر لەسەری کە لەبنەڕەتدا هی باپیری بوو وەک کەلەپورێک هەڵیگرابوو ،لەدادگایەکی ناعادلانەدا بە شەش مانگی دیکە سزادرا.
🔻دواجار و دوای ١٢١٣ ڕۆژ و سێ جار تەواوبونی ماوەی زیندانیکردنی و فشارێکی زۆری ناوخۆی و نێودەوڵەتی و چاوەروانیەکی تاقەت پروکێنی کەسوکار و گشت لایەک دواجار ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس گوهدار زێباری ئازادکرا...
وتاری گۆهدار زێباری لەم لینکەدا ببیستن
https://t.me/Sherwan_Ameen/70

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟