TEVDA Press

تەڤدا پرێس

بازرگانێکی نزیک لە مەسرور بارزانی تاوانبارە بە پێدانی بەرتیل و مامەڵەی نایاسایی بە چەک بۆ چەند کەسێکی نزیک لە خۆی و لە مەسرور بارزانی

| Saturday, 03.23.2024, 07:16 AM |



بە پێی کۆنووسێکی دەستی لە ناو فەرمانێکی دەستگیرکردن کە لەلایەن دەزگای فیدڕاڵی ئەمریکی ( FBI ) دەرچووە دەست تەڤدا پریس کەوتووە؛ بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەی( ماگا ) لە ویلایەتی ڤێرجینیا تیایدا هاتوە کە  سەرمایەدارێکی دانیشتووی ڤێرجینیا ( هەڤاڵ دۆسکی ) نزیک لە مەسرور بارزانی ڕاپێچکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پێدانی بەرتیل ( ڕەشوە ) و بەخشینی پارە بۆ بانگەشەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە بە ناوی ( سکۆت جەنکینز ) لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە پارەبەخشراوەتە کۆمەکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێوبەری پۆلیس و  جێگری بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەی کۆڵبیبر لە ویلایەتی ڤێرجینیا .

لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە کە هەڤاڵ دۆسکی هەستاوە بە پێدانی ٥٠٠٠ دۆلار وەک بەرتیلی پاڵپشتی کاندیدکردنی سکۆت جەنکیز لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە کە پێشتر دۆسکی ناردونیەتیە لای جەنکیز بۆ کردنیان بە کارمەندی پۆلیس و پێدانی باجی پۆلیسی و لەهەمانکات پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بە هەڤاڵ دۆسکی لە هەر پەنجا وویلایەتەکەی  ئەمریکا.

لە بەڵگەنامەکەدا باس لە پەیوەندیە تەلەفونی و نامە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان دۆسکی و جەنکینز دەکات لە یەکێک لەو نامانەدا هاتوە کە ناو براو بۆ جەنکینزی نووسیوە ئێستا ئەو دوو کەسەت بۆ دەنێرم بۆ ئەو کارەی کە لەسەری ڕێکەوتین و دڵنیات دەکەمەوە کە پاڵپشتیت دەکەن بۆ هەر کارێک کە پێیان بسپێریت ،  
جەنکینز کە بەوە ناوبانگی هەبوو کە کەسێکی دژە چەک بوو وە کەسێکی سەر سەخت بوو دژی ئەوانەی کە کاری نایاساییان ئەنجام ئەدا بەڵام ئەم تۆمەتانەی بەسەردا ساخ بۆتەوە و لە گەورەترین تۆمەت کە ئاراستەی کراوە ناوبراو هەشت کەسی دامەزراندوە بۆ هەڤاڵ دۆسکی بە پارە بە بڕی ٧٢ هەزار دۆلار ، لێکۆڵینەوەکانی دەزگای فیدڕاڵی پاش ئەوە دێت کە لە ساڵی ٢٠١٩ هەڤاڵ دۆسکی تۆمەتبارکرا بەوەی کە کار ئاسانی خۆ دزینەوە لە باجی بۆ مەسرور بارزانی ئەنجامداوە و هەروەها یاریدەدەری گەندەڵی مەسرور بارزانی بوە بە تایبەت لە کەرتی نەوت و گازدا پاش ئەوەی کە گازوایلی بە پێنج بەرامبەری نرخی بازاڕی لە هەولێرەوە گواستوەتەوە بۆ سەربازگە ئەمریکیەکان کە هەموو ئەم پارانە لە گیرفانی باجدەرە ئەمریکیەکان دەردەچێت ئەمەش توڕەبوونی شەقامی ئەمریکی لێکەوتەوە ، لە ئێستادا هەڤاڵ بۆ سووککردنی تۆمەتەکانی سەرشانی وەک لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە لەبەرامبەر پارێزبەندی یاسایی هەموو بەڵگە و دۆکۆمێنتەکانی تێوەگلانی جەنکینز لە بەرتیل وەرگرتن و کارئاسانی بۆ گەندەڵی پێشکەش بە دەگای فیدڕاڵی ئەمریکی کردوە و لە هەمانکات چەندین بەڵگەنامەی گرنگی لەسەر مەسرور بارزانیش یاوە بە ئەمریکیەکان کە لەوەیە لە داهاتوو مەسرور بارزانی تووشی لێپێچینەوە بکات لەسەر کارە نایاساییەکانی ، شایانی باسە ناوبراو یەکێکە لە ٥٢ تاوانبارەی سکاڵاکەی ئەمریکا و ناوی لەگەڵ مەسرور بارزانیدا هاتووە لە چەندین دۆسیەی هاوشێوە وەک (بەرتیل و گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە ... ) .


هەڤاڵ دۆسکی کێ یە؟

یەکێکە لە سەرمایەدار هەلتۆقیەوەکانی بنەمالەی بارزانی ئیستا لە ئەمریکا دادەنیشێت لەسەر پارەی خەلکی کوردستان خاوەنی ملیۆنان دۆلارە هەوەها یەکێکە لە تۆمەتبارانی سکالای سەدە کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پارێزەرانی (سندووقی قوربانیانی کوردستان) کەیسێکی بەرفراوانیان دژی مەسعود، مەسرور و وەیسی بارزانی و زۆرێک لە هاوکارانیان تۆمار کرد. کەیسەکە بانگەشەی ژمارەیەک تاوان دەکات هەر لە گەندەڵی و ساختەکارییەوە تا ئەشکەنجەدان و کوشتن، هەروەها بەڵگەنامەی بەرفراوانیان بۆ هەرکام لە تۆمەتەکان ئامادە کردووە. بۆ نموونە، کەیسەکە تەنها بانگەشەی ئەوە ناکات کە مەسرور و وەیسی ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بوون لە کوشتنی ئەفسەرێکی هەواڵگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەڵکو وێنەی جەستەی قوربانی لەخۆ دەگرێت پاش ئەوەی پیاوەکانی مەسروور و وەیسی تا مردن لێی دەدەن.

لەم لینکەدا دەتوانن ئەوبەشەی پەراوی هەڤال دۆسکی ببینن لە دۆسیەی سکالای سەدە لە واشنتۆن
https://t.me/tevdapress/2733

سەرچاوەکان :
1-ماڵپەری میدیای بە ناوبانگی جیهانی CNN
https://edition.cnn.com/2023/06/29/us/virginia-sheriff-badges-bribes/index.html
2- ماڵپەڕی میدیای ڕۆوستۆری
https://www.rawstory.com/scott-jenkins/

3- گەورە ماڵپەڕی میدیای thedailybeast
https://www.thedailybeast.com/fbi-says-maga-sheriff-scott-jenkins-sold-deputy-badge-to-iraqi-fixer-haval-dosky

4- ماڵپەڕی پاسێر مۆنیتۆر pacermonitor کە دۆسیەی سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی و دۆسیەی دادگایکردنی لە خۆ دەگرێت
https://www.pacermonitor.com/public/case/52164416/Kurdistan_Victims_Fund_et_al_v_KURDISTAN_REGIONAL_GOVERNMENT_OF_IRAQ_et_al
تەڤدا پرێس