لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دانا مەنمی هاوڕێم بوەستە

Wednesday, 03.02.2022, 12:11 PM


( وەرگرتنی لە فەیسبوکی کاوە شێخ سەلام)

بارزانی نەمر فەرموویەتی ئەگەر کوردایەتی کردن گرانە خۆخیانەت نەکردن ئاسانە
ئەمڕۆ نیازم نەبوو بۆیادی کۆچی دوایی کاریگەرترین مرۆڤی شۆڕشگێڕی کورد مەلا مستەفای بارزانی هیچ بنووسم .
بەڵام لێرەو لەوێ چەند پۆستێکم بینی ، بەپێویستم زانی بەپێی مەزاجی فەیسبووک کورتە وەڵامێک هەبێت تا وانەزانرێت هیچکەسێک توانای بەرگریکردنی لە و مرۆڤە کاریزما و ڕابەر و جەنەراڵ و سەردارەی کوردی نیە .
هاوڕێم دانا پیاوێکی ژیرە و دەزانێت کەکارێکی کردووە کاردانەوەش چاوەڕووان کراوە و دەبێت سنگی فراوان بێت .
لەپۆستەکەیدا قەرەباڵغی دروست کردووە و ژاوە ژاو جوینەوەی تۆمەتە سواوەکان نەبێت هیچی تری نەکردووە و بێ ئینسافانە دواوە و قینی تۆو کردووە لەکاتێکدا بەچاوی خۆی بینیوێتی هەموو ئەوانەی لەڕابردوودا وەک کاک دانایان کردووە دواتر ڕاستیەکانیان بۆ دەرکەوتووە و ئازاری ویژدان ناچاری کڕنووشبردن بۆ بارزانی کردوون .
پێمخۆشە ئەوەش بەکاکە دانا بڵێم چەند جارێک داوامان لە کوڕ و وەچەکانی بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە کە وێستگەکانی ژیانی بارزانی بکەن بە فلم یان لە کتێبێکدا بیخەنە ڕوو تاکو هەموون بیبینن و ئەوکات لەسەر ناوەرۆکی کتێبەکە گوتووبێژ بێتە ئاراوە و ئەو قینە کۆن و ژەنگگرتووە بەتاڵبکرێتەوە بەڵام بەداخەوە ئەوەیان نەکردووە جا پاساو هەرچیەک بێت دڵنیام نەبوونی بەڵگە و لەقەڵەم نەدانی بارزانی وەک سمبول و بەکەم بینینی ڕۆڵی بارزانی نیە .
دەتوانین ژیانی بارزانی بەچاوی دوێنێ لەچەند خاڵێکدا دەستنیشان بکەین و بیخەینە بەردیدی دوست و نەیار ، دیارە نامەوێت وشەی دوژمن بەکار بهێنم ئەوە بەکارنەهێنانەشم لە قوتابخانەی کورد پەروەریی بارزانی فێربووم .
۱. بارزانی و خەبات
بارزانی مرۆڤێکی کورد بووە کە بەهۆی قوڵایی بنەماڵەکەی لە زانستی ئایینی و پێگەی کۆمەڵایەتی پێش هاوتەمەنەکانی هەستی بەچەوساندنەوەی نەتەوەکەی کردووە و بڕیاری خەبات و تێکۆشانی داوە و بەسەرو ماڵەوە خۆی بۆ ئامانجەکەی کە لەدوا وێستگەدا سەربەخۆیی کوردستانە تەرخانکردووە و ئەوکاتەی خەڵک خەریکی خەڵووزبوون ئەو بەکردەوە خەریکی خەبات بووە ، خەباتێک لێوانلێو لەدڵسۆزی بۆخەڵک و خۆشەیستی بۆ نیشتمان .
۲ . بارزانی و بیری نەتەوەیی
لای هەموون ڕوونە و ڕۆشنبیران و مێژوونووسانی کورد سەرهەڵدانی بیری نەتەوەیی بۆ شاعیری گەورەی کورد خانی دەگێڕنەوە کەلە شاکاری مەم و زیندا ئاماژەی بەنەبوونی بیری نەتەوەیی کورد کردووە کەپێش زیاتر لە ۳۰۰ ساڵ نووسراوە و لەو بەروارە بەدواوە چەند شێخ و میر و سەردارێکی کورد هەوڵیانداوە ئەو بیرە پەرە پێبدەن و بیگەیەننە ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی و خەباتی نەتەوەیی و ئامانجی نەتەوەیی بەڵام بەچەند هۆکارێکی بابەتی و خودی سەرکوتوو نەبوون ئەوانیش لای شارەزایان و مێژوو نوسان ڕوونن کە لە پاشای کورەوە دەستپێدەکات و تائێستا درێژەی هەیە کە بارزانیش زۆر بەباشی هەوڵی خۆی داوە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و بارودۆخ و هۆکارەکانی ڕەخساندووە تا ئەو بیرە لە قۆناغی خەیاڵەوە بخاتە سەر پەڕە و زۆرێک لە شاعیران و بیرمەندانی کورد لەسایەو سێبەری بارزانیدا شیکاریان بۆکردووە و دەوڵەمەندیان کردووە و لە سەربەخۆییدا دەستنیشانیان کردووە .
۳ . بارزانی و سەرکردایەتی شۆڕشی بەرگریی نیشتمانی
کەمنین ئەو سەردارانەی کورد کە شۆڕشیان دژی داگیرکەرانی نیشتمان لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە بەرپاکردووە و خوێنیان بەخشیووە و خۆیان لەپێاودا داناوە بەڵام بەداخەوە کە ناکام کراون و نەگەیشتوونەتە دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان بەڵام بارزانی هەڵگیرسێنەری تاکە شۆڕشی کوردە کە سەرجەم باشووری کوردستانی لەخۆیدا جێکردووەتەوە و لەچاو ئەوانیتردا زۆرترین ماوە درێژەی کێشاوە و پەلی بۆ پارچەکانی تریش هاویشتووە و بەپێی هەل و مەرج و شیاوبوون هانی شۆڕشگێڕانی ئەو سنوورانەی داوە کە ملکەچ نەبن و شۆڕشگێڕبن و پێداگیربن لەسەر داواکانیان و کوردبوونی خۆیان بسەلمێنن بۆ ئەم بۆچوونەشم بەڵگە زۆرن و هاشایان لێناکرێت .
٤ . بارزانی و مرۆڤ
بارزانی جگەلەو خەسڵەتانەی سەرەوە مرۆڤ بووە مرۆڤێک کە لە ناخیدا هەڵگری پەیامی ئایین بووە کە لەبوواری ژینگە و لێبووردەیی ئایینی و لێبووردەیی سیاسی و لەخۆبووردوویی و هەوڵدان بۆ زانست و زانیاری و ڕۆشنبییریدا هێشتا ئێمە پێی نەگەیشتووین بارزانی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر زۆر نەریتی ناشیرینی ناو کۆمەگای کوردستان هەبوو هەندێکی بنبڕکرد و هەندێکی کەمکردەوە وەک ژنبەژن و گەورە بەچووک و بێبەری کردنی ژن لەمیرات و ژنکوشتن بەبیانووی پاککردنەوەی شەرەف و مارەبەجاش . بارزانی پێیوابووە مرۆڤ خودا بەئازادی ڕسکاندوویەتی و لەکۆیلەییدا پێناسەی خۆی لەدەستدەدات بۆیە بۆ ئازادی تێکۆشاوە وتاکی کوردی فێری ئازادی کردووە .
جابارزانی بەوهەموو خەسڵەتانەوە نەگەیشتووە بە ئامانجە ڕەواکەی ئەوە مانای نادڵسۆزی بارزانی ناگەیەنێت هۆکار زۆرن کەڕوونترینیان ناتەبایی و نەگونجانی کوردە لەگەڵ یەکتری و داننەنانە بە توانای یەکتریدا کەئێستاش درێژەی هەیە و ڕەنگە ئەو خەسڵەتە دزێوەی کورد سەری چەند نەوەی داهاتووش بخوات .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟