لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

چیروکی دەست دریژی کردنە سەر زیندانیە سیاسیەکان لەمەسیف

Thursday, 02.16.2023, 02:56 PM



نوسینی: (ج.ك) زیندانیه‌کی مەسیف و ئاکرێ
ساڵی ١٩٩٥ لەنێو زیندانیانی زیندانی ئاكرێ كوڕێك لەگەڵمان گیرابوو ناوی (ئارام) بوو لەكونجێكی زیندانەكەدا بەدانیشتنەوە بەتانیەكی بەخۆیدائەدا بەردەوام چاوەكانی پڕبوون لەفرمێسك زۆر جار بەدەنگیش دەگریا، مراقیبیک هەبوو ناوی ئەسكەندەر بوو كەسێكی كامڵی ھەڵس و كەوت پیاوانە بوو.

ڕۆژێك ئەسكەندەر گوتی دەبێ بچم لەچیرۆكی گریانی ئەو كوڕە گەنجە تێبگەم، ئیدی ئەسكەندەر بۆ دڵنەوایی چوە لای ئەو زیندانیە دانیشت جگەرەیەكی پێشكەش كرد دوربەدوری ئێمەش سەیرمان دەكرد ئارام دوای داگیرسانی جگەرەكە لەگەڵ ئەسكەندەر دەستی كردە گفتوگۆ لەگەڵ قسەكردن دیاربوو ئەوەندە بە حەسرەتەوە ئەدوا فرمێسك بەچاوانیدا دەھاتنە خوارێ ئەم دیمەنە بۆ ئێمە جێگای شۆك نەبوو چۆن بەردەوام ئەو كوڕە دەگریا بەڵام ئەوەی جێگای شۆك بوو ئەمجارە ئەسكەندەری مراقیبیش لەگەڵ ئەو دەستی كردە گریان دوای كەمێك سەری ئارامی ماچ كردو ھەستا ھاتەوە لای ئێمە لەبەر ھەنسكی گریان نەیدەتوانی مژ لەجگەرەكەی بدات، دوای كەمێك ھێور بونەوە زۆرمان داوا لێكرد ھۆكاری گریانەكەمان پێ بڵێ بەڵام ئەو ڕازی نەبوو گووتی با كاتی خۆی بێ ھەمووتان ئەیزانن، چەند جارێكی تر داوامان لێكرد بەڵام ئەو ھەر ئەیوت با كاتی خۆی بێ..

ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ھەموو مانگ جارێك سەردانی زیندانەكەیان ئەكرد بۆ ئەمجارەش كە ھاتنەوە بیرمە تیمێكی نوێ ھاتبون چەند كەسێك بوون لەگەڵ مدیری سجنەكەو چەند جەلادو پاسەوانێك دەرگای قاعەكەی ئێمەیان بۆ كردنەوە ھاتنە ژورێ سڵاویان كرد یەكێ لە نوێنەرەكانی خاچی سوری نێو دەوڵەتی ھەندێ فایل و كاغەزو قەڵەمێكی لەدەست بوو بەزمانی عەرەبی گووتی من ناوم دانیاڵە خەڵكی وڵاتی بەریتانیام نوێنەری ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتیم ھاتوین تاكو لەنزیكەوە ئاگاداری ڕەوش و بارودۆخی ژیان و سەلامەتی گیانی ئێوە بم ھەركەسێكیش لەئێوە كێشەیەكی ھەیە دەتوانێ باسی بكات ئەگەر لێرەش حەز ناكات ئەوا با ناوی خۆی بنوسێ و لەژورێك بەیەكەوە گفت و گۆ دەكەین،

ئەسكەندەری مراقیب كە شوێنی نوستنەكەی لەوسەر بوو بەبێ دودڵی ھەستایەوە سەر پێیان ڕوی كردە نوێنەرەكەی خاچی سەری نێودەوڵەتی و گووتی...
من دەمەوێ لەبەردەم ھەمووان باس لە تاوانێك بكەم ئیتر دوای ڕۆیشتنی ئێوەش لەسێدارەم دەدەن یان گوللە بارانم دەكەن ھیچ بەلامەوە گرنگ نیە چۆن ئەم تاوانە چەند ڕۆژێكە لەناخەوە منیان پارچە پارچە كردوە ،

نوێنەرەكەی خاچی سور گوێی خستە ژێر دەمی ئەو وەرگێڕەی كەلەگەڵیاندا كاری وەرگێڕانی زمانی كوردی بۆ عەرەبی دەكرد و قەڵەمەكەی خستە سەر كاغەزەكە سەیری لێوەكانی ئەسكەندەری دەكرد، ئەسكەندەر گوتی
ئێمە ھەموومان لەم زیندانە سەرەڕای بێتاوانیمان بەڵام دیارە جەلادەكانمان لەئازاری جەستەییمان بێزار بونە ئەسكەندەر بەدەست ئاماژەی بۆ ئارام كردو گوتی ئەوەتا لە ئاسایشی مەسیف دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەر ئەو كوڕە گەنجەی كە لەوەتەی ھاتۆتە ئەو زیندانە بەردەوام چاوەكانی پڕ لە فرمێسكە ، لەگەڵ بیستنی ئەم قسەیە ئارام بە گیانێكی لەرزۆكەوە ھەستایەوە سەر پێیان و دایە پڕمەی گریان ھەموو زیندانیانی قاعەكە بەم ھەواڵە توشی شۆك بون بێدەنگیەكی سامناك قاعەكەی تەنی بوو ھەموو بە پەرۆشەوە لە ئارامیان دەڕوانی
لەپڕ زیندانیەكی تر ناوی (علی) بوو ھەستایەوە سەر پێیان ئەویش بەگریانەوە گوتی بۆ چما پێتان وایە ئەم تاوانە تەنھا دەرھەق بەو كوڕە كراوە منیش و چەند كەسێكی تریش لەھەمان شوێن ھەمان تاوانمان دەرھەق كراوە، لەولا (سۆران) لەولا (ڕەوەند)لەولا تر (كاروان) ھەستانەوە سەرپێ ئەوانیش بەدەم گریانەوە گوتیان ئەم تاوانە ئێمەشی لێ بێبەش نەكراوە،

بەم دیمەنە ئیدی بێدەنگی سامناكی قاعەكە شكێنرا لەپڕ ھەموو زیندانیانی قاعەكە دەستیان كردە گریان نوێنەرەكەی خاچی سوری نێودەوڵەتیش لەتاو ئەم كارە قێزەوەنە قەڵەمەكەی لەدەست كەوتە خوار گەروی پڕبوو لەگریان بە توڕەییەوە زیندانەكەی جێھێشت و ڕۆییشت،
دواتر زانیاریمان پێگەیشت كە ئەم زانیاریەیان گەیاندبوە بارەگای سەرەكی ڕێخراوەكە لە جنێف ئەوانیش پەیوەندیان بە مەسعود بارزانیەوە كردبوو دوای نزیكەی ھەفتەیەك ڕۆژێك سێ لەو تاوانبارانەی ئەو كارە قێزەوەنەیان ئەنجامدابوو بە سەیارەی پاسەوانەكانی مەسعود بارزانی و بەئامادەبونی عسمەت ئەرگوشی بەزیندانی كراوی ھێنران بۆ سجنی ئاكرێ كە ھەر سێكیان جەلادو مفەوەزی ئاسایشی مەسیف بوون دووانیان برا بوون ناویان (ھەندرێن و ھەڵگورد ) بوو ئەوی تر ناوی (دارا ڕەش ) بوو ،
لەكاتی زیندانی كردنیان (ھەڵگورد)ی تاوانبار ڕوی كردە عیسمەت ئەرگوشی ھەڕەشەی كردو گوتی ، كاك حیسمەت بۆخۆت باش ئەزانی من چ نھێنی گەڵێكم لایە ئەگەر سەعاتێكی تر ئازادم نەكەن ئەمشەو چی نھێنی ھەیە لای ئەو زیندانیانە دەیاندركێنم،
عیسمەت ئەرگوشی فەرمانی كرد بیھێننە دەرەوەو بیخەنە ژوری تاكەكەسی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژوری تاكەكەسی بوو دواتر ئازادیان كرد پێیان گوت بەومەرجەی نابێ لەكوردستان بمێنێی ، ھەڵگورد بەرەو ھەندەران ڕۆیشت،

ھەندرێن و دارا ڕەشیش دوای دوو مانگ زیندانیكردن ئازادكران ، ئێستا ھەندرێن ئەفسەری ئاسایشە لە دژە تیرۆری ھەولێر بە پلەی ڕائید.
تێبینی1/ ناوی زیندانیە تاوانلێكراوەكان جگە لە کۆچکردوو ئەسکەندەر خواستراون
2/ ئەوزیندانەی ٩٠کانی مەسیف بەسەرپەرشتی پلەیەک ، کەریم سەنجاری بەرپرسی ڕیکخستنی تایبەت( پاراستن ) بووە بەهاریکاری ئەو ٣ جەلادەش بووە ، حسین پەرلەمان مردوە ، عسمەت ئەرگوشی ، سەباح ڕەشید بەریوبەری ئاسایشی ئیستای مەسیف

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟