هەواڵ

وەک دیلی جەنگ مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت،

Tuesday, 10.11.2022, 01:31 PM


"وەک دیلی جەنگ مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت،ھەرچی یاسا و پرەنسیپێکی مافی مرۆڤ ھەیە لێرە پێشێلدەکرێت".

بانگەوازێک لە زیندانیانی بادینانەوە بۆ بەڕێزان/
•ڕای گشتی و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم
•یوئێن، دەستەی سەربەخوی مافی مرۆڤ
•لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کۆردستان
•رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان

بەردەوامی سزادانمان ھێشتا ئیرادەو مۆڕالمان بەرزە، بوینە ھاواری نادادی و لە ژێر ستەمی ستەمکاردا ھەر رۆژە و ئازار و خەمێك کۆدەکەینەوە و وەکو سزادراوانی بادینان کە لە چاکسازی گەورانی ھەولێر زیندانی کراوین لێرە وەکو دیلی جەنگ مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت، بەرامبەر بە داواکردنی ھەر مافێك پێمان دەڵێن تۆ لەزیندان دایت خۆ لە فندەق نیت!!.

ئەو پێشێلکاریەی بەرامبەرمان دەکرێت ڕوندەکەینەوە:-

١-پێش چەند رۆژێك یەکێك لە ھاوڕێکانمان بەناوی "یوسف شەریف" لە پێش چاومان لەلایەن کەسێکی عەسکەری پۆستال لەپێ سوکایەتی پێکرا و بۆ ماوەی سەعاتێك کەلەپچەکرا و چەندین قسەی ناشرین و جنێوی پێدا.
٢- گوھدار زێباری کە رێککەوتی ٢٩-٨ لەلایەن لیژنەیەکی نەناسراوە وە بانگکرا داوای پێناسەی لێکردن بەلام خۆیان پێ نەناساندن لە ژورێکی تەنگ و نیمچە تاریك زۆر سوکایەتییان پێ کرد، لەسەر قسە و ھەلوێستەکانی و پەیوەندی کردنی بە رۆژنامەنوسانەوە و نوسینی گوتار و پەیام کە تاکە رێگان بە ھۆیانەوە گوزارشت لە حالی خۆیان بکەن بۆ ماوەی "٣٠" رۆژ  لە ژووری تاکە کەسیان کرد.
٣- دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی گوھدار و ھاورێکانی لە ژووری تاکە کەسی دووبارە سزادران و فڕێیان داوەتە ھۆلێکی دوور و تەنگ و دابرا و لە ھاوڕێکانی و تا ئێستا نازانن لەسەرچی دووبارە سزادراوە و ناشزانمێ ماوەی سزاکەی چەندە.
٤- گوێ نەگرتن لە داوا و فشارەکانی "یوئێن" کە لە (٢٢-٨) نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژووری تاکەکەسی چونە لای سزادراوان و بەڵێنی پێدان داوا لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی بکات گوھدار دەر بھێنن و بیگەرێنێتەوە بۆ لای ھاوڕێکانی، بەڵام نەك تەنها گوێیان پێ نەدا بەڵکو سزای زیاتریشیان دا.
٥- بەکارھێنانی یاسا لە دژمان و گەران بەدوای بیانوی نالۆژیکی بۆ تومەتبارکردنمان بە ماددەی یاسایی دیکە بە نمونە کردنەوەی کەیسێکی دیکە لەسەر ئێمە و ھاوڕێکانمان .
٦- دانانی کەسانی ئەمنی لەبەشە ھەستیارەکان، چاودێریکردن، ریکۆردکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانمان، سیخۆریکردن بەسەر ئێمەوە و سوڕانەوە بەدەوری ھاوڕێکانمان جێگای گومان و مەترسی ئێمەیە.
٧- نا ڕاستگۆیێ بەڵێن و قسەکانی ئەم چاکسازیە بەرامبەر بەزیندانیان بە گشتی و ئێمە بەتایبەتی گەورەترین کێشەی زیندانیانە و بە دەگمەن قسەی راست و قسەی کردار دەبینی.
٨- رێگریکردن لە پارێزەرەکانمان و لیژنەکانی مافی مروڤ و بەربەست دروستکردن بەرامبەر ئازادبوونی بە مەرج و ھاتنە ژوورەوەی کتێب و بەشداریکردنمان لە خۆل و سیمینار کە لە مافە ھەرە سەرەتاییەکانی ئێمەن.
٩- تێکەڵ کردن و پێوە نووساندنی سێ وەزارەت بە جەستەی ئەم چاکسازییەوە بووەتە ھۆی ھەلنەگرتنی بەرپرسیارەتی و سەر لە زیندانیەکان شێواندووە.

گوھدار زێباری بەناوی زیندانیانی بادینان
زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێر
١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟