لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

راستکردنەوەی هەڵەیەکی زەق لە یادی ( ئەنفال ) دا

Saturday, 04.16.2022, 08:02 PM


 کورد ناخوێنێتەوە ، ئەگەر خوێندیشیەوە بەسەرەوژێری حاڵی دەبێت :

هەواڵ و وێنەی ساختە ( FAKE ) لە سۆشیال میدیای کوردی لە هەرێمی کوردستان بوەتە دیاردە ، دیارە ئەوش لە کەمی یان نەبوونی زانیاری و نەگەڕان بەدوای ڕاستییەکان و تەمبەڵی و بێ ئاگایی تاکی کورد سەرچاوەی گرتووە .

بۆ نموونە ، لەساڵیادی ئەنفالدا ، چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافەری ئێرانی بەناوبانگ ( جاسم غەزبان پور خورەم شەهری ) کە  لە کاتی کۆڕەوەکەی بەهاری ساڵی   ١٩٩١ دا  گرتوویەتی   ، بەشێک لەوێنەکان وێنەی مناڵانی کۆڕەون و، ریزیان گرتووە بۆ وەرگرتنی ( خورما و سەموون ). ئەو وێنانە لە سۆشیاڵ میدیای کوردی لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئەنفالدا بەشێوەیەکی بەر بڵاو سۆشیال میدیای تەنیوە ،گوایە مناڵانی ئەنفالن (پێش زیندەبەچاڵکردنیان )، هەروەها چەندین شیعرو پەخشانیشان لەسەر نووسیوە ، دیارە ئەم کارەش زیانی لە قازانج زیاترە ،بەتایبەت بۆ کەیسی ئەنفال و بەدیکۆمێنت کردنی ڕاستییەکان ، چونکە ئەوە تەنها کوردە هەواڵی ناڕاست و وێنەی ساختە (FAKE ) لە یادی ئەنفالدا بڵاو دەکاتەوە ، کەچی ( جاسم غەزبان پور خورەم شەهری )کە خاوەنی فۆتۆکانە ، چەندین جار  روونکردنەوەی نووسیوەو ئەم هەڵەیەی ڕاستکردۆتەوە ، بەڵام لەبەر ئەوەی کورد ناخوێنێتەوە ، گەر خوێندیشیەوە بە سەرەوژێری تێدەگات ، روونکردنەوەکان هەمووی بێ سوود بوون .  

فۆتۆگرافەرو رۆژنامەنووسی ئێرانی ( جاسم غەزبان پور خورەم شەهری ) زۆر بە ئاشکرا ئەم هەڵەیەی ڕاستکردۆتەوەو نووسیویەتی  :  (وێنەی ئەو مناڵە کوردانەی کە لەدوای یەک ڕاوەستاون ، من خاوەنی ڕاستەقینەی وێنەکانم و لە ٣١ ئاداری ١٩٩١ دا  وێنەکانم وەرگرتووە   ،ئەو مناڵانە بۆ وەرگرتنی ( خورما و سەموون ) لەسەر سنووری عیراق /ئێران ریزیان گرتووە ،  لە دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکانیان لە دەست دڕندەیی سەدام حوسێن لە بەهاری  ساڵی ١٩٩١ کە بە بەهاری کۆڕەوەکە ناسراوە ڕایانکردوە  ، تکایە ئەو وێنانە هیچ پەیوەندییەکی بەئەنفالەوە نییە ) !

لە کۆتاییدا هیوادارم ئەم ڕونکردنەوەیەم  ببێتە مایەی ڕاگرتنی ئەو چەواشەکارییەی کە زیان بە ڕاستییەکان و کەیسی  ئەنفاڵ دەگەیێنێت ،ئاخر لەبری ئەو وێنە فەیکانە کە زیان بە دیکۆمێنت کردنی  کۆمەڵکوژی ئەنفال دەگەینێت ، بۆ وێنەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان وقەسابخانەی نوگرەسەلمان و  تۆبزاوەو بیابانەکانی سەماوە و عەرعەر بڵاوناکەنەوە؟


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟