لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

هەرێمی کوردستان، وەک ترسناکتریین شوێنەکانی دونییا بۆ ڕۆژنامەنوسانی بێلایەن و پڕۆفێشناڵ

Monday, 01.24.2022, 12:08 AM


چل و یەک ڕۆژی تر، کە دەکاتە ٥ی ٣ی ٢٠٢٢، باشووری کوردستان ٣١ ساڵ وەک زیندان و گۆڕ ، بۆ ڕۆژنامەنووسانی بێلایەن و پڕۆفێشناڵ، تێدەپەڕێنێت.

بوون بە ڕۆژنامەنوس، کارکردنی ڕاستەقیینە لە سەندییکا و دامەزراوە میدیاییەکانی هەردوو زۆنی سەوز و زەرددا، بەشێوەیەک کە ڕاستییەکان وەک خۆی بە خەڵک بڵێیت و لە بەرژەوەندیی هیچ کەس و لایەن و گروپ و حیزبێکی دەسەڵات قسە نەکەیت و نەنوسییت، سەرەنجامی زیندانییکردن و، ئەشکەنجەی بەردەوام و، کوشتنە، بە دڕندانەتررین شێوە. بە مانایەکی دییکە، هەر ڕۆژنامەنووسێک، هێڵە سوورەکانی بنەماڵەی پارتیی و یەکێتیی و بەرپرسەکانییان ببەزێنێت، ئابڕووچوون و دزیی و کاری مافییاگەرییان ئاشکرا بکات، ئەوا لە وێستگەیەکدا بە تەکنیکی چەوسێنەر و گوماناوی، بێ حسابکردن بۆ دادگا، بێسەروشوێنکردن و کوشتنی مسۆگەرە، دواترییش کەیسەکەی ون دەکرێت و هیچ کەسێکی لەسەر دەستگییر ناکرێت. لە نموونەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەش کە کوژراون: سۆرانی مامە حەمە، عبدالستار طاهر شريف، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، ویداد حسین، شوکری زەینەددین.
لە نمونەی ئەوانەش کە لە بازنەی نووسییندا، وەک بەرگرییکاری چینی چەوساوە کوژراون، نوسەر و شاعییر، بەکر عەلییە.

مایکڵ ڕۆبن، لە تازەتریین وتارییدا بە ناونیشانی " هەتا سەرکردە عێراقییەکان ئازادیی ڕۆژنامەوانیی بکەنە قوربانیی، عێراق ناتوانێت بەرەوپێشچوون و سەرکەوتن بەخۆیەوە ببینێت "، ئاماژە بە ڕۆڵی نێگەتیڤی مەسعوود بارزانیی دەکات و دەڵێت " مەسعوود بارزانی، لەم کایەیەدا، نموذج-ی سەددام حسینی دوبارە کردەوە، تەنانەت ئەگەر دەستە و تاقمەکەشی ناڕەحەت و بریندار ببن لەم بەراوردکارییە ". وە دەڵێت " لەساڵی ٢٠٠٥ دا، هێزە ئەمنییەکانی بارزانیی هێرشیان کردە سەر کەمالی سەیید قادر؛ کە نوسەرێکی کوردی-نەمساوییە. ٣ ساڵ دوای ئەوە، کوڕە گەورەکەی مەسعوود بارزانیی؛ مەسروور و پاسەوانەکانی، بەوە تاوانبارکران کە هەوڵی کوشتنی کەمالی سەیید قادریان لە ڤییەننا داوە". ڕۆبن دیسان دەڵێت " دوو ساڵ دوای ئەوە، بارزانییەکان سەردەشت عوسمانییان کوشت؛ کە خوێندکاری زانکۆ و ڕۆژنامەنووس بوو، لەسەر شیعرێک کە بەشێوەیەکی توانج و تەنزئامێز، لەسەر خزمگەرێتیی بنەماڵەی بارزانیی نوسیی"

نزیکترین ڕوداوی زیندانییکردن، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ڕوویدا، کە مەسروور بارزانیی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوەختە و لەسەروو یاساوە، پێش بڕیاری دادگا، بەشێوەی حوکمی سیاسیی پێشوەختە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنیی زۆنی زەردی تاوانبار کرد، دواتر دادگا حوکمی شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاندن، سەرەتا حوکمەکە بەشێوەیەک دەرچوو کە تۆمەتبار کرابوون بە مەبەستی چونییان بۆ کونسوڵخانەی ئەمرییکا و ئەڵمانییا، واتە هەردوو کونسوڵخانەش، لە حوکمەکەدا تۆمەتبار کرابوون، دواتر دوای بەدەنگهاتنی هەردوو کونسوڵخانەی ناوبراو، لە ترسی سومعەی نێودەوڵەتیی، حوکمەکە دەسکاریی کرایەوە و ناو و مەلەفی هەردوو کونسوڵخانەی ئەمرییکا و ئەڵمانییای تێدا لابرا. قسەکە لەوەدایە، ئەگەر حکومەت و دادگا شەرعیەتی هەبێت و بڕیارەکە بڕیارێکی دروستکراوی سیاسیی نەبێت، بۆ دەبێت بچێتە ژێر کاریگەریی فشاری نێودەوڵەتییەوە، بۆچی دەبێت ئەو بەشەی کە ترسی بۆ سەر دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت و ئاییندەی حیزبەکەی هەیە، لا ببات، بەڵام هیچ دەستکارییەک لە حوکمی ئەوانەدا نەکرێت کە بێدەسەڵاتن و زیندانیی کراون؟

وا خەرییکە، سی و یەک ساڵ لە دڕندانەتریین تەکنیکی ڕفاندن و کوشتن، لەلایەن پارتیی و یەکێتییەوە، بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی بێلایەن و پڕۆفێشناڵ تێدەپەڕێت، ئایا کاتی ئەوە نییە کە ئەم پەیامە بە تەکنیکێکی زانستییانە و فراوانتر لە جاران، دادوەرە بەویژدانەکان و خەڵکانی دیکەی پسپۆڕ، ئەم کەیسانە بە دادگای لاهای و ڕای نێودەوڵەتیی بگەیەنرێت و پارتیی و یەکێتیی، وەک دوو مافییای لۆکاڵی و نێودەوڵەتیی، بە دونییا بناسێنرێت ؟

بەدەر لە کەیسی ڕۆژنامەنوسان، هەموو کەیسەکانی دیکەی کوشتن و قەتڵ و عامکردن، پێویستی بە زەقکردنەوەی زیاتر هەیە، چونکە هیچ گەرەنتییەک نییە کە پارتیی و یەکێتیی، کوشتنی ترسناکتر لە جاران ئەنجام نەدەن.

بۆیە، لە ئێستادا پارتیی و یەکێتیی لە هەرێمی کوردستان، وە میلشییاکان، لە ناوەڕاست و باشووری عێراقدا وەک مۆڵگەیەکی کوشتاری هاوشێوەی هەرێم، هیچ حسابێک بۆ یاسا ناکەن، لە ترسناکتریین و کوشندەترین شوێنەکانی جیهانن، بۆ ڕۆژنامەنووسانی پڕۆفێشناڵ و ڕاستگۆ و دەنگی ئازاد.a

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟