ته‌ڤداپرێس راگەیاندنێکی سەربەخۆیە، کار بۆ دەرخستنی راستیی و تاوانی دەسەڵاتی ستەمکار دەکات

وتار

ژیان و كه‌سایه‌تیا ئه‌یاز كه‌ره‌م رۆژنامه‌ڤانێ كو بێ ناسنامه‌ هاتیه‌ سزادان

(170 بینراوە)   | Sunday, 10.23.2022, 06:40 PM |


بادینی - سۆرانی

ئه‌ڤه‌ تراژدیاترین چیرۆكا ڕۆژنامه‌ڤانه‌كێ باشوورێ كوردستانێ یه‌
-ئه‌و ڕۆژنامه‌ڤانێ ژ لاێ هێزێن ئه‌منی یێن پارتی ل دهۆكێ ب ده‌هان جار ڕوبه‌ڕوێ گرتن و ئازا و ئه‌شكه‌نجه‌یان بووه‌ و تا ڕاده‌كێ سنور لسه‌ر هاتیه‌ دانان كو كرێكاری ژی لێ بهێته‌ قه‌ده‌غه‌كرن.
-مه‌دیاكار ئه‌یاز كه‌ره‌م ڕه‌شید ل ساڵا 1986 ل گوندێ به‌رچێ ل ده‌ڤه‌را نهێلێ سه‌ر ب قه‌زا ئامێدیێ ل خێزانه‌كا پارتی ژ دایك بووه‌
-ل ڕه‌ڤا گشتی ل ساڵا 1988 ل ده‌مێ كۆمكوژیێن ڕژێما به‌عس ماڵباتا ئه‌یازی به‌ر ب ئیرانێ كۆچبه‌ر دبن و ل ئۆردیگا زێوه‌ ل ڕۆژهه‌لاتێ كوردستانێ ئاكنجی دبن.
-پشتی سه‌رهلدانا ساڵا 1991ێ دیسا دڤه‌گه‌رنه‌ كوردستانێ و ل گوند و وارێ خوه‌ ئاكنجی دبن.
-كه‌ره‌مێ بابێ ئه‌یازی دناڤا ڕێزێن پێشمه‌رگادا درێژیێ ب كار و خه‌باتێن خۆ یێن چه‌كداریێ دده‌ت و ئه‌یاز ژی درێژیێ دده‌ته‌ خوه‌ندنا خوه‌ لێ ژبه‌ر بێباوه‌ریا لهه‌مبه‌ر سیسته‌می خوه‌ندنا هه‌یی ل قۆناغا ناوه‌ندی ده‌ست ژ خوه‌ندنێ به‌ردده‌ت.
-ئه‌یاز كه‌ره‌م ئێك ژ وان گه‌نجانه‌ یێن كو چ جارا ل دیف مادیه‌ت و پله‌ و به‌رژه‌وه‌ندیا خوه‌ یا كه‌سۆكی نه‌بووه‌ و به‌رده‌وام ب سینگه‌كێ به‌رفره‌ و فیداكارانه‌ به‌شداری چالاكیێن مه‌ده‌نیانه‌ ل به‌هدینان بووه‌.
-سه‌ره‌رای ڤێ كو لناڤ بنه‌ماڵه‌كا سه‌ر ب پارتی مه‌زن دبیت لێ گه‌نجه‌كێ هشیار و پڕی جۆش بووه‌ كو به‌رده‌وام هه‌وڵا پێشخستنا خوه‌ دایه‌ ل بیاڤێ په‌روه‌رده‌یی و پێشخستنا ئاستێ رۆناكبیریێ.
-د هه‌مانده‌مدا به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌لاتێ ب هه‌لوێسته‌كێ چاڤنه‌ترس ل بوارێ ڕۆژنامه‌ڤانی و گیانێ به‌رپرسیاریێ به‌رامبه‌ر هه‌ر ره‌نگێ هێرشێن داگیركاریێن سه‌ر كوردستانێ و گه‌نده‌لی و پێشێلكاریێن لسه‌ر مافێ گه‌لێ هه‌رێمێ ژلاێ پارتی ب هه‌لویسته‌كێ مه‌ده‌نیانه‌ و ڕۆژنامه‌ڤانی خوه‌دی بڕیار بووه‌، له‌وا ژی هه‌ر دته‌مه‌نێ گه‌نجاتیێ دا ل ساڵا 2009 ێ وێڤه‌ دبیته‌ ئێك ژ چالاكڤانێن سڤیلێن مه‌یدانی و هه‌ری به‌رچاڤ ل بادینان. له‌وا ب به‌رده‌وامی ژلاێ پارتی دگه‌ڤیته‌ بن چاڤدێری و ئابلۆقه‌یان.
-جدایی ڕێگریێن لسه‌ر كارێ وی یێ مه‌دیایی، ڕێگری ل كاركرنێن وی یێ ئازاد ژی دهێته‌ كرن تا ئاسته‌كێ كو هنده‌ك جارا ده‌مێ هایدار دبوون ئاسته‌نگی و ڕێگری ژبۆ كرێكاریا وی ژی دهاتنه‌ دروست كرن. ئه‌یاز كه‌ره‌م گه‌له‌ك جارا ب هه‌ولا ده‌ستهه‌لاتێ ژ ئالیێ گڤاشتنێن جڤاكی ژبۆ ته‌سلیم گرتنا وی بێ پشتگیری ژ هه‌ر لایه‌كێ دمینیت، له‌ورا ئیدی ئه‌یاز ب تنێ مانێ و بێ هه‌ر ڕه‌نگێ داهاته‌كێ لسه‌ر خوه‌ڕاگری و داكۆكیكرنا ل هه‌مبه‌ر ئازار و دژواریێن ژیانێ زێده‌تر فێری یاخیگه‌ری و ئیرادا بهێز دبیت.
-یه‌كه‌م پێنگاڤا ئه‌یاز كه‌ره‌م یا جیهانا ڕۆژنامه‌ڤانیێ ڤه‌دگه‌ڕیته‌ ساڵا 2012 ێ كو وه‌ك په‌یامنێرێ ڕۆژناما رۆژنامه‌ ده‌ست ب كارێ ڕۆژنامه‌ڤانیێ دكه‌ت.
-ل هه‌مان ساڵێ د پێنگاڤه‌كا دی یا ڕۆژنامه‌گه‌ریێ دا ل كه‌نالێ (كی ان ان) وه‌كو په‌یامنێر كاردكه‌ت.
‌-ل ده‌سپێكا ساڵا 2014ێ و ل ده‌می هێرشا داعش بۆ سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ وه‌ك ڕۆژنامه‌ڤانه‌كێ به‌ریێن سینگێ شه‌ڕی وه‌كو په‌یامنێر ل كه‌نالێ (ن.ار.تی) پێشهاتێن شه‌ڕی ڤه‌دگۆهێزیت و ل هه‌ر یێك ل شنگال و پشتی وێ ژی ل كۆبانێ به‌رده‌وامی دایه‌ كارێن ڕۆژنامه‌ڤانی، كو ئه‌یاز ل وی ده‌می ژ ئیكه‌م په‌یامنێرێن هه‌ری ب جه‌رگێن هه‌رێمێ بووه‌ كو كاری ل وان ده‌مێن دژوارێن شه‌ڕیدا بگه‌هیته‌ جهێن هه‌ری مه‌ترسیدارێن سینگێ شه‌ڕێ لهه‌مبه‌ر داعش ژبۆ كارێن مه‌دیایی.
-ئه‌یاز كه‌ره‌م د چه‌ندین ۆلێن ڕاهێنانێ دا به‌شداری كریه‌ كو ژ وانا ل ساڵا 2015 ێ ل باژێرێ سلێمانیێ بۆ ماوێ مانگه‌كێ ل خۆلا "فۆكس ئه‌كادمی" دگه‌ل ده‌هان مه‌دیاكارێن دی یێن كوردستانێ به‌شداری د ڤێ خۆلا ڕاهێنانا ڕۆژنامه‌ڤانیێ دا كریه‌.
-ئه‌یاز كه‌ره‌م ژی وه‌ك زۆڕینه‌یا ڕۆژنامه‌ڤانێن به‌هدینان ڕوبرووی دژواریێن ڕێگریا ل كارێ ڕۆژنامه‌ڤانیێ ل به‌هدینان بویه‌، لی دكارین بێژین ئه‌یاز ئه‌و ڕۆژنامه‌ڤانه‌ یه‌ كو ل به‌هدینان لژێر گڤاشتنێن پارتی سه‌رسه‌خت ترین ز پڕئازارترین قۆناغێن كارێ ڕۆژنامه‌ڤانیێ و ژیانی ده‌ربازكرینه‌.
-ژ ئه‌گه‌را داكۆكی و پیداگریێن ئه‌یاز كه‌ره‌م ل پێنگاڤێن ڕۆژنامه‌گه‌ریا خوه‌ و جوداتیا هزرزبیران ب ده‌هان جار ژ لاێ ده‌زگایێن ئه‌منی یێن پارتی ڕوبه‌روی گه‌ف و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان و ئابلۆقه‌یێن توند دبیت.
-ل ساڵا 2013 ده‌مێ ئه‌یاز بۆ كه‌نالێ (ان.ار.تی) ڕۆمالا خرڤه‌بۆنه‌كێ دكه‌ت ل به‌رامبه‌ر یێك ژ كۆمپانیێن گرێدای به‌رپرسه‌كێ پارتی پێخمه‌ت پێشێلكرنا مافێ كرێكاران و نه‌دانا موچه‌یێن وان، ئه‌یاز كه‌ره‌م دگه‌ل تیما خوه‌ ڕوبه‌روی هێرش و توندیان دبیت و سه‌ره‌رای سكالایا یاسایی و ناسینا تۆمه‌تباران لێ سكالا ئه‌یاز كه‌ره‌م بێ ئه‌نجام دمینیت و دیسان یاسا نكاریت به‌رگریێ ل مافێ ئه‌یاز بكه‌ت.
-ل سالا 2016 ێ ده‌مێ بۆ سێیه‌مین جار ده‌ربازی سنورێ ڕۆئاڤاێ كوردستانێ دبیت دیداره‌كا ڕۆژنامه‌ڤانی دگه‌ل ئالدار خه‌لیل هه‌ڤسه‌رۆكێ وی ده‌می یێ ته‌ڤده‌م ل ڕۆژئاڤا رێك دخیت لسه‌ر ئالۆزیێن سنورێ ده‌روازا سێمالكا كو ل وی ده‌می ل قۆناغێن هه‌ری دژوارێن به‌رخودانا لهه‌مبه‌ر تیرۆرێ بوو ژ لاێ پارتی ڤه‌ ده‌رگه‌هین سنورێن هه‌رێمی لسه‌ر ڕۆژئاڤا هاتبۆنه‌ گرتن، ڕاسته‌وخۆ پشتی ڤه‌گه‌ریانا ئه‌یازی ژ ڕۆژئاڤا ژ لاێ هێزێن ئه‌منی یێن پارتی دهێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن و نێزیكی 10 ڕۆژا ل ئاسایشا دهۆكێ ب نێزیكاتیه‌ك نامرۆڤانه‌ دهیته‌ زیندانكرن. د هه‌مانده‌مدا ده‌ست بسه‌ر ناسنامه‌یا وی یا عێراقی و كارتا ده‌نگدانێ و هه‌می كه‌لۆپه‌لین وی یێن ڕۆژنامه‌ڤانیێ دا دهێته‌ گرتن كو ئه‌ڤ تشته‌ تا نوكه‌ ژی نه‌هاتینه‌ ڤه‌گه‌ڕاندن، له‌ورا هه‌ر ژ ساڵا 2016ێ تا نوكه‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م بێ ناسنامه‌ و بێ كارتا ده‌نگدانێ نه‌ شیانێن ده‌ركه‌ڤتنا ژ باژێڕێ دمینیت و نه‌ ژی یا به‌شداریا ل ده‌نگدانێ.
-هه‌رچه‌نده‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م ل ڕێیا یاسایی ل رێكه‌ڤتی 23�52016 بڕیارا دادگه‌هێ دستینیت ژبۆ وه‌رگرتنا كه‌لۆپه‌لێن خوه‌ یێن ڕۆژنامه‌ڤانی و ناسنامێن خوه‌ ژ ده‌ستێ ئاسایشا دهۆكێ لێ بڕیارا دادگه‌هێ ژ لایێ ئاسایشا پارتی دهیته‌ پێشێلكرن و دادگه‌ھ ل هه‌مبه‌ر ئاسایشا پارتی ب بێده‌ستهه‌لاتی و بێ بڕیار دمینیت.
-ل ده‌سپێكا ساڵا 2019 ێ گه‌رماهیا هه‌وڵدانا خرڤه‌بۆنه‌كێ ژبۆ پشتگیریا ل خۆپێشاندانێن شێلادزێ ل دهۆكێ ئه‌یاز كه‌ره‌م دگه‌ل ده‌هان چالاكڤان و ڕۆژنامه‌ڤانێن دی ل سه‌نته‌رێ دهۆكێ دهێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن و لگۆری مادا 156ێ یا یاسا سزادانا عراقی ب تاوانا تێكدان و خیانه‌تا نیشتمانی ئه‌یاز و هه‌ڤاڵێن خوه‌ دكه‌ڤیته‌ به‌ر سینگێ وێ دادگه‌ها كو چ جارا نه‌كاریبوو به‌رگریێ ل مافێ ڕه‌وا و پێشێلبویی یێ ئه‌یازی بكه‌ت.
-پشتی ماوێ 20 ڕۆژان كۆمه‌له‌ك چالاكڤان و ڕۆژنامه‌ڤان دهێنه‌ ئازادكرن كو ئه‌یازكه‌رم ژی ئێك ژ وان بۆ، كو ل ئئڤارا هه‌مان ڕۆژێ ئه‌یاز كه‌ره‌م د داخویانیه‌كا خوه‌ یا ژبۆ كه‌نالێ (ك.ن.ن) دا ده‌ربڕینه‌كا بوێرانه‌ ژ وان تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌یێن ده‌زگایێن ئه‌منی یێن پارتی دگه‌هینته‌ به‌ر چاڤێ ڕایا گشتی، له‌ورا پێخه‌مه‌تی وێ لیدوانێ ل سه‌به‌یا وێ ڕۆژێ دیسا ژلاێ ده‌زگایێن ئه‌منیڤه‌ دهێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن و ئه‌شكه‌نجه‌كرن. پشتی ماوێ 42 ڕۆژا ژ ئه‌گه‌را ده‌نگڤه‌دانه‌كا زێده‌ڕایا گشتی لسه‌ر ئاستێ ناڤخوه‌یی و ناڤده‌وله‌تی ئه‌یاز دگه‌ل هه‌ڤاڵێن خوه‌ یێن دی پێكڤه‌ ب كه‌فاله‌ت دهێنه‌ ئازادكرن.
-ل گیروگرفتێن خۆپێشاندانێن مامۆستا و كارمه‌ندێن دهۆكێ یا ل سالا 2020 ێ كو ژ ئه‌گه‌را نه‌دانا موچه‌ ببۆ ئه‌گه‌را نه‌ڕازیبۆنه‌كا به‌رفره‌ھ و هه‌م ژی تۆره‌بوونا هنده‌ك به‌رپرسێن پارتی ژ ڤان نه‌ڕازیبوونان ل دهۆكێ وی ده‌می فه‌رهاد ه‌تروشی پارێزگارێ دهۆكێ ل پرێسكۆنفرانسه‌كا ڕۆژنامه‌ڤانیدا ڕاسته‌وخۆ ئه‌یاز كه‌ره‌می ب گه‌فه‌ك ل سه‌ر حكومرانیا خوه‌ بناڤ دبه‌ت و دبێژیت: "بیمنه‌تم ژ ئه‌یاز كه‌ره‌مه‌كی كو بخازیت ببیته‌ حوكمڕانێ دهۆكێ" ب ڤێ گۆتنا پارێزگارێ دهۆكێ ئاستا تڕسا ده‌ستهه‌لاتا پارتی ل گه‌نجه‌كێ بێ كار و داهات لێ خوه‌دی هه‌ڵوێست یێ وه‌كو ئه‌یاز كه‌ره‌م ل به‌هدینان دادنیته‌ به‌ر چاڤێ ڕایا گشتی.
-ده‌زگاێێن ئه‌منی یێن پارتی ل دهۆكێ ده‌ستا ژ ئه‌یازی به‌رناده‌ن و ل ڕێكه‌ڤتی 22102020 ل ئه‌نجاما ئۆپه‌راسیۆنه‌كا ڕه‌شبگیری دا ژ لاێ هێزێن تایبه‌تێن سه‌ر ب ده‌زگاێ پاراستنا پارتی دیسا ئه‌یاز كه‌ره‌م ل مالا خوه‌ ب ده‌ست و چاڤێن گرێدایی به‌ر ب جهه‌كێ نه‌دیارڤه‌ دهێته‌ ڕه‌ڤاندن، دوماهیێ دگه‌ل هه‌ر ئێك ژ گۆهدار زێباری، هاریوان عیسا، شڤان سه‌عید، به‌ده‌ل به‌رواری و ئۆمێد به‌رۆشكی دهێنه‌ گوهه‌ستن بۆ زیندانا تاكه‌كه‌سی ل ئاسایشا گشتی یا هه‌ولێرێ.
- ل ئاسایشا گشتی دیسا ئه‌یاز روبه‌روی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان و لێكۆلینه‌كا دژواریا ئاسایش و پاراستنێ دهێته‌ كرن و 52 ڕۆژان ل زیندانا تاكه‌كه‌سیدا دهێته‌ ڕاگرتن. پشتی ماوێ 4 مه‌هان ئه‌یاز كه‌ره‌م دگه‌ل 6 ژ هه‌ڤاڵێن خوه‌ هه‌ر ئێك ب شێوه‌كا جودا د چارچۆڤا ره‌وشه‌كا ئه‌منی یا دژواردا دئێخنه‌ به‌ر دادگه‌ها هه‌ولێرێ و ب بڕیاراه‌كا سیاسی و ئه‌منی ب هه‌ناسه‌كا تۆلڤه‌كرنێ هه‌ر ئێك ژ وان ب شه‌ش ساڵان دهێنه‌ سزادان جودای ئۆمێد به‌رۆشكی و به‌ده‌ل به‌رواری كو پشتی وێ هه‌ر ئێك ب دوو سالان دهێنه‌ سزادان.
-هه‌ڤده‌م دگه‌ل ڤێ بالیۆزێ ئه‌مریكا ژ ئه‌گه‌را بێمیناك بوونا بارودۆخێ دژوار یا ژیانا ئه‌یاز كه‌ره‌م بڕه‌نگه‌كێ حێبه‌تمایی سۆزا دیڤچۆنا لسه‌ر كه‌یسا ئه‌یاز كه‌ره‌می دده‌ت.
لسه‌ر سزادانێ دیارترین تۆمه‌تێن ژبۆ ئه‌یاز كه‌رم هاتینه‌ دروست كرن ئه‌ڤه‌ بۆن:
1-گهاندنا زانیاریێن ڕۆژنامه‌ڤانی ل سنورێ ئامێدیێ بۆ به‌رده‌ستێ مه‌دیاكار شێروان شێروانی
2- به‌ڵاڤكرنا دیدارا نڤیسكارێ ئه‌مریكی مایكل ڕۆبن ل مه‌دیا جڤاكی یا فیسبۆكێ كو د دیدارا خوه‌ دا گۆتبۆ: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نه‌ك دوژمنێ كوردا بیت ئه‌و دۆستێ پارتی و بنه‌ماڵا بارزانییه‌"
3- گهاندنا زانیاریێێن ڕۆژنامه‌ڤانی بۆ گۆڤارا فۆكسا ئه‌ڵمانی لسه‌ر گه‌نده‌لیا به‌رپرسێن پارتی و دلشاد بارزانی. كو لگۆری ده‌ربڕینێن ئه‌یاز كه‌ره‌م وی چ په‌یوه‌ندیه‌ك دگه‌ل ڤێ گۆڤارێ نینه‌ و ناناسیت، دبێژیت ئه‌ڤه‌ ئێك ژ سناریۆیێت سه‌قه‌ت و بێ به‌لگه‌یێن ده‌زگایێن ئه‌منی یێن پارتینه‌ كو ب به‌رده‌وامی ل سه‌ر گومانێن خوه‌ به‌لگا ژبۆ تۆمه‌تباران دڤه‌هینن.
4- به‌ڵاڤكرنا گۆتاره‌كێ ل ماڵپه‌ڕێ (ان.ار.تی) ب سه‌ردێڕا: ئه‌رێ پارتی ل كیژان تایپێ گه‌نجان تۆڕه‌یه‌؟"
5- به‌ڵاڤكرنا زانیاریان لسه‌ر تیرۆرا شۆره‌شگه‌رێ ڕۆژهه‌لاتێ كوردستانێ سلێمان موعینی
6-چه‌ندین نڤیس لسه‌ر خیانه‌تا 31ێ ئاب
7- به‌لاڤكرنا نڤیسه‌كێ لسه‌ر چه‌وانه‌تیا كۆمكرنا كڕینا ده‌نگان ل هلبژاردنان ژ لاێ پارتی ب شێوازێ فه‌ئۆدالی و سه‌رۆك عه‌شیران.
8- گفتوگۆ و شرۆڤه‌یا ئه‌یاز كه‌ره‌م ل سالا 2019 ێ بۆ ڕێكخراوا (سی پی تی) ل سه‌ر ناڤه‌رۆكا وان پێشێلكاریێن مافێ مرۆڤ ژ لاێ پارتی ل قۆناغێن لێپڕسین و لێكۆلین و دادگه‌هكرنا ده‌سته‌سه‌ركریان كو ب ئه‌شكه‌نجه‌ و شێوازه‌كێ نامرۆڤانه‌ سه‌ره‌ده‌ری دگه‌ل وان هاتیه‌ كرن. د ڤێ گفتوگۆیێ دا ئه‌یاز كه‌ره‌م كه‌یسا گرتنێ ب سیاسی بناڤ دبه‌ت و پارتی ژی حزبه‌كا نادیموكراسی و سناریست د بیاڤێ دروستكرنا به‌لگه‌یاندا دده‌ته‌ دیاركرن كو به‌رده‌وام ب ده‌ستوه‌ردانا د كارۆبارێن دادگا و گشت ده‌زگایێن دی به‌لگه‌یێن سه‌خته‌ بۆ تۆمه‌تباران دڤه‌هینیت.
پشتی به‌رده‌وامیا گڤاشتنێن جۆر بجۆرێن ناڤخوه‌یی و ناڤده‌وله‌تی ل سه‌ر سزادانا نه‌دادوه‌رانه‌یا گرتیێن به‌هدینان و به‌یانناما نێزیكی 15 ڕێكخراوێن مافێ مرۆڤ و ناڤده‌وله‌تی و شه‌ش كۆنسولخانه‌یێن جیهانی ماوێ سزادانا ئه‌یاز كه‌ره‌م و هه‌ڤاڵێن وی 60% هاته‌ كێم كرن ژلاێ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ.
ئه‌یاز كه‌ره‌م كو نوكه‌ دناڤا زیندانا بناڤ چاكسازیا هه‌ولێرێ سزاێ خوه‌ یێ سه‌پاندی دبۆرینیت ب به‌رده‌وامی تا نوكه‌ ژی ژلاێ ئیدارا زیندانێ ب سه‌ره‌ده‌ریه‌كا سیاسیانه‌ ڕوبه‌روێ هه‌ر ڕه‌نگێ ڕێگری و ئابلۆقه‌ و پێشێلكاریان دبیت و ژ مافێ خوه‌ندن و به‌شداریكرنا ل خۆلێن ڕاهێنانان و بینینا پارێزه‌ران دهیته‌ بێبه‌ش كرن و سه‌ره‌ده‌ریه‌كا وه‌ك دیله‌كێ شه‌ڕی دگه‌لدا دهێته‌ كرن. ئه‌ڤه‌ ژی ڕاستیا ئاستا ڕك و كین و ڕویێ ڤه‌شارتیێ پارتی و ده‌زگایێن ئه‌منی یێن بنه‌ماڵا بارزانی دده‌ته‌ ئه‌شكه‌ره‌كرن كو تا چ ئاسته‌كێ كینا وان لهه‌مبه‌ر ئه‌یاز و هه‌ڤاڵێن وی زێده‌یه‌ كو هه‌تا پشتی سزادانێ ژی هه‌تا نها ئه‌ڤ رك و كین هێژی به‌رده‌وامه كو ئه‌ڤه‌ ژی دده‌ته‌ سه‌لماندن كانێ تا چ ئاسته‌كێ به‌رامبه‌ر خۆراگری و ئیراده‌یا پۆلایینا گرتی و غه‌درلێبۆیێن به‌هدینان ڕه‌زیل و بێ هێزن.
ڤیدیێکی دیکۆمێنتاری بە زاراوەی سۆرانی لەم لینکەدا ببینە
https://youtu.be/DgBAC55TDLY
-----------------------------------------------
سۆرانی

ژیان و كه‌سایه‌تی ئه‌یاز كه‌ره‌م كه‌ به‌بێ ناسنامه‌ سزادرا
تراژیدیترین چیرۆکی ژیانی رۆژنامەنوسێک لە باشوری کوردستان
• ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پارتی له‌ دهۆك به‌ده‌یان جار ڕووبەرووی گرتن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ بۆتەوە و ته‌نانه‌ت كرێكاریشی لێ قەدەغە كرابوو.
• میدیاكار ئه‌یاز كه‌ره‌م ڕه‌شید له‌ ساڵی 1986 له‌ گوندی به‌رچێ له‌ ناوچه‌ی نهێلێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی له‌ خێزانێكی پارتی له‌ دایك بووه.
• له‌ كۆڕه‌وی ساڵی 1988 له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی ڕژێمی به‌عس ماڵباتی ئه‌یاز كه‌ره‌م به‌ره‌و ئێران ئاوارە ده‌بن و له‌ ئۆردوگای زێوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشته‌جێ ده‌بن.
• دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 دووبارە ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان و له‌ زێدی خۆیان نیشته‌جێ ده‌بن.
• كه‌ره‌می باوكی ئه‌یاز له‌ناو ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا درێژه‌ به‌ خه‌باتی چه‌كداری خۆی ده‌دات و ئه‌یازیش درێژه‌ به‌ خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات به‌ڵام به‌هۆی بێمتمانه‌یی به‌ سیسته‌می خوێندن له‌ باشوور له‌ قۆناغی ناوه‌ندیدا واز له‌خوێندن ده‌هێنێت.
ئه‌یاز كه‌ره‌م یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز به‌دوای مادیه‌ت و پله‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بووه‌ و بەردەوام به‌ بەدلفراوانی و فیداكارانه‌ به‌شداری چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی بادینان بووه‌
• سه‌ڕه‌رای ئەوەی له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پارتی گه‌وره‌ بوو به‌ڵام گه‌نجێكی هۆشیار و پڕ جۆش بووه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی پێشخستنی خۆی داوه‌ له‌بواری په‌روه‌رده‌یی و پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری.
له‌هه‌مان كاتدا به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌ڵوێستێكی چاونه‌ترسانە له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانی و گیانی به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌نگی هێرشه‌ داگیركارییه‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كان و پێشێلكاریه‌كانی مافی خەڵکی کوردستان به‌هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ و رۆژنامه‌وانی به‌هه‌نگاو بووه‌، له‌ ساڵانی 2009 ه‌وه‌ یه‌كێك بووە له‌ چالاكوانانی سڤیلی مه‌یدانی هه‌ره‌ دیاری بادینان . بۆیه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن پارتی ده‌كه‌وێته‌ ژێر چاودێری و ئابلوقه‌.
• جیا له‌ ڕێگریكردن له‌ كاری میدیایی به‌رامبه‌ر ئه‌یاز كه‌ره‌م، ڕێگری له‌ كاری ئازاد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار بۆ كرێكاریش ئه‌یاز كه‌ره‌م ڕوبه‌روی كۆسپ و بەربەست ده‌بوویەوه‌، بۆیه‌ ئه‌یاز كه‌ زۆربه‌ی کات به هه‌ولی ده‌سه‌لات له‌ڕوی گۆشاری كۆمه‌لایه‌تی بۆ به‌ته‌سلیمگرتنی ئه‌یاز ، به‌بێ پشتگیری هه‌موولایه‌ك ده‌ما، ئیتر به‌ ته‌نیایی و به‌ بێده‌رامه‌تی زیاتر فێری خۆراگری و سه‌رسه‌ختی به‌رامبه‌ر سه‌ختیه‌كان و ئازاره‌كانی ژیانی یاخیگه‌ری ده‌بێت.
• یه‌كه‌م ویستگه‌ی ئه‌یاز له‌ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 كه‌ وه‌ك په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ كاری ڕۆژنامەوانی کردووە .
• له‌ هه‌مان ساڵ لە هه‌نگاویكی دیکەیدا له‌ كه‌ناڵی كی ان ان وه‌كو په‌یامنێر كار ده‌كات.
• له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2014 و لەکاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێكی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ كه‌ناڵی (NRT) ڕووماڵی پێشهاته‌كانی جه‌نگ کردووە و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شه‌نگال و دواتریش كۆبانی به‌رده‌وامی به‌ كاره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی داوە، كه‌ یه‌كێك بووە لە په‌یامنێره‌ بەجەرگەکانی هه‌رێم كه‌ توانی له‌و كاته‌دا بگاته شوێنه‌ سه‌خت و مەترسیدارەکانی ‌به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به‌ داعش بۆ ڕووماڵی میدیایی.
• ئه‌یاز كه‌ره‌م به‌شداری له‌ چه‌ندین خولی ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات، له‌وانه‌ش له‌ ساڵی 2015 له‌ شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌ خۆلی "فۆكس ئه‌كادیمی" له‌گه‌ل ده‌یان میدیاكاری تری كوردستان بەشداری خولێكی ڕاهێنانی ڕۆژنامه‌وانی کردووە.
• ئه‌یاز كه‌ره‌میش وه‌كو زۆڕبه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بادینان ڕووبه‌روی سه‌ختی و ڕێگری هاتووه‌ به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئه‌یاز كه‌ره‌م ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ بادینان له‌ژێر گۆشاره‌كانی پارتی سه‌ختترین و پڕ ئازارترین قۆناغی كاری ڕۆژنامه‌وانی و ژیانی تێپه‌ڕاندووه‌.
• به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و پێداگری ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌ هه‌نگاوه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بیروڕای جیاواز، به‌ ده‌یان جار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ڕووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌ و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان و ئابلوقه‌ی توند بۆتەوە ..
• لە‌ ساڵی 2013 كاتێك ئه‌یاز بۆ كه‌ناڵی "NRT" ڕوماڵی گردبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی گرێدراو به‌ به‌رپرسێكی پارتی سه‌باره‌ت پێشێل كردنی مافی كرێكاران و نه‌دانی موچه‌كه‌یان، بەوهۆیەوە ئه‌یاز کەرەم ڕووبه‌رووی هێرشی توندی لایه‌نه‌كان ده‌بێتەوە و، سه‌ره‌رای سكالای یاسایی و ناسینی تۆمه‌تباران به‌ڵام سكالای ئه‌یاز به‌بێ ئه‌نجام ده‌مێنێت و دیسان یاسا ناتوانێت به‌رگری له‌ مافی ئه‌یاز بكات.
• له‌ ساڵی 2016 كاتێك بۆ سێه‌مین جار ده‌ربازی سنوری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بێت دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ل ئالدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ته‌ڤده‌م له‌ ڕۆژئاوا ساز ده‌كات له‌سه‌ر كێشه‌ی سنوری ده‌رگای سێمێلكا كه‌ له‌وكاته لە قۆناغه‌سه‌خته‌كانی به‌رخودانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌لایه‌ن پارتی ده‌رگا سنوریه‌كانی هه‌رێم به‌سه‌ر ڕۆژئاوا داخرابوو ،ڕاستەوخۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پارتییەوە ده‌ستگیر ده‌كرێت و نزیكەی 10 ڕۆژ له‌ئاسایشی دهۆك ده‌سبه‌سه‌ر ده‌بێت. هاوکات ته‌واوی كامێرا و کەلوپەلی ڕۆژنامه‌وانی و ناسنامه‌ی عێراقی و كارتی ده‌نگدانی لێ ده‌سەندرێت كه‌ سەرجەمیانی هه‌رگیز لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بۆ نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه‌ و له‌ ساڵی 2016 به‌دواوه‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م به‌بێ ناسنامه‌ و كارتی ده‌نگدان ده‌مێنێتەوە و نه‌ توانایی چونە ده‌ره‌وه‌ی شار و نه‌ توانایی ده‌نگدانی ده‌بێت له‌ كاتی هه‌لبژاردنه‌كاندا
• هه‌رچه‌نده‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌ڕێی یاسایی له‌ ڕێكه‌وتی 23\05\2016 بڕیاری دادگا وه‌رده‌گرێت بۆ وه‌رگرتنی کەلوپەل و ناسنامه‌كه‌ی له‌ده‌ستی ئاسایشی دهۆك، به‌ڵام بڕیاری دادگا له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی پێشێل ده‌كرێت و دادگا به‌رامبه‌ر ئاسایش به‌ بێ ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێنێت.
• له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له‌میانه‌ی هه‌وڵدانی گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتگیری له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ی شێلادزێ له‌ دهۆك ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌گه‌ڵ ده‌یان چالاكوان و ڕۆژنامه‌وانی تر له‌ سه‌نته‌ری دهۆك ده‌سگیر ده‌كرێن و به‌ ماده‌ی 156 ی یاسای سزادانی عێراقی بۆ تۆمه‌تی تێكدان و خیانه‌تی نیشتمانی ئه‌یاز و هاوڕێكانی ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م دادگایه‌ك كه‌ هه‌رگیز نه‌یتوانیبوو به‌رگری له‌ مافی ڕه‌وا و پێشێلكراوی ئه‌یاز بكات.
• دوای ماوه‌ی 20 ڕۆژ كۆمه‌لێك چالاكوان و ڕۆژنامه‌وان ئازاد ده‌كرین كه‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م یه‌كێك له‌وان بوو، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (كی ئن ئن) تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ئاشكرا ده‌كات و ڕاستیه‌كانی له‌ناو زیندانه‌كانی ئاسایش به‌رده‌م ڕای گشتی ده‌خاته‌ روو، بۆیه‌ بةيانيةكةى دووبارە ئه‌یاز به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌وەیەوە ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت. پاشان دوای ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌كان و مافی مرۆڤ و ڕای گشتی دوای 42 ڕۆژ مانه‌وه‌یان له‌ زیندانی ئاسایشی گشتی ئه‌یاز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێكانی به‌كه‌فاله‌ت ئازاد کران.
• له‌سه‌روبه‌ندی خۆپێشاندانه‌كانی مامۆستا و كارمه‌نده‌كانی دهۆك له‌ ساڵی 2020 به‌هۆی نه‌دانی موچه‌ كه‌ بووه‌ هۆی په‌شێوی و ده‌سبه‌سه‌ركردنی نێزیكی 100 مامۆستا و توراندنی به‌رپرسانی پارتی له‌ دهۆك كه‌ له‌وكاته‌ فه‌رهاد ئه‌ترۆشی پارێزگاری دهۆك له‌ پرێسكۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاسته‌وخۆ ئه‌یاز كه‌ره‌م به‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر حوكمرانی خۆی به‌ناو ده‌بات و ده‌ڵێت "بێمه‌نه‌تم له‌ ئه‌یازكه‌ره‌مێك كه‌ بیه‌وێت ببێته‌ به‌ حوكمڕانی دهۆك" به‌م وتنه‌ی پارێزگاری دهۆك ئاستی ترسی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی له‌ گه‌نجێكی به‌هه‌ڵوێستی وه‌كو ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌ بادینان ده‌خاته‌ به‌رچاوی ڕای گشتی."
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی له‌ دهۆك دەست له‌ ئه‌یازكه‌ره‌م هەڵناگرن و له‌ ڕێكه‌وتی 22\10\2020 له‌ ئه‌نجامی ڕه‌شبگیریه‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستنی پارتی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌چاوبه‌ستراوی به‌ره‌و شوێنه‌كی نادیار ده‌ڕفێنرێت، دواێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ گۆهدار زێباری و هاریوان عیسا و شڤان سه‌عید و به‌ده‌ل به‌رواری و ئۆمێد به‌رۆشكی ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر.
•لە ئاسایشی گشتیش ئه‌یاز دوبارە ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانێكی زۆڕ و لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی سه‌ختی ئاسایش و پاراستنی پارتی ده‌بێت و 52 ڕۆژ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سیدا ڕاده‌گیرێت. دوای 4 مانگ ئه‌یاز كه‌ره‌م له‌گه‌ڵ ٦ له‌ هاوڕێكانی هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌كه‌شێکی سه‌ختی ئه‌منی ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر و به‌ بڕیارێكی سیاسی ئه‌منی‌ و هه‌ناسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كیان به‌ شه‌ش ساڵ سزا ده‌درێن جگه‌ له‌ ئۆمێد به‌ڕۆشكی و به‌ده‌ل به‌رواری كه‌ دواتر هه‌ریه‌كیان به‌ دوو ساڵ سزا دران.
•هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا بەهۆی دەگمەنی و بارودۆخی سەختی ژیانی ئەیاز کەرەم و شۆک بووە و بەڵێنیداوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی بکات
دیارترینی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ ئه‌یازكه‌ره‌م هه‌ڵبەسترابوون كه‌ له‌ لێكۆلینه‌وه‌كاندا له‌سه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆڕیش درابوو، ئه‌مانه‌ بوون:
1- پێدانی زانیاری ڕۆژنامه‌نوسی له‌ سنوری ئامێدی و شێلادزێ به‌ میدیاكار شێروان شێروانی
2- بڵاوكردنه‌وه‌ی دیداری نوسه‌ری ئه‌مریكی مایكڵ ڕۆبن له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبۆك كه‌ له‌دیدارێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا ناوبڕاو وتبوو: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك دوژمنی كورد بێت دۆستی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌"
3- پیدانی زانیاری به‌ گۆڤاری فۆكسی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌كانی پارتی و دلشاد بارزانی. كه‌ به‌پێی ده‌ربڕینه‌كانی ئه‌یاز كه‌ره‌م هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌یاز له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڤاره‌ نه‌بووه‌ و ناناسێت، ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌ سناریۆ سه‌قه‌ت و بێ به‌ڵگه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی پارتی بووه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر گومانه‌كانی خۆیان به‌ڵگه‌ بۆ تۆمه‌تباران هه‌لده‌واسن.
4- به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له‌ ماڵپه‌ڕی ئن ئار تی به‌ سه‌ردێڕی: "ئایه‌ پارتی له‌كام تایپی گه‌نجان تۆڕه‌یه‌؟
5- به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شۆڕه‌شگری تیرۆركراوی ڕۆژهلاتی كوردستان سلێمان موعینی
6- چه‌ندین نویسین له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ی 31ی ئاب
7- به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی نویسینێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كڕینی ده‌نگ له‌ هه‌لبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن پارتی به‌ شێوازی فیۆدالی له‌ڕێی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌‌كان
8- گفتوگۆ و شیكاری ئه‌یازكه‌ره‌م له‌ ساڵی 2019 بۆ ڕێكخراوی سی پی تی له‌ سه‌ر ورده‌كاری ناوه‌رۆكی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن پارتی له‌قۆناغی لێپرسین و لێكۆلینه‌وه‌ و دادگاییكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌ به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و شێوازی نامرۆیی له‌گه‌ڵیاندا كراوه‌. له‌م گفتوگۆیه‌دا ئه‌یاز كه‌ره‌م كه‌یسه‌كه‌ به‌ سیاسی به‌ناو ده‌بات و پارتیش به‌ حیزبێكی نادیموكراسی و سیناریست له‌ بواری به‌ڵگه‌كاندا، كه‌ به‌ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری دادگا و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی تر به‌لگه‌ی دروستكراو بۆ تۆمه‌تباران هه‌لده‌واسێت..
دوای فشاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سزادانی به‌نادادیانه‌ی گیراوانی بادینان و به‌یاننامه‌ی نێزیكی 15 ڕێكخراوی مافی مرۆڤ و نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ش كۆنسوڵخانه‌ی جیهانی ماوه‌ی سزادانی ئه‌یاز و هاوڕێكانی 60% كه‌م كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌یاز كه‌ره‌م ئێستادا له‌ ناو زیندانی به‌ناو چاكسازی هه‌ولێر سزا سه‌پێنراوه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی زیندانه‌وه‌ به‌‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیانه‌ ڕووبه‌رووی هه‌ر جۆرێكی ڕێگری و ئابلوقه‌دان و پێشێلكاری دەبێتەوە و له‌مافی خوێندن و به‌شداری كردن له‌ خوله‌كانی ڕاهێنان و بینیی پارێزه‌ره‌كان تا ئێستاش بێ به‌ش ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕق و كینه‌ شاراوه‌یه‌ی پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌یاز و هاوڕێكانیدا كه‌ ته‌نانه‌ت دوای سزادانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ كه‌ نیشانده‌ری ده‌سته‌وه‌ستانیانه‌ به‌رامبه‌ر خۆڕاگری و ئیراده‌ی به‌هێزی گیراوان و غه‌درلێكراوانی بادینان
* ڤیدیێکی دیکۆمێنتاری بە زاراوەی سۆرانی لەم لینکەدا ببینە
https://youtu.be/joEfBngzi-w

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

دانیشتنی سەرۆکێکی نەخوێنەوار لەسەر مێژوویەکی پڕ لە درۆ
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟