لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

موچە یان هەڵبژاردن؟

Wednesday, 04.06.2022, 10:02 AM


ژاوەژاوێکی گەورە، چەواشەکردنێکی بێ هاوتا، مەسەلە گەرمەکان ئێستا بەپلەی یەکەم لای هاوڵاتیان دواکەوتنی موچەیە  و لای دەسەلاتیش مەسەلەی یەکەم هەڵبژاردنی داهاتوی پارلەمانی کوردستانە! کەواتە ئەولەویات لای هەردولا جیاوازە! هەریەکەی لەدۆڵێکە!

لەهەموو مەسەلەکانیشدا ژمارەی لێدوانی دژبەیەک و جیاواز هەیە راستیەکان دەشارێتەوە،لەو فەوزا گەورەیەدا میدیایەکمان پێویستە راستی لەناو ئەو هەموو لیدوانە جیاوازانە بدۆزیتەوە.
بۆ نمونە سەیری ئەم لێدوانانە بکەن لەسەر هەڵبژاردن، بزانە دەرئەنجام دەگەیتە چی:  

• سەرۆكی كۆمسیۆن: ناتوانین ھیچ کارێک بکەین تاوەکو کێشەی کۆمیسیۆن یەکلایی نەکرێتەوە
"پەرلەمان هیچی بۆ نەكردین"

• سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی : یەكێتی گوێ بە هیچ هەڕەشەیەك نادات

• کۆمەڵی دادگەری: "ئێمە لەگەڵ یەك بازنەیی هەڵبژاردندا نین، لە هەموو دنیا یەك بازنەیی بوونی نەماوە"

• خەسرۆ گۆران: دەبوو بەر لە ساڵێك پرۆژەتان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشكەش بكردایە.

•  گوڵستان سەعید(گۆڕان): ساڵێك لەمەوبەر پێشنیازی یاسامان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان.

• زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: نە هەرێمی كوردستان بەغدایەنە پەرلەمانی كوردستانیش ئەنجومەنی نوێنەرانە.

• فراكسیۆنی پارتی: ئەگەر سەرۆركی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنێت، زۆرینەی پەرلەمان لە پەرلەمانی كوردستان بەكار دەهێنی.

• شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن بە پێویست دەزانێت و دەڵێت: _ ئەو یاسایەی ئیستا هەیە 30 ساڵ پێشتر دانراوە، لەگەڵ ئێستای هەرێمی کوردستان یەکناگرێتەوە.

• فراكسیۆنی پارتی: "بایكۆتی پەرلەمان یان دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵ" " فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی پەرلەمان بە پەكخستنی پەرلەمان تۆمەتبار دەكات"

• سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: ناكۆكیی یه‌كێتی و پارتی خه‌ریكه‌ په‌رله‌مان په‌كده‌خات

• سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ پارتی: زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، زۆرینه‌ی ته‌زویره‌

• فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، مافی هیچ لایه‌نێك نییه‌ هه‌ڵبژاردن په‌ك بخات و ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

• محەمەدی حاجی مەحمود: یەکێتی و پارتی ئابووری و حکومەتی هاوبەشیان هەیە پێویستییان بە نێوەندگیر نیە
• ستران عەبدوڵڵا: كاتی ستۆپكردنە بەپارتی و حكومڕانی بەمشێوەیە قبوڵناكرێت‌

• ماوەی یەک مانگە پەرلەمانی کوردستان، بەھۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن کۆنەبۆتەوە
مەسەلەی موچەکەش بەهەمان شێوە سەدان لێدوان هەیە لەسەری هەریەکەو شتێک ئەڵێ،  نایەڵن ساغ بێتەوە ئەو پارەیە لای کێیە! پاشان ئەو هەموو دوژمنە چۆن دەتوانن حکومەت بەرن بەڕیوە؟ دیارە مەبەست ئەوانەیە حكومەتیان پێكهێنا وە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟