لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ژنکوشتن و ئەو ئازادییەی بە ژن دراوە !

Sunday, 11.13.2022, 12:08 PM


دیاردەی ژنکوشتن لەکۆمەڵگەی ئێمەدا دیاردەیەکی سیاسی ،کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژی، کەلتورییە، هەر جارە و دەموچاوێکی نوێی تری ژنکوژ دەبینیین، من نازانم کێ وتوویەتی پیاو (باوک ،برا ،هاوسەر) خاوەنی ژنە و هەرکاتێ ویستی ئەتوانێ بە کفنەوە ڕەوانەی گۆڕستانی بکات؟ ئەم دیاردەیە ئیجگار ناشیرین و قێزەونە و ماڵەکان پەناگەیەک نین بۆ ژنان هەر پیاوێک لە شەرواڵی خۆیدا جەلادێکە بۆ ژنێک وکاتێکیش دەیکوژێت هەم خۆی هەم کەسوکارەکەی پاکانە بۆ فەزاحەتەکەی دەکەن . لەچەند رۆژی ڕابردوودا چەندین ژن بونەتە قوربانی و لە گوندەکەی مندا بەهۆی هەڵەیەکی ئەخلاقییەوە پیاوێک ژنێک دەکوژرێت و ماڵی دوو ژنی تریش وێران دەبێت و لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە تەڵاق دەدرێن، لەکاتێکدا هیچکام لەم ژنانە تاوانبار نەبوون ، سەیرو سەمەرە لێرەدایە کە حکومەتی هەرێم ژنکوژەکەی پاراستووە و نان و گۆشتی دەداتێ لە زیندان و دوای چەند رۆژ یان مانگێک ئازاد دەکات و بەبێ ئەوەی هیچ سزایەک لەسەر شەرەف وەربگرێت ! مەگەر هەر خودا خۆی بزانێت پێش کوشتنی ژنەکەی چ سزایەکی رۆحی دابێت ! هیچ مرۆڤێک بێ کەموکوڕی نییە و مرۆڤ هەتا هەڵە نەکات فێر نابیت ، بەڵام هەڵەی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالاریدا خراپ بە سەریدا شکاوەتەوە کۆتاییەکەیشی مەرگ بووە ، تاوانی ژن ژنبونەکەی نییە و زۆرجاریش ئەوانەی ژنەکان تاوانبار دەکەن خودی ژنانن ، تاوانەکە دیاردەیەکی کلتورییە کە نەریت دایهێناوە لە کۆمەلگای پیاوسالاریدا و هەڵەی ژنان قورس وەرگیراوەو بەشێکی ئەم قورسبوونە نەریتێکی سەپێنراوی خێڵەکییە کە ژن دەکاتە قوربانی . لە هەرێمی کوردستان هیچ مرۆڤێک وەک ڕەگەزێکی ئازاد نابینرێت و ئازادی نێر و مێ لە قاڵب دراوە ، لەپاڵ ئەمەشدا هەیمەنەی حیزب بەسەر نێرو مێ و هەیمەنەی مێنتەڵیەتی خێڵ و پیاوسالاری بەسەر ژنان رەنگیداوەتەوە ، تێناگەم و ئەو ئازادیەی باسی لێوەدەكرێ كە گوایە بەژن دراوە چییە؟! لە کاتێکدا کێشەکانی ژنان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، هەموو ئەو ڕێکخراوو شەڵتەرانەی کە بانگەشەی بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکەن هیچ بەرنامەو پرۆژەیەکیان بۆ مافەکانی ژنان پێ نییە و بەشێکی زۆرم ئەم ڕێکخراوو شەڵتەرانە بۆ مەرامی پیاوەکان کاردەکەن و ژن دەکاتەوە بە ئامرازێک بۆ هێنانەدی مەرامی پیاوەکان !

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟