وتار

جەلال تاڵەبانی شۆڕشگێڕ بوو یاخود بەکرێگیراوی حزبی بەعس بوو ؟؟

Monday, 12.05.2022, 01:10 PM


لەم بابەتەدا ڕاستیەکان بزانە
زۆر دەمێک بوو بە دوای خەباتی ژێر زەمینی جەلال تاڵەبانی وەک یەکێتیەکان ناوی دەبەن لە ساڵی ١٩٦٤ بۆ ١٩٦٩ دەگەڕام کە ساڵانێک بەر لە ئێستا بەرچاوم کەوتبوو کە تیایدا جەلال تاڵەبانی دوای جیابونەوەی لە مەلا موستەفا و دواتریش انشقاقی لە پارتی بو بە پیاوی حزبی بەعس کە ئەو دەم پێی دەوترا جاشی ٦٦ ... بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری کە بەروارەکەی بۆ ساڵی ١٩٩٧ دەگەڕێتەوە و لە ١٢٨ لاپەڕە پێکدێت کە باس لە پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کورد دەکات لە ساڵانی ٢٠ تا بوون بە سەرۆکی عێڕاقی تاڵەبانی لە بەڵگەنامەکەدا کە زۆر زانیاری و نهێنی سەرانی کوردی تیدایە لە قازی محمدەوە تا تاڵەبانی و پەیوەندیەکانی بارزانی و ڕووسیا وبارزانی و ساواکی ئێران وبارزانی و مۆسادی ئیسرائیل و بارزانی و CIA ,و تاڵەبانی و ئێران و تورکیا و ئەمریکا هەروەها باس لە پلانگێڕیەکان و فرۆشتنی کورد و پ.ک.ک بە تورکیا کە لە بابەتێکی دی بڕی ئەو پارەیەی تاڵەبانی و بارزانی لە پای شەڕکردنیان بۆ تورکیا لەکەڵ پ.ک.ک وەریان گرتوە لە ساڵی ١٩٩٢ باس دەکەم ، بەڵام لەم بابەتەدا باسی ساڵە ونبوەکانی مێژووی تاڵەبانی دەکەم لە ساڵانی ١٩٦٤ تا١٩٦٩ کە یەکێتیەکان دەڵێن خەریکی ڕێکخستن و خەباتی ژێرزەمینی بوە بەڵام ڕاستی ئەو مێژووە بەو شێوازە نیە بەڵکو جەلال تاڵەبانی بوە بە پیاوی حزبی بعس کە لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە دەڵێت ...

کاتێک عێڕاق لە جەنگدا بوە لە گەڵ موستەفا بارزانس و ئێران هەر ئەوکات عێڕاق بە هەواڵی جیابونەوەی تاڵەبانی لە بارزانیان زانیبوو وە دەشیان زانی کە تاڵەبانی طموحی ڕابەرایەتی هێزە کوردیەکانی هەیە و لەهەمانکات عێڕاق بە پلان و پەیوەندیەکانی مەلا مووستەفا و شای ئێرانی زانیبوو دژ بە عێڕاق هەر بەو هۆکارە و بۆ دامرکاندنەوەی خواستەکانی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عێڕاق و ئاژاوەنانەوە لە عێڕاق پەیوەندیان کرد بە تاڵەبانی بەوەی هێزێکی بۆ دەکەنەوە و هەموو پاڵپشتیەکی دارایشی پێشکەش دەکەن و لەهەمانکات چەک و جبەخانەی بۆ دابین دەکەن و پێشیان ڕاگەیاند کە لەکاتی هێرشکردن و دەستپێکردنی شەڕی لەکەڵ بارزانی هێزی سەربازی عێڕاقی پاڵپشتی دەکات وەک لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە تاڵەبانی ئەمە بە هەلێکی زێڕین دەبینێت بۆ دەستبەسەراگرتنی دەسەڵات و لێسەندنەوەی دەسەڵاتی نوێنەرایەتی کورد لە بارزانی بۆیە ڕازی دەبێت و دەبێت بە یەکێک لە بە کرێگیراوەکانی حزبی بعس وەک چۆن لە بەرامبەردا مەلا مووستەفا بوە بە بەکرێگیراوی ساواکی ئێرانی و مۆسادی ئیسرائیلی . لە بەشێکی دی بەڵکەنامەکەدا هاتوە کە دوای مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکەی تاڵەبانی لەلایەن حکومەتی عێڕاقی و دابینکردنی چەک و بڕینەوەی مووچە بۆ تاڵەبانی و هێزەکەی جەنگی نێوان تاڵەبانی و بارزانی دەستپێدەکات بارزانی بە پاڵپشتی ئێران و تاڵەبانی بە پاڵپشتی عێڕاق کە تیایدا ٦٠ هەزار سەربازی عێڕاقی بۆ پاڵپشتی تاڵەبانی و لێدان لە بارزانی ئامەدەکرا ئێرانیش بە تۆپ و فڕۆکە بۆ لێدان لە هێزەکەی عێڕاق و تاڵەبانی خرایە ئامادە باشیەوە ،لێرەدا ناچمە ناو ناوەڕۆکی شەڕەکە ئەوەی لەلام گرنگە و ڕونی بکەمەوە ئەوەیە نە بارزانی باوکی نەتەوەیی کوردە و نە تاڵەبانی خەباتی ژێر زەمینی کردوە دژی داکیرکەر و دوژمنان بەڵکو هەردوو کەسایەتیەکە جگە لە نۆکەر و بەکرێگیراو زیاتر هیچی تر نەبوون و ئەم بەڵگەنامەیە مێژوویەکی ڕەشی شێوێندراوی سەرانی کورد ڕاست دەکاتەوە وەک هەر مێژویەکی تری شێوێندراوی نوسراو کە بە کرێگیراو و سیخوڕەکانیان کردوە بە پاڵەوانی نیشتیمانی ..!!!


بەڵگەی یەکەم: باس لە کردنەوەی فەوجێک بۆ تاڵەبانی لەلایەن حزبی بەعس و حکومەتی عێڕاقی


بەڵگەی دووهەم : پاڵپشتیکردنی تاڵەبانی لەلایەن حکومەتی عێڕاقیەوە بە ٦٠ هەزار سەرباز و جێگیرکردنیان لە دەوروبەری سلێمانی بۆ لێدان لە موستەفا بارزانی




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟