لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئەگەر شاسوار و، کۆیلەکانی، ئەگەر دەرفەتیان بۆ ڕێ بکەوێت!

Wednesday, 06.14.2023, 10:25 AM


شاسوار و، کۆیلەکانی، ئەگەر دەرفەتیان بۆ ڕێ بکەوێت، تەنانەت ئێستاش بە هەر ڕێگەیەک بێت، لە ترسا کازم فاروق دەرمانخوارد ئەکەن!
چونکە دواتر کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر بڵێت، بەتەواوی شاسوار، توشی فۆبیا ئەکات کە چ ئیشێکی قۆڕی کردووە !
سیفەتی مرۆڤی ترسنۆک و کۆیلە وایە، پێشینان دەڵێت " ئەگەر ترسنۆک کەسێکی دا بە زەویدا، هەوڵ ئەدا کە بیکوژێت، چونکە دەڵێت ئەگەر هەڵ بسێتەوە، دەمکوژێت "

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ٠٦ی ٢٠٢٣ بە ناڕاستەوخۆ، کازم فاروق هەندێک شتی وت کە بەتەواوی مەبەستی لە شاسوار و نەوەی نوێیە !

کازم فاروق ئەگەر ڕاستییەکان بڵێت، نەوەی نوێ ڕسوا ئەکات !
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەی شاسواردا کە دووشەممە ١٢ی ٠٦ی ٢٠٢٣، بەستی، دوو خاڵی ئاماژە پێ دا:
١- ناوی کۆمەڵ و یەکگرتووی لە پەڕلەمانی ئێراق بە پۆزەتیڤ هێنا ! ناوهێنانی ئەو دوو پارتە بەو شێوەیە، بۆ سەرلێشێواندنی ڕای گشتی و لە لاوازیی دا بوو !
٢- وە، کە بە ڕۆژنامەنوسانی وت، داوای لێبوردنتان لێ دەکەین، کە دواکەوتین، پێم وایە درۆی ئەکرد و، خەریکی ڤیدیۆکەی کازم فاروق بوو، کە پرسیارێکی لێ نەکرێت و نەزانێت چی بڵێت! چونکە توقیتی کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەی شاسوار و ڤیدیۆکەی کازم فاروق، لە یەک کاتدا بوو !
هەڵەیە کە بگوترێت شاسوار پیاوی پارتییە، بەڵکو ڕاستە کە بگوترێت، شاسوار پیاوی بنەماڵەی بارزانییە، نهێنیی دواکەوتنی ئەم ڕاستییە ئەوەیە، کە لە ئاستی بنەماڵەی بارزانیشدا چەند کەسێکی کەم ئاگاداری نهێنییەکانن کە لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکات !
پێم وایە، دیوی دووەمی کێشە و ژەهرخواردکردنی کازم فاروق، بۆ ئاگاداربوونی کازم لە نهێنییەکان دەگەڕێتەوە.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟