لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کۆمەڵکوژی غەفوریانی کۆیە، تاوانبار لە ترۆپکی دەسەڵات

Wednesday, 12.07.2022, 11:43 PM


تاوانێکی خوێناوی شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەمی کردنی حەوت پێشمەرگە

شەفیق ئاغای تۆفیق ئاغای تاهیر ئاغای غەفوری ئەوکاتەی سەرۆکی جاش دەبێت لەسالی 1983, بەهۆی دروست بوونی گرژی و کێشە لەنێوانیان لەگەل کاربەدەستانی ئەوکاتی ڕژێمی بەعس لەشاری کۆیە، بەسەر یەکێک لە دەزگەکانی حکومەت دادەدەن و تەقەیان لێدەکات، بەو هۆیەوە ئیتر لەوێ شوێنی نابێتەوە بریار دەدات بچێتە دەرەوە ببێت بە پێشمە بە خۆی جەماعەتەکەی لەگەلی، ڕوو دەکەنە دەشتی هەولێر، پێوەندی بە هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات، دیارە ئەو کات  شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی عەسکەری هێزەکانی یەکێتی بوو لەدەشتی هەولێر، کاتێک بەیەک دەگەن، چەکەکان لە شەفیق ئاغاو جەماعەتی لەگەلی وەردەگرن، دەیانبەن بۆ کوندی دووشیوانی مەنتک، بە حوکمی ئەوەی  مالی عەلی ئاغای ئەحمەد ئاغای مەنتک  ئاغای ئەو گوندەیە، کە دەکاتە خالی منداڵەکانی شەفیق ئاغا.

شەوی ڕەمیکردن: 15.12.1983.  ڕۆژی پێنج شەممە لەدرەنگانی شەوی ئەم بەروارەدا  شێخ جەعفەرو هێزەکەی دەچنە گوندی دووشیوان مالی عەلی ئاغا شەفیق ئاغاو جەماعەتی لەگەلی دەهێنن، دەیانبەن بۆ ڕەمیکردن، ئەوکات شێخ جەعفەر بۆ تێکشکاندن و چاوترساندنی خەڵک، زۆرترین ژمارەی پێشمەرگە و هاوڵاتی بێ تاوانیان ڕەمیکرد، کون بەکون لەدوو پێشمەرگەکانی حسک دەگەڕان لەهەر کوێیەک دەستیان کەوتبان بێ سێ و دوو دەیان کوشت، دوای شکستی حسک بە تایبەت لەدەشتی هەولێرو کۆیە و زۆر شوێنی تری کوردستان، لەم کاتانەدا بوو دەسەڵاتی پاوانخوازی خۆیان لەدەشتی هەولێر بەزەبرو زەنگ دادەسەپاند.

لەکاتێکدا ئەوان خۆیان چوون بۆناو هێزی پێشمەرگە، لەشەڕیشدا نەگیڕاون!. بە بێ دادگاییکردن لەم شەوەدا بەم جۆرە ڕەمیان دەکەن:

یەکەم : لە فولکەی کانی بزرەی مەنتک ،  ئەم سێ کەسە ڕەمی دەکەن بە ناوەکانی هەردوو برا:

‌١- محمد یونس تاهیر غفوری

٢- ئازاد یونس تاهیر غفوری  لەدایکبوی سالی ١٩٦٧، ئازاد تەمەنی ١٥  ساڵ

.٣- سەفین عوسمان مەعروف  لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٦  تەمەن ١٦ ساڵ.

دووەم:  لەکەلی قەشقە ئەم سێ کەسە ڕەمی دەکەن:

١- شەفیق ئاغای تۆفیق ئاغای تاهیرئاغای غەفوری

٢- هەندرێن شەفیق ئاغای تۆفیق ئاغای غەفوری- کوڕی شەفیق ئاغا- لەدایکبووی ١٩٦٧  تەمەن ١٥ ساڵ.

٣- سوارە حەمەدئەمین بایز

سێهەم: گوندی سێگردکان

١- جەلال - سائیقی شەفیق ئاغا بوو سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێککەوتی ١٨.١٢.١٩٨٣  لە گوندی سێگردکان ڕەمی دەکەن، خاوەنی دوو ژن بووە یەکێک لەژنەکانی ناوی قەدەم خێر بووە، گوایە خەڵکی گوندی سێگردکانیش بووە، پێشتر جەلال پێشمەرگەی حسک بووە هەر بۆیەش گوڵلە بارانی دەکەن.

دیارە ئەوانە ژمارەیان زۆر بووە، ئەوانەیان ڕەمیکردوون ئەوانی تریشیان بەرداون، ئامانجیان کە لێی تەسفییەکردنی خانەوادەی شەفیق ئاغا بووە، چونکە ئەوانی ڕەمی کراون کوڕو ئامۆزاو خزمی نزیکی بوون.

چەند خاڵێکی گرنگ و سەرنج ڕاکێش،  ئەوانە بۆخۆیان چوون ببن بەپێشمەرگە،  سیان لەوانە تەمەنی یاساییان تەواو نەکردووە لەنێوان پازدە بۆ شازدە سال دەبوون کەچی ڕەمی کراون،  بەبێ دادگاییکردن ڕەمی کراون.

دیارە دوای چەکردنیان، شێخ جەعفەر پەیوەندی بە سەرکردایەتییەوە کردووە، ئەوان بڕیاری ڕەمیکردنیان داوە، پرسیارێک دێتە پێشەوە کێ بڕیارەکەی داوە، ئەو وەلامە دەبێ شیخ جەعفەر بیداتەوە!.  یان هەر شێخ جەعفەر بۆخۆی بڕیارەکەی داوە!.

بەپێی بەدواوواچوون و لێکۆلینەوەو لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ململانێی نێوان ماڵباتانی کۆییان گوایە ئەو ڕەمی کردنە تۆلەکردنەوە بووە، مام جەلال تۆلەی حەوێزی مام یەحیای کردۆتەوە، دیارە پێشتر دکتۆر خالید سەعید غەفوری ، لەجادەی تەم تومان، حەوێزی مام یەحیاو چەند کەسێکی  کوشتووە. دکتۆر خالید خزمی شەفیق ئاغایە، لە تۆلەی خوێنی حەوێزی مام یەحیا، مام جەلالیش شەفیق ئاغاو کوڕو خزمەکانی گوڵلە بارانکرد لە ڕێگەی شێخ جەعفەر.

هەولی مام جەلال بۆ سەلماندنی ئەستۆ پاکی خۆی:

مام جەلال لە گەڕەکی جەمعییەی کۆیە لە ماڵی جەمیلە خانی خوشکی بەدوای سەفیەخانی ئەحمەد ئاغای مەنتک، خێزانی شەفیق ئاغادا دەنێرێت،   مام جەلال پێی دەلێت" من شەرمەزارم چیتان دەوێت بۆتان دەکەم، ئەگەر دەرێن دەتان نێرمە خاریج". سەفیەخان لە وەڵامدا دەلێت" تەنیا بکوژ کە شێخ جەعفەرە تەسلیممان بکە". مام جەلال دەلێت" ئەوە ناتوانم بکەم".

مام جەلال دوو جار هەولی دابوو یونس خانی تاهیر ئاغای غەفوری باوکی  محمدو ئازاد ببینێت،

، بەڵام یوونس خان ڕەتیکردبۆوە گووتبووی ئەو منداڵ و برازای منی کوشتووە نامەوێ دیداری بکەم، بەس رسالەیەکی بۆ مام جەلال دەنووسێت کە نامەکە دەگاتە دەستی مام جەلال دەلێت" نەم گۆت کوڕو برازای یونس خانی تاهیر ئاغای غەفوری نەکوژن، ئە ها بزانن ئەو کابرایە فەلسەفەیە".  دیارە نامەکە چەند لاپەڕەیەک بووە، بە پێی گوتەی شایەد حالەکان ئاگاداری ناردنی نامەکە بوون، بەشێک لە زانیارییەکانی نێۆ نامەکە چیرۆکێک بووە بەم شێوەیە: لە زەمانی زوو لە شاری بەغدا کابرایەک زەلامەکی لەدەست دەکوژرێت، کابرا هەڵدێت دەبینی قەسرەکی گەورە هەیە، دەچێتە ناو قەسرەکە، مشەوەشە، دەکەوێتە بەرامبەر ژنەکی، ژنەکە دەرێ" کاکە لۆ ئاوەها مشەوەشی؟". کابرا دەرێ"زەلامەکم لەدەست کوژرایە، ڕووم لەو قەسرەی کرد زۆر گەورەبوو، ئەگەم بم پارێزی". ژنەکە دەرێ"دەزانی ئەمن کێم؟". کابرا: ناوەلا. ژن دەرێ" من ناوم ڕاجینایە، هەموو قەحپەی بەغدایێ لەبن دەستی منە، من سەرۆکیانم، مادام ڕووت لەدەرکەی من کرد، هەموو سەروەت و سامانی خۆم لەسەر دانابی، خۆشم لەسەر دابنێم، نایەلم هیچت لێ بێت". کابرای دەپارێزی. لە کۆتایی نامەکەدا یوونس خان نووسیوییە:" ئەمن قەت لەو بڕوایەیدا نەبووم، منداروبرازای من بێنە دەرێ ئەتوو بیان کوژی، ئەمە جیرانی یەک بووین، ئێمە لەگەل ئێوە بناغەی خانیمان لەگەل یەک داڕزییەوە". مام جەلال لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی نامەکەی دەرهێنابوو گوتبووی" ئەمن نەم گۆت ئەوانە نەکوژن دەستیان لێ نەدەن، بزانە ئەو کابرایە چی لۆ من نووسییە، ئەمنی لە قەحپەکی بە کەمتر زانی، چوونکە من نەم تانی برازاو منداری وی بپارێزم، ئەمنتان شەرمەزارکرد". ئەوە بوومام جەلال شێخ جەعفەری تەجمید کرد، لەدەوری سماقوڵیان دانا.

·           مام جەلال لە دیداری تەمەن باس لەوە دەکات کە هەندێک جاش هاتنە دەرەوە، ڕەمی کران ئەوە وای کرد کەسی تر نەیەنە دەرەوە. خالێکی گرنگ لە دوای ئەوەی شەفیق ئاغا چووە دەرەوە، حکومەتی عێراقی زاهیر ئاغایای برایان گرت لە بری ئەو چەکانەی شەفیق ئاغا بردبونی بە بڕی 85 هەزار دیناری ئێراقی خەملاندیان بۆیە زاهیرئاغایان تەنگاو کرد بۆ ژماردنی ئەو بڕە پارەیە، ئەوانیش بە ناچاری کەوتنە پارە کۆکردنەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی گوارەیان لە گوێی ژنان کردەوە پارەیان خڕکردەوە بۆ ئەوەی پارە کە بدەنەوە، بڕی

پارەی دیاری کراویان دا ئینجا زاهیر ئاغا ئازاد کرا، دوا زانیاری  ئەو چەکانەی شەفیق ئاغاو جەماعەتەکەی پێیان بووە، دوای گوڵە باران کردنیان ، گەڕێندراونەتەوە بۆ حکو مەتی بەعس، لێرەدا پرسیاری گەلی زۆر دێنە پێشەوە!لێرەدا مرۆڤ گوومانی دەچێتە سەر  شەهیدبوونی زۆر کادرو پێشمەرگەی یەکێتی کە بە پلانی نێو خۆیی کوژرابن، هەروەها کارەساتی هەکاریش کە دکتۆر خالید سەعیدو  حوسێن بابە شێخ وسەدان پێشمەرگە بوونە قوربانی، زۆر ڕووداوی تر هەن جێگەی گومانکردنن.

ئەنجام: بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان شێخ جەعفەر لە ژیاندا ماوە پێویستە دادگایی بکرێت ڕوونی بکاتەوە بە بڕیاری کێ ئەو پێشمەرگانەی ماڵباتی  غەفوریانی ڕەمی کرد چونکە ئەوان بەپێی خۆیان چووبوون ببن بە پێشمەرگە، لەشەڕدا نەگیڕابوون.

کتێبی شۆڕش و تاوان. نووسینی یووسف مەنتک. بیرەوەرینامە، ، ئەم دەفتەرە زیاتر لە دووسەد تاوانی کوشتنی هاوڵاتی بێ تاوان و پێشمەرگە لە خۆ دەگرێت، لەلایەن  یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوڵلەبارانکراون.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟