ته‌ڤداپرێس راگەیاندنێکی سەربەخۆیە، کار بۆ دەرخستنی راستیی و تاوانی دەسەڵاتی ستەمکار دەکات

وتار

بۆچی وکێ سوکایەتی بە ئەدهەم بارزانی کرد لە حاجی ئۆمەران؟!!

(138 بینراوە)   | Thursday, 11.03.2022, 08:22 PM |


ئەدهەم بارزانی کوڕی شیخ عوسمانی شێخ ئەحمەدی بارزانە و دایکی ناوی خەیرییەیە ، ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ شێخ محمەد خالیدی ئامۆزایدا بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئیران حیزبوڵای کوردیان دامەزراندکە شان بە شانی پارتی خزمەتی ئیتلاعات و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد ، حیزبوڵای کورد پارەو چەکی لە ئیران وەردەگرت و لە میحوەری حاجی ئۆمەران لەگەڵ پارتی بەشیان دەکرد ، دواجاریش ئەدهەم بارزانی و حیزبەکەی دەمامکیان لەسەر خۆیان هەڵماڵی و دوای روخاندنی ڕژێمی بەعس هەڵوەشانەوە و چونەوە ناو پارتی . جا ئەم ئەدهەم بارزانیە کاتیک بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بوو لە سلێمانی بەقەولی خۆی هاتوە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی بۆ پارتی لە سلێمانی ، بە گیرفانی پڕ و درهەمەوە بانگەشەی گەرانەوەی مافی بۆ خاوەن ماف دەکرد !! بەڵام زۆری نەخایاند هەموو مژدەو بەڵێنەکانی ئەدهەم بارزانی فشەڵ دەرچوون لە هەلبژاردنی ١٢ـی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ پارتی گورزێکی گەورەی لەلایەن دەنگدەرەکانی خۆیەوە بەرکەوت ، ئەم شکستە مەسعود بەرزانی توشی شۆک کردو هەر دوای هەلبژاردن ئەدهەم بارزانیان لابرد ، ئەدهەم بارزانی دوو ساڵ و دوو مانگ بەرپرسی سەرکردایەتی پارتی بوو لە سلێمانی و هەمیشە بەشیک بوو لە خولقاندنی گیرو گرفت بۆ خەلکی شارەکەو پارتییەکان و درزو کەلێنی گەورەی لەنیوان پارتی و هیزەکانی تر لە سلێمانی دروستکرد ! کێشەی نێوان ئەدهەم بارزانی لەگەڵ عبدولمهەیمەن بارزانی و مەسرور بارزانی پەیوەندی بە زەوی و زارەوە هەیە لە ناوچەی بارزان کە ئەدهەم بارزانی ڕێگەنادات هیچ بارزانیەک لە نزیک زەوییە زۆر و گرانبەهاکانی ڤێلاو باڵەخانە دروست بکات ، کێشەیەکی تر هەژماری بانکی ئەدهەم بارزانیە کە مەسرور بەرزانی چاودیری دەکات بۆ ئەوەی بزانێت بڕی سەرمایەکەی چەندە ؟!! دوای ئەوەی چەند جارێک لە ڕێگەی درۆنەوە چاودیری ماڵەکەی دەکرێت و وێنەی کۆشک وڤێلاو زەوییەکانی ئەدهەم بارزانی دەگیردرێت، ناکۆکی دەکەویتە نێوان ئەدهەم بەرزانی و مەسعود بەرزانی ، ناچار سەردانی کۆماری ئیسلامی ئیران دەکات و دوای ماوەیەک لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ڕێگەی (لیوا ئەحمەد کۆیی و عقید دیاری آحمد عزەت ) لە فەرماندەی پاسەوانی زێرەڤانی بە چاودێری (سیروان حەسۆ میرگەسۆری) ڕێگەنادرێت بە ئەدهەم بارزانی کە بە (VIP) بێتە ژەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان . ئەم کارە لە خۆوە بێ ئاگاداری بەرزانیەکان نەکراوەو لەپشتی ( سیروان حەسۆ میرگەسۆری) یش کوڕێکی مەسعود بەرزانی هەستاوە بە کارەکە ، مەلا مستەفا مەسعود بەرزانی ناسراو بە (شێخ بابۆ) بە بریاری باوکی (سیروان حەسۆ میرگەسۆری ) رادەسپێریت بۆ ئەنجامدانی کارەکە، ئەمە تەکتیکە کۆنەکەی مەلا مستەفایە کە کاتی خۆی ئەویش تەکتیکی بەگژداکردنی سۆرانیەکانی دژ بە بارزانیەکان بەکار دەهێناو دواتریش بە بارزانیەکان پارتی لاواز دەکرد ، بۆ ئەوەی فەزاحەتەکانی ئاشکرا نەبێت سۆرانیەکانیشی لەناو دەبرد!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

دانیشتنی سەرۆکێکی نەخوێنەوار لەسەر مێژوویەکی پڕ لە درۆ
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟