هەواڵ

مەسرور بارزانی وەڵامی سكاڵاكەی شنیار ئەنوەری دایەوە

Saturday, 02.11.2023, 09:31 AM


31ی ئازار لە دادگای فیدراڵی ئەمریكا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە
پارێزەرانی: مەسرور بارزانی لە بەیاننامەكە بەرپرسی نیە، بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەكەی بەرپرسە
"وشەی پەیوەندی بەواتای پەیوەندی سێكسی نەهاتووە"

مەسرور بارزانی وەڵامی سكاڵاكەی شنیار ئەنوەری دایەوە
شنیار ئەنوەر
‎"دوێنێ ۱٠ ی شوباتی ۲٠۲۳،پارێزەرانی مەسرور بارزانی، بەناوەكانی (بنجامین چیو و دەیڤ)د بەرگر لە كۆمپانیای گرینبێرگ وەڵامی شكاتەكەی شنیار ئەنوەریان دایەوە كە ساڵی رابردوو دژی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان  تۆماری كردبوو بە تۆمەتی ناوزراندن و دروستكردنی مەترسی لەسەر ژیانی.
‎لە داواكەدا پارێزەرەكانی مەسرور بارزانی داوادەكەن دادگای ناوچەی ئەلێكزاندریا كە داواكەی تێدا تۆمار كراوە پارێزبەندی بدات بە مەسرور بارزانی وەك هاوڵاتییەكی عێراقی و سەرۆكی حكومەتێكی خۆجێی كە بەشێكە لە عێراق.
‎هەروەها پارێزەرەكانی بارزانی باس لەوە دەكەن  ئەو بەیاننامەیە مەسرور بارزانی لێی بەرپرس نییە بەڵكو بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەكەی لێی بەرپرسە، هەروەها راشیدەگەیەنن كە مەبەستی ئەوان لە وشەی "پەیوەندی"  لە بەیاننامەكەدا بە مانای پەیوەندی سێكسی نایەت بەڵكو بەمانای ئەوەی كە  شنیار ئەنوەر  گفتوگۆی هەبووە لەگەڵ رۆژنامەنوسە ئەمریكییەكە دەربارەی موڵكەكانی بارزانی.
‎هەروەها لە داواكەدا بۆ دادگا تیمی پارێزەرانی مەسرور بارزانی نكوڵی لە بونی موڵكەكانی میامی ناكەن و دان بەوەش دا دەنێن كە مەسرور بارزانی لە ڤێرجینیا موڵكی هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ كەسانی تر دا، بەڵام رەتیدەكەنەوە كە دانیشتوی ڤێرجینیا بێت كە داواكەی لێ تۆمار كراوە.
‎هەروەها لە بەشێكی تری داواكەدا پارێزەرانی مەسرور بارزانی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە بارزانی خاوەنی پارێزبەندییە وەك بەرپرسێكی عێراقی و كە بەپێی یاساكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی بیانی پارێزبەندییان هەیە و ناتوانرێت دادگایی بكرێن.
‎هەروەها پارێزەرەكانی بارزانی باس لەوە دەكەن كە مەسرور بارزانی ئەو بەیاننامەی بەناوی حكومەتەی هەرێمەوە دەركردووە نەك خۆی بە شەخسی، حكومەتی هەرێمیش بەشێكە لە عێراق و پارێزبەندی دەیگرێتەوە.
‎هەروەها پارێزەرانی بارزانی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە شنیار ئەنوەر كەسایەتییەكی سیاسی و گشتییە وەك كەسایەتیەكی ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە مەسرو بارزانی و حزبەكەی و بنەماڵەكەیدەگرێت و بەو هۆیەوە كێشەكە بە ململانێی سیاسی دوو هاوڵاتی عێراقی ناودەبات كە پەیوەندی بەدادگاكانی ئەمریكاوە نییە، بەڵكو دەتونارێت لە كوردستان كێشەكە یەكلایی بكرێتەوە.
‎بەپێی بەڵگەنامەكان كە رادەستی داگا كراوە، بریارە رۆژی ۳۱ ی ئازاری ۲٠۲۳ هەریەك
‎لەمەسرور بارزانی و شنیار ئەنوەر روبەروی یەكتر ببنەوە لە بەردەم دادوەر.
‎لە ۷ ی دیسەمبەری ۲٠۲۱، رۆژنامەی ئەمێریكان پرۆسپێكت راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و چەند بەڵگەیەكی هاوپێچكردبوو كە ناو واژووی مەسرور بارزانی و موكسی بارزانی لەسەر بەڵگەكانی خاوەندارێتی موڵكێك بوو بە بەهای ۱۸ ملیۆن دۆلار، دوو رۆژدواتر نوسینگەی سەرۆكی حكومەت لە بەیانێكیدا راپۆرتەكەی بە بێ بنەما لەقەڵم دا و رایگەیاند كە بەڵگەكان ساختەن، هەروەها باسی لەوە كردبوو كە ئەو رۆژنامەنوسەی ئەو راپۆرتەی ئامادەكردووە "پەیوەندی" لەگەڵ هاوسەری پەرلەمانتارێكی كوردی  پێشوی عێراق هەیە.

‎هاوپێچ بەڵگەكانی دادگا*

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: بـەرپرسێکی بــاڵای پـارتی بە تــۆمەتی گەندەڵی لە ئــیمارات دەستگیـرکرا کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان: خەڵاتکردنی به‌شدار حـه‌سه‌ن پارێزه‌ری زیندانییانـی بادیـنان نیشانەی شکستی دەسەڵاتە تەڤدا پرێس: پێگەی میدل ئیست ئای بەریتانی تەڤدا پرێس: ته‌رمی 8 كۆچبه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا دۆزرانه‌وه‌ تەڤدا پرێس: باوکی ئەیوبی 13 ساڵان بەپۆلیسی راگەیاندووە کە ئەوە تەرمی کوڕەکەیەتی ته‌ڤدا: وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌رێ گرتیێن به‌هدینان خه‌لات دكه‌ت تەڤدا پرێس: کۆمپانیاى ترافیگوار: رێکا خۆ دێ دگەل هەرێمێ جوداکەین و دێ داخازا ٢٧٣ ملیۆن دۆلاران دکەین تەڤدا پرێس: ده‌سه‌ڵاتدارانى هەرێم ئیراده‌ی باشتركردنی دۆخى رۆژنامەنووسانیان نیه‌ تەڤدا پرێس: بۆچى مەسعود بارزانى بلەز پەیام بەلاڤکر تەڤدا پرێس: کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەهەولێر ڕایدەگەیەنێت

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟