لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

قسەیەکی جیاواز دەربارەی خوێندکارە نمرە بەرزەکان

Sunday, 10.31.2021, 11:03 AM


لە کوردستان ئەگەر خوێندکارێک کۆنمرەکەی 100 نەبێت یان بابڵێین لەدواڕۆژدا نەبێتە پزیشک بەمانای ئەوەدێت ئەم خوێندکارە فاشیلە، تەمبەڵە، ئیهمالە و هەزار ناو و ناتۆرەیتری لێ دەنێن! هەربۆیەشە بەشێک لە دایک و باوکەکان بەخراپترین شێوە پەروەردەی منداڵەکانیان دەکەن! دواجار ئەمەش یەکێکیترە لەو دیاردە نامۆو ناشرینانەی دیکەی کۆمەڵگای کوردی.
ئاخر جگە لە کورد چی قەومێکیتر هەیە دایک و باوک هێندە بێ عەقڵ بن بەزۆر 2 بۆ 3 ساڵ منداڵەکەیان لەدوا قۆناغەکانی خوێندنی پێش زانکۆ بهێڵنەوە تەنها لەبەر ئەوەی کۆ نمرەی بەرز بێنێت و گوب وەریبگرێت؟! یان لەکوێی ئەم جیهانەدا بینیوتانە خوێندکارێک گوب ئەسنان وەریبگرێت و کەچی وەک منداڵ لەبەردەم مایکی تیڤیەکدا وڕک بگرێت و زوڕە زوڕبکات بۆ گوب عام؟
دایکێکی حامیلە کە سکەکەی شەش مانگە لەبری ئەوەی دوعای تەندروستیەکی باش بۆ منداڵەکەی بکات بە جەستەیەکی ساغەوە لەدایک بێت، جارێ لەسکیایەتی دوعای ئەوە دەکات لەدواڕۆژدا منداڵەکەی ببێت بە دکتۆر!، خانم هەموو دکتۆرێکیشی قبوڵ نیە دکتۆری عام نەبێت!، باوکەکەشی ئەڵێت نەمردمایا منداڵەکەم ببوایە بە دکتۆرو لەپیریدا چارەسەری خۆمی بکردایە!، ئاخر ئەم هیواو خۆشنودیە نامۆیانە بەس لای دایک و باوکی کورد هەیە.
پرسیارێکی جدی بۆ دایک و باوکی خوێندکارە وەرنەگیراوەکان؟ (ئەحمەد کایەو یەڵماز گونای و مەلای گەورە و حەسەن زیرەک و عیشە شان و نالی و مەحوی و هێمن و کەمال مەزهەرو بەهمەنی قوبادی و کۆچەر بیرکارو مەزڵوم کۆبانی و حەپسەخانی نەقیب و ساکینە جانسز) کامیان پزیشک بون؟ منداڵەکەی تۆ ئەگەر ببێتە دکتۆر بە بارتەقای ئەم مرۆڤە مەزنانە خزمەت بە دۆزی نەتەوەکەی دەکات؟ ناوبانگ دەردەکات وەک ئەمان؟ لەکاتێکدا بەشێک لەم مرۆڤە مەزنانە بەهەموو تەمەنیان حەرەمی زانکۆیان نەبینیوە.
کەی ئەم بیرکردنەوە هەڵانە کۆتایان دێت؟ لێگەڕێن وەک زۆربەی کۆمەڵگا پێشکەوتوەکانی دیکە بامنداڵەکانتان خۆیان بن، دەستیان بگرن و ببنە بەردەبازی ئەو هیواو ئاواتانەیان کە خۆیان خەونی پێوە دەبینن نەک ئێوە!، چیتر لەبری منداڵەکانتان بیرمەکەنەوەو بڕیار مەدەن. چیتر خۆتان مەکەن بەمەهزەلەو کەسایەتی منداڵەکانیشتان تێک مەشکێنن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟