لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

كوڕەكانی كۆسرەت پارەو ئیمتیازیان لێ‌ دەبڕێت

Thursday, 02.16.2023, 07:46 PM


موچەی زیاتر لە 400 پێشمەرگەی بندیواریان دەبڕێت
جگە لەمانگانەی سەدان هەزار دۆلار، بافڵ تاڵەبانی موچەی سەدان پێشمەرگە بندیواری كوڕەكانی كۆسرەت رەسوڵ دەبڕێت و گرژی توند دەكەوێتە نێوانیان.
بەپێی زانیاریەكانی تەڤدا پرێس، بافیل تاڵەبانی موچەی زیاتر لە 400 پێشمەرگەی بندیواری هەردوو لیواكەی كۆسرەت رەسول عەلی بڕیوە، ئەمەش نیگەرانی زۆری دروستكردووە. هەروەك هەردوو كوڕەكەی مانگانە هەریەكەیان 200 هەزار دۆلاریان بەردەست بووە وەك نەسریەی مانگانە، بەڵام ئەم مانگە ئەو پارەیان لێ بڕاوە، ئەمەش گرژی زۆری دروستكردووەو پێدەچێت بەریەككەوتنی سەربازیشی لێبكەوێتەوە، بۆیە چەند رۆژێكە كوڕەكانی كۆسرەت رەسول (دەرباز و شاڵاو) هێزێكی 100 پێشمەرگەییان رەوانەی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەهەولێر كردووە گوایە بەنیازن كۆنترۆڵی بكەن وەك فشارێك بۆسەر بافڵ و قوباد تاڵەبانی.
ئەو سەرچاوەی زانیاریی بەتەڤدا پرێس دا رونیكردەوە كە بافڵ تاڵەبانی ئەو نەسریەی دەیدا بەهەریەكە لەدەرباز و شاڵاو كۆسرەت رەسول، داویەتی بە ئەیوبە گەڕ كە ئێستا سەرپەرشتیاری لیواكاانی كۆسرەت رەسولەو لەنازەنین نیشتەجێیە، هەروەك هەموو دەسەڵاتەكانی هاوكاریی و دامەزراندنی پێشمەرگەی داوەتە ئەیوبە گەڕ، ئەمەش وەك كەمكردنەوەی نفوزو دەسەڵاتی كوڕەكانی كۆسرەت لێكدەدرێتەوە.
لەپاڵ ئەم بڕیارە نوێیەی بافڵ، پێشتر بافڵ و قوباد، فەیسەڵ كەریمخانیان كردە سەركردایەتی و دەسەڵات و ئیمتیازی مەكتەب سیاسیان پێدا، تاوەكو ناوچەی سۆران و چۆمان و شەقڵاوەی رادەست بكەن و لەژێر چنگی كوڕەكانی كۆسرەت رەسول دەریبكەن.
ئەم ململانێیەی ئێستای یەكێتیی گەیشتۆتە ئاستێك، ئەم حزبە هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە، وەك چەند گروپێكی چەكداری لێهاتووەو سەنتەری بڕیاردانی لەدەستداوە، بەهۆیەوە ناوچەی سەوز بەبارودۆخێكی زۆر خراپی ئابوریدا تێدەپەڕێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ڕۆژ ژمێری شه‌قامه‌ خوێناویه‌كانی 17ی شوباتی 2011 تەڤدا پرێس: هەواڵێکی گرنگ: لەسەر تیرۆرکردنی ئەمەریکییەک لە دەڤەری بارزان تەڤدا پرێس: بەشدار حسن پاڵەوانی هێڵی پێشەوە بەهۆی کارە بوێرانەیەکانی لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ خەلاتکرا تەڤدا پرێس: مەسرور بارزانی وەڵامی سكاڵاكەی شنیار ئەنوەری دایەوە تەڤدا پرێس: بـەرپرسێکی بــاڵای پـارتی بە تــۆمەتی گەندەڵی لە ئــیمارات دەستگیـرکرا کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان: خەڵاتکردنی به‌شدار حـه‌سه‌ن پارێزه‌ری زیندانییانـی بادیـنان نیشانەی شکستی دەسەڵاتە تەڤدا پرێس: پێگەی میدل ئیست ئای بەریتانی تەڤدا پرێس: ته‌رمی 8 كۆچبه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا دۆزرانه‌وه‌ تەڤدا پرێس: باوکی ئەیوبی 13 ساڵان بەپۆلیسی راگەیاندووە کە ئەوە تەرمی کوڕەکەیەتی ته‌ڤدا: وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌رێ گرتیێن به‌هدینان خه‌لات دكه‌ت

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟