لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەسروور بارزابی ریگرە لە ئازادبوونی شێروان شێروانی و هاورێکانی

Wednesday, 07.20.2022, 01:03 PM


مەسرور پەیوەندی بەدادگاوە دەکات و نایەڵێت شێروان و هاوڕێکانی ئازادبکرێن

سەرچاوەیەکی ئاگادار پێیڕاگەیاندم " بەفەرمانی مەسرور بارزانی و تەداخول کردن لەدادگا ڕێگری کراوە، لەوەی شێروان شێروانی و پێنج لەهاوڕێکانی بە ئازادکردنی مەرجدار (افراج الشرطی) ئازاد بکرێن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد دادگا هەموو ڕێکارە یاساییەکانی تەواو کردبوو، خەریکی ئازادکردنیان بوو، بەڵام بەڵام بەفەرمانی مەسرور کارەکان ڕاوەستان.

ئازادکردنی مەرجدار یان (افراج الشرطی) مافی هەموو حکومدراوێکە واتە کەسی حکومدراو نۆمانگ لەبەسەر بردنی لەزیندان بەساڵێک بۆ حیساب دەکرێت و بەم پێیەش دەبوایه شێروان و هاوڕێکانی ئازادبکرابوون، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی مەسروری کوڕی مەسعود ئازاد کردنەکەیان دەکەوێتە ساڵی 2023


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟