لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

هاورێیەتی لە واقیع یان فەیسبوک!

Monday, 04.04.2022, 04:16 PM


لە هیچ سەردەم و زەمانێکدا هێندەی ئێستا ئامرازی پەیوەندی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا گەرموگوڕیی هاوڕییەتی وەک رابردوو نییە، هەندێک پێیانوایە ئەم ئامرازانەی ئێستای پەیوەندی بەیەکگەیشتنی راستەقینەی کوشتووە، خاوەنی ئەم رەخنانەش پاساویان ئەوەیە بەیەکگەیشتن و پەیوەندی رووبەڕوو لەڕووی دەرونیی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگترە لە پەیوەندی لەریگەی سۆشیال میدیاوە، چونکە بەبینینی راستەوخۆ دەزانیت هەستی بەرامبەرت چۆنەو بیرلەچی دەکاتەوە، لە کەسێتی بەرامبەرەکەت تێدەگەیت. دوو جۆر تێروانین هەیە بۆ سۆشیال میدیا کە یەکێکیان تەواو دژیەتی و یەکێکیان لەگەڵیدایەو پێی باشە، بونیی سۆشیال میدیا دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت چونکە بۆتە بەشێک لەژیانمان.

لەراستیدا نوسینێکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی کە هەندێک کەس دەیەوێت ئەزمونێکی تایبەتی خۆی بە گشتاندن بکات، بۆ نمونە لە سەکۆیەکی سۆشیاڵ میدیاوە هێرشیکی کراوەتە سەرو بێزار بووە ئیتر دەیەوێت بڵێت ئەم سەکۆیانە خراپن، زۆرن لەو نمونانەی رەنگە لە ئەنجامی یاری پێکردن و فێڵ و هەڵخەلەتاندنیان بریاریان داوە سۆشیال میدیا بەجێ بهێڵن بەڵام ناکرێت ئەوە پێناسە بێت بۆ هەموو پەیوەندییەکان، چونکە لەپاڵ ئەوەدا دەیان و سەدان ئەزمونی جوان هەیە کەلە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دروست بوە. بەشێکی تریان ئەوانەن کە پێیان دەوترێ تەکنە فۆبیا کە تۆقین و ترسێکی زۆریان هەیە بەرامبەر تەکنەلۆژیا یان هەرفۆرمێکی نوێ بێتە کایەوە ئەوان دژایەتی دەکەن و بەخراپی دەزانن... یان ئەو نەرجسیانەی هەست دەکەن سۆشیاڵ میدیا حەزەکانیان تێر ناکات و پێیان وایە ئەو سەکۆیە زیانی هەیە.

مادلین رایان کە نوسەرێکی سەربەخۆیە ناتوانیت لە سۆشیال میدیا بیبینیت نوسیویەتی" لەسۆشیال میدیا سەدان هاوڕێم هەبوو، سەدان درۆی بچوکم ئەبیست رۆژانە، لایکەکان ژیانی رازاندبومەوە، ئەوانە منیان هەڵخەڵەتاندبوو بەوەی من ناسنامەم بوو بوو بە شتێکی تر لەوەی هەم، ناتوانم جۆری ئەو پەیوەندیانەی ناو سۆشیاڵ میدیا بەروارد بکەم بەو پەیوەندیە راستەقینەیەی کە ئێستا هەمە لەژیاندا کە ئەویش چوار هاوڕێم هەیە لەگەڵ شەریکی ژیانم...."

ئەو پێی وایە "سۆشیاڵ میدیا توشی خەمۆکی و دودڵیمان دەکات، بەکارهینانی زۆر پەیوەستە بەو خەمۆکییەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان منیان کردە مرۆڤێکی ترو لەکاتی بەکارهێنانیدا چەند سیفەتێکی سایکۆپاتیم وەرگرت. دەمگووت کە چووم بۆ هەندێک بۆنە کە نەچوبوم، هەندێک شتم دەگووت کە هیچ پەیوەندیان بە منەوە نەبوو، هەربۆیە فەیسبوک و ئەنستاگرام و تویتەر و سناپ چاتم نییە. هیچ کاتم نەمابوو بۆ خەمەکانم، یان بیرکردنەوە لەهەستی خۆم و ئەوەی دەمەوێت".

زۆرکەس هەن کە گلەیی ئەوە دەکەن سمارت فۆن بۆتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکان وەک جاران نەمێنێت، راستییەکەی ئەو رەخنەیە دژوارییەکی تیدایە، چونکە تەکنەلۆژیا لەپێشکەوتندایە، سەردەمێک بەپێ و بە ئەسپ و کەر گواستنەوە دەکراو دواتر ئوتومبیل دروستکرا کە رۆڵیکی گەورەی لە گواستنەوەدا هەبوو، بۆ مۆبایلیش هەروایە، ئێستا لەرێگەی ئینتەرنێت و مۆبایلەوە دەتوانیت هەواڵی هەموو جیهان ببینیت و هەواڵی خۆت بگەیەنیتە جیهان. سەکۆیەکە تیایدا پەراوێزخراوترین کەس دەتوانێت بۆچونی خۆی بنوسێت، کەواتە پەیوەندییەکان خیراتربوون، ئایا ئەو خێرایی پەیوەندیکردنە کێشەیە؟ چونکە لەرابردوودا بەبێ بونی ئینتەرنیت و سمارت فۆن کێشەی نێوان هاوڕێکان هەبووەو ئەوەی گۆڕاوە پەیوەندییەکە خێراتر بووە. پاشان سۆشیاڵ میدیا نەبۆتە هۆی ئەوەی هاوڕێەتی رووبەڕوو نەمێنێت، بەڵکو لەپاڵ ئەو پەیوەندیانە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هێشتا هاوڕێیەتی و دۆستایەتی نزیک و خۆشەویستی هەر هەیە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟