ته‌ڤداپرێس راگەیاندنێکی سەربەخۆیە، کار بۆ دەرخستنی راستیی و تاوانی دەسەڵاتی ستەمکار دەکات

وتار

بازارگه‌رمی ئیمزاكه‌ی به‌ختیار عه‌لی یان ته‌مه‌نی له‌ زیندان؟!

(243 بینراوە)   | Friday, 10.14.2022, 07:20 PM |


بادینی \ سۆرانی
  ته‌واوی ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی سیاسی و سڤیل و مافی مرۆڤ شاهیدن كه‌ زیندانیانی بادینان زیندانیه‌كی ئاسایی نین و سیمبولی مه‌زلومیه‌ت و به‌هه‌ڵوێسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی باشووری كوردستانن كه‌ زوڵم و بێدادیه‌كی گه‌وه‌ره‌ له‌لایه‌ن سیسته‌مه‌ سه‌قه‌ته‌كه‌ی حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌یی ده‌رحه‌قیان كراوه‌. ئه‌گه‌ر كاك به‌ختیار ئیمزایه‌ك ده‌كاته‌ دیكۆراسیۆنی ته‌واوكه‌ری پشتگیری له‌ شۆڕه‌شگه‌رانی قه‌له‌می سه‌رده‌م، ئه‌وه‌تا ئه‌م گه‌نجانه‌ له‌پێناو سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ ته‌مه‌نیان كرده‌ به‌ ئیمزا. ئیمزاكه‌ی كاك به‌ختیار ئه‌و بۆشایی كه‌ له‌ته‌نشت مه‌زڵومیه‌تی سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ وێرانه‌ هه‌یبووه‌ پڕ ناكات به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م گه‌نجانه‌یه‌ كه‌ به‌ خوێن ئه‌م بۆشاییه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌.
له‌ده‌یان رومانی ئه‌م نوسه‌ره‌ به‌توانایه‌ یه‌كێكیان ده‌یتوانی له‌سه‌ر هه‌زاران تیرۆری ناجوامێرانه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌م وڵاته‌ بێت، له‌سه‌ر به‌سه‌دان ڕه‌ئوف و ئارام بۆ تا سۆران و سه‌رده‌شته‌كان، ده‌یتوانی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پێنوس به‌ده‌ستانه‌ بێت كه‌ به‌ ناجوامێرانه‌ له‌ قۆناغی ئه‌م 30 ساڵه‌ دا به‌ نامه‌ردانه‌ تیرۆركراون. یان له‌سه‌ر ناوی مه‌زڵومیه‌تی بادینان و ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ بێت كه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسیش نمونه‌ی نه‌بینرابوو.
ناردنی 5 نوسخه‌ی رومانی به‌نده‌ر فه‌یلی ئه‌نسیاتیفی كاك به‌ختیار نه‌بوو، ئه‌مه‌ له‌سه‌ر داواكاری خودی عه‌زیزانی گوانتانامۆی پارتی كراوه‌ كه‌ ڕای خۆم وابوو 15 نوسخه‌ی له‌م سێ كتێبه‌ی داواكراو بۆیان بكرین و بنێرین، (هه‌لبه‌ته‌ پێشتر داوام كرد بۆ 10 زیندانی، عه‌زیزانی شێلادزێش بنێرین به‌ڵام كه‌بینیم تا ئه‌و ئاسته‌ قه‌لسی هه‌یه‌ هه‌ركرا به‌‌ 5 زیندانی) زۆڕ به‌داخه‌وه‌ قه‌ت به‌هیچ شێوه‌ له‌توانای مادی مندا نه‌بوو ئه‌مكاره‌ بكه‌م. بۆیه‌ نه‌چار بووم په‌نام برد بۆ هه‌ندێ عه‌زیزی تر. ته‌نانه‌ت ئیمزاكه‌ش ئه‌نسیاتیفی كاك به‌ختیار نه‌بوو، به‌ پێشنیاری كاك هێمن مامه‌ند بڕیار درا به‌ ئیمزای كاك به‌ختیارئه‌م سێ به‌رگ كتێبه‌ بنێردرێت بۆ زیندان، كه‌ به‌ زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌ پێوه‌ خه‌ریك بوین تا ئه‌م داواكاریه‌ جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ زۆره‌ ملێ و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆڕ و چه‌ندین واسته‌ و هاتوچۆی ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند و هیممه‌تی كاك هێمن یه‌ك به‌رگ په‌سه‌ندكرا ئه‌ویش به‌ كردراوی نه‌ك به‌ پێشكه‌شكردن، كه‌واتا هه‌یوڵدانه‌كه‌ ته‌نیا له‌پێناو ئیمزاكه‌ی به‌ختیار عه‌لی بووه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئیمزای كاك به‌ختیاریان وه‌رگرتووه‌ ده‌زانن كه‌ كتێبی به‌ ئیمزا له‌ كتێبی تر نرخی گرانتربوو. من لێره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزم بۆ كاك به‌ختیارعه‌لی نه‌فره‌ت له‌و جۆڕه‌ ئیمزایه‌ ده‌كه‌م به‌ڕاستی.
ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كاك به‌ختیار به‌ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار سودی له‌م هه‌رێمه‌ بینی به‌ فرۆشتن و مه‌زایای ئه‌م كتێبانه، بۆچی پێنه‌ده‌كرا 150 كتێب یان 15 كتێب له‌و كتێبانه‌، قوربان به‌بێ ئیمزا، ببه‌خشێته‌ زیندان ؟! ئه‌وكاته‌ كێ پێ ده‌كرا ڕێگری لێی بكات؟!
ڕاستیه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌م دۆخه‌وێرانه‌كه‌ماندا ئاشكرا دیاره‌ كه‌ له‌حه‌دی ئێمه‌ی خه‌لكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نییه‌ رۆشنبیری سه‌رده‌ممان ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌مه‌ مێژووه‌ كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات پێگه‌ و بهای هه‌ر كه‌سایه‌تێكی خاوه‌ن گیانی به‌رپرسیاره‌تی له‌ چی ئاستێكدا بووه‌ نه‌ك ئیمزای زلی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری!
رۆشنبیری راستەقینەی ئەم سەردەمە ئەگیرێت، به‌نادادانه‌ به‌ساڵان سزاده‌درێت، ئەشکەنجەدەدرێت، ئەکوژرێت و دەربەدەر ئەکرێت، نه‌ك به‌ ئارامیه‌كی سه‌رانسه‌ری بڕۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به‌ ژیانێكی شاهانه‌ ڕومان بنوسێت و جارناجارێ سه‌ردانێكی وڵاته‌ وێرانه‌كه‌ بكات و له‌ڕه‌شبازاره‌كاندا فه‌خر و ئیمزا بفرۆشێته‌ خه‌لكی كوێر و كه‌ڕ و لال كراوی هه‌رێم و به‌ ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار بگه‌ڕێته‌وه‌ قه‌سره‌كه‌ی له‌ هه‌نده‌ران. رۆشنبیری راستەقینە ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌ خوێن و گیانیان وشه‌ بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌نوسن و به‌ ته‌مه‌نی دریژیان له‌ زیندانه‌كاندا ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. هیوادارم ڕۆژێك ئیمزای ئه‌م 5 عه‌زیزانه‌ ڕۆژێك به‌ به‌لاشی بگاته‌ به‌ر ده‌ستی به‌رێز به‌ختیار عه‌لی، بۆكه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ فێری سه‌خاوه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆناكبیری بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ پێنوسه‌ به‌تواناكه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌
---
بازارگه‌رمیا ئیمزا به‌ختیار عه‌لی یان ته‌مه‌نێ ل زیندانێ؟!

هه‌موو ناڤه‌ندێن جیهانی یێن سیاسی و سڤیل و مافێ مرۆڤ شاهدن كو زیندانیێن به‌هدینان نه‌ زیندانیێن ئاسایی نه‌ و سیمبولا مه‌زلومیه‌ت و ب هه‌ڵوێست بوونا ڤی سه‌رده‌می ل باشوورێ كوردستانێ نه‌، كو زوڵم و بێدادیه‌كا مه‌زن ژ ئالیێ سیسته‌ما سه‌قه‌تا حوكمڕانیا بنه‌ماڵه‌یی دڕاستا واندا هاتیه‌ كرن.
ئه‌گه‌ر به‌ختیار عه‌لی ئیمزایه‌كێ دهاڤێته‌ سه‌ر پرتوكه‌كێ كو پێگه‌ھ و ناڤێ خه‌ملاندیا وی دگه‌هینته‌ ته‌كۆزیا پشتگیریا ژ شۆڕه‌شگه‌رێن پێنوسێ سه‌رده‌مێ، ئه‌ڤه‌ ڤان گه‌نجا ته‌مه‌نێ خوه‌ كرنه‌ ئیمزا ژبۆ ڤێ ڕاستیێ. ئیمزایا كاك به‌ختیاری وێ ڤالاتیا كو ل كێله‌ك مه‌زلومیه‌تا سه‌رانسه‌ریا ڤی وه‌ڵاتێ وێران هه‌یی پڕ ناكه‌ت بڕاستی، ئه‌ڤه‌ ته‌مه‌نێ ڤان گه‌نجانه‌ كو ب خوین ڤێ ڤاڵاتیێ دادگریت.
ژ ده‌هان ڕومانێن ڤی نڤیسكارێ خوه‌دی شیان دكاریبوو یێك ژ وان پرتوكا لسه‌ر تیرۆرا نه‌جوامێرانه‌یا هزاران ڕۆناكبیرێن ڤی وه‌ڵاتێ با، لسه‌ر ب سه‌دان ره‌ئوف و ئارام بۆ تا سۆران و سه‌رده‌شتان با، دكاریبوو لسه‌ر ناڤێ وان هه‌موو مه‌زلومیه‌تێن به‌هدینانێ و وان هه‌موو زوڵم و بێدادیێن هه‌یی كو هه‌تا ل سه‌رده‌مێ به‌عسیان ژی نمونا وێ نه‌هاتبوو دیتن.
هناردنا 5 به‌رگێن ڕومانا به‌نده‌ر فه‌یلی ده‌سپێشخه‌ریا كاك به‌ختیار نه‌بوو، ئه‌ڤه‌ داخوازا وان خۆشتڤیێن دناڤا گوانتانامۆیا پارتیدا ئاسێ مایین بوو، كو بڕیارا من بخوه‌ ئه‌و بۆ 15 به‌رگ ژ سێ په‌رتوكێن داخازكریا وان عه‌زیزان ژبۆ وان بكڕین و ژبۆ 10 زیندانیێن به‌هدینان بنێرین، (یێن شێلادزێ ژی، لێ پشتی دیتنا ڤێ هه‌می قه‌لسیێ هه‌ر بوونه‌ 5 زیندانی) لێ زۆڕ مخابن قه‌ت ب چ ڕه‌نگه‌كێ د شیانا من یا مادی دا نه‌بوو ڤی كاری بكه‌م، ب پێشنیارا كاك هێمن مامه‌ند بڕیار هاته‌ گرتن ب ئیمزایا كاك به‌ختیار ژلاێ وی بخوه‌ڤه‌ ئه‌ڤ سێ په‌رتوكه‌ ژبۆ زیندانێ بهێنه‌ پێشكه‌ش كرن، كو پشتی سێ حه‌فتیان زێده‌تر پێڤه‌ مژول بۆین تا كو ئه‌ڤ داخوازیه‌ بهێته‌ جێبه‌جێ كرن، كو مخابن ب هه‌وڵ و پێكۆله‌كا زێده‌ و چه‌ندین واسته‌ و هاتن و چۆنا ناڤه‌ندا ڕه‌هه‌ند ل سلێمانیێ و ئیمه‌یل ناردنان و هه‌وڵدانێن كاك هێمن مامه‌ند ئێك به‌رگ هاته‌ په‌سه‌ندكرن، ئه‌و ژی ب كڕیاری نه‌ك ب پێشكه‌ش كرن. كه‌واتا هه‌ولدان تنێ پێخه‌مه‌ت ئیمزا وی بۆیه‌، هه‌تا ئه‌و به‌ڕێزێن ئیمزایا كاك به‌ختیاری وه‌رگرتین دزانن ئاگه‌هدارن كو په‌رتوكا ب ئیمزا ژ یا بێ ئیمزا بهاێ وێ گرانتر بوو.
ئه‌ز ل ڤێره‌ دگه‌ل هه‌موو ڕێز و حورمه‌تێن من ژبۆ كاك به‌ختیاری دبێژم هه‌ی نه‌فره‌ت ل وێ ئیمزایا ب وی ڕه‌نگی بیت بڕاستی!
لگۆری زانیاریان تنێ د قۆناغا یێك مه‌هێ دا كاك به‌ختیاری ده‌هان ده‌فته‌ر دولار سود ژ ڤێ هه‌رێمێ بینیه‌ ب فرۆتن و مه‌زایایێن دی یێن ڤێ په‌رتوكێ، بۆچی نه‌كاری 150 په‌رتوكان یان 15 په‌رتوكان ژ وان، بابۆ بێ ئیمزا، ببه‌خشیته‌ زیندانێ؟!
وی ده‌می كێ دكاری ڕێگریێ لێ بكه‌ت؟!
ڕاستی ئه‌ڤه‌یه‌ كو ل ڤێ ڕه‌وشا وێرانا مه‌ یا هه‌رێمێ، ئه‌شكه‌ره‌ دیاره‌ كو د ئاستێ  سه‌رده‌ما مه‌دا نینه‌ بڕاستی ڕۆناكبیرێن سه‌رده‌ما خوه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌ڤه‌ دیرۆكه‌ كو ده‌ستنیشان دكه‌ت پێگه‌ھ و بوهاێ هه‌ر كه‌ساتیه‌كێ خوه‌دی گیانێ به‌رپرسیاریێ د چ ئاسته‌كێ دابووه‌، نه‌ك ئیمزایه‌كا زیق یا سیسته‌ما سه‌رمایه‌داریێ!
ڕۆناكبیرێ ڕاسته‌قینه‌ێ ڤی سه‌رده‌می دهێته‌ گرتن، ب بێدادیانه‌ بساڵان دهێته‌ سزادان، دهێته‌ ئه‌شكه‌نجه‌كرن و دهێته‌ كوشتن یان ده‌ربه‌ده‌ركرن، نه‌ك ب ئارامیه‌كا  سه‌رانسه‌ریا خوه‌ بچیته‌ ده‌رڤه‌ی وه‌ڵات ب ژیانه‌كا پاشایانه‌ رومانا بنڤیسیت و ده‌م بۆ ده‌مێ بهێته‌ وه‌ڵاتی و ل ڕه‌شبازاراندا فه‌خر و ئیمزایان بفرۆشیته‌ گه‌لێ كه‌ڕ و كۆره‌ و ڵال كریێ هه‌رێمێ و ب ده‌هان ده‌فته‌رێن دۆلارا ڤه‌گه‌ڕیته‌ قه‌سرا خوه‌ ل ده‌رڤه‌ی وه‌ڵاتی.
ڕۆناكبیرێ ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سن یێن ب خوین و گیانێ خوه‌ په‌یڤا ژبۆ دیرۆكا نه‌ته‌وا خوه‌ دنڤیسن و ب ته‌مه‌نێ درێژا خوه‌ ل زینداناندا ئیمزاێ لسه‌ر دده‌ن. هیڤیدارم ڕۆژه‌كێ ئیمزایا ڤان 5 عه‌زیزان ب به‌لاشی بگه‌هیته‌ به‌ر ده‌ستێ ڕێزدار به‌ختیار عه‌لی ژبۆ كو وی به‌ڕێزی فێری سه‌خاوه‌تا دروستا ڕۆناكبیریێ بكه‌ن، دگه‌ل هه‌می ڕێزێن من ژبۆ پێنوسێ بهێزێ كاك به‌ختیار عه‌لی.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
دانیشتنی سەرۆکێکی نەخوێنەوار لەسەر مێژوویەکی پڕ لە درۆ
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟