لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

فاشیزمی كەشخەیی

Tuesday, 12.21.2021, 10:42 AM


هەردوو چەمكەكە ئاڵۆزن. كەشخەیی وەها دەبینرێت كە دەربڕینی جوانی و ئیستاتیكا بێت، نەك جۆرێك لە فاشیزم. بەڵام كەشخە تەنها پۆشین و دەركەوتن و نمایش نیە، بەڵكو پرۆسەیەكی ئاڵۆزە. لە دوا بەرنامەیدا دەربارەی گەندەڵی لە بواری وەرزشدا لە عێراق، كۆمیدیاكاری ناسراو ئەحمەد البشیر یەكێك لە سەركردەكانی میلیشیاكانی عێراق دەردەخات كە جل و پۆشاكەكانی بەری بایی نزیكەی نیو ملیون دۆلارە.

لە كتێبی دەوڵەتی ئیزگەدا، سەدام لە كاتی گەنجیدا ئاوات بە دەسەڵات و زەبر وزەنگ و توندوتیژییەوە دەبینێت، كاتێك هاوڕێییەكی لێی دەپرسێت بۆ، دەڵێت بۆ كەشخەیی. كەشخەیی خواستە بۆ ڕاكێشانی سەرنجی ئەویتر، بۆ حەپەسانی ئەویتر، بۆ ئارەزووكردن لە لایەن ئەوانیترەوە.

قەیرانی ئەم دۆخە دەرونییە، ئەوەیە كە كۆتایی و تێربونی بۆ نیە. ئەم پرۆسەیە بریتیە لە تەرجەمەبونی دۆخێكی دەرونی بۆ دۆخێكی مەتریاڵی و شوناسی. ئەوەی تەنها دەتوانێت ڕێگەی لێبگرێت بونی كەلتورێكی قوڵە.

ئەم دۆخە دەرونییە كۆمەڵایەتییە زۆر بە ئاسانی تەرجەمە دەبێت بۆ فاشیزم، لە هەردوو دۆخی بێبەربون و بوندا. كاتێك كەسێك خواستی كەشخەیی هەیە و بۆی دەست نادات دەبێتە فاشی. فاشی بەوەی رق و توڕە و بێزار و دژە بە هەموو، هەروەها پەنابردن بۆ هێز بۆ ئەنجامدانی ئەمە.
كاتێك ئەم كەسایەتیە دەگاتە دەسەڵات، نازانێت چۆن تێربێت، بۆیە هەمیشە تا ناكۆتا لە هەوڵی ئەوەدایە كە بیبات كەڵەكەی كات، نمایشی كات. ئێمە ئەم دوو دۆخە لە نێو هەردوو چینەكەدا دەبینین لە كوردستان. ئەوانەی دەسەڵاتیان نیە، بە دیدێكی فاشیانە دژە بە دەسەڵاتن. ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە، تێرنەبونی فاشیزمی كەشخەیی و باڵایی وەهایان لێدەكات كە ڕەوایی بە هەموو شتێك بدەن. لێرەدایە كە شتێك نیە ناوی ئۆپۆزسیون بێت. ئۆپۆزسیون بریتیە لە هەڵگرتنی جودا یان باشتر بەرامبەر دەسەڵاتی پیادەكراو. بەڵام ئێمە نە جودا و نە باشترمان هەیە.

ئەمەیە كە هەمیشە نائومێدی هەیە لە گەڵ هەموو كەسێكدا كە دەگاتە دەسەڵات. بۆ شكاندنی ئەم بازنە داخراوە، دەبێت بیر لە كەلتورێكی قوڵتر بكەینەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟